تەڤ-چاند: دەبێت لە دژی دوژمنانی کورد یەکبگرین
تەڤ-چاند ئەوروپا ناڕەزایی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و خیانەتی پەدەکە دەربڕی و رایگەیاند: ئێمە لە دژی دوژمنانی سوێندخواردووی کورد یەکدەگرین و بەرەنگاری دەبینەوە.
تەڤ-چاند ئەوروپا ناڕەزایی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و خیانەتی پەدەکە دەربڕی و رایگەیاند: ئێمە لە دژی دوژمنانی سوێندخواردووی کورد یەکدەگرین و بەرەنگاری دەبینەوە.
تەڤ-چاند ئەوروپا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و خیانەتی پەدەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا بەناونیشانی "ئێمە لە دژی ئەو سیستمە قڕکەرە کە دوژمنایەتی کورد دەکات، یەک دەگرین"، هاتووە: "سیاسەتی جینۆسایدی جەستەیی و کولتووری کە بە پەیمانی لۆزان دژی گەلی کورد دەستیپێکرد، سەد ساڵی تێپەڕاند ئەمڕۆ ئەم سیاسەتە بە شەڕی تایبەت و هەموو جۆرە کردەوەیەکی نامرۆڤانە بەردەوامە. پەدەکە لە یادی سەد ساڵەی ڕێککەوتنی جینۆسایددا پێداگری لەسەر هێڵی هاوکاری و خیانەت دەکات. جگە لە پەدەکە، لە کۆنفرانسی لۆزاندا هەموو ئەو ڕێکخراو و دامەزراوە کوردستانییانەی کە ئازادییان دەوێت و دەڵێن 'ئێمە هەین و لێرەین'، کۆبوونەوە. کوردان لە کۆنفرانسی کوردان کە لە لۆزان بەڕێوەچوو، نیشانیاندا کە لە بەرامبەر هەموو هێرشە قڕکەرییەکاندا یەکگرتوون. لە زۆر شوێنی دونیادا ئەم داواکاریانەی گەلی کورد لە لایەن ڕۆشنبیران، هونەرمەندان، سیاسەتمەداران، زانایان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، سەندیکاکان وهتد... بە بەهێزی پاڵپشتی دەکرێن.
فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، بۆ تەواوکردنی قرکاریەکانی لە دژی نەتەوەی کورد لە سەد ساڵەی کۆماردا، داوای پشتیوانی لە هەموو لایەکی جیهان دەکات. هەر بەو هۆیەشەوە هەموو دەوڵەمەنی و سامانی ماددی و مەعنەوی وڵاتەکە، سروشت و کۆمەڵگای تاڵان کردووە. پەنابۆ هەموو جۆرە رێگە و رێبازێکی نائەخلاوە و نایاسایی دەبات لەوانە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و هێرش دەکاتە سەر بەهاکانی گەلی کورد. دەسەڵاتدارانی پەدەکە بە فەرشی سوور و ئامێزەوە پێشوازی لەم دوژمنە سوێندخواردووانەی کورد دەکەن و هەموو جۆرە پشتیوانییەک بۆ بەرژەوەندییەکانیان دابین دەکەن.
تائێستا بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد سەرەڕای هەموو جۆرە هەوڵێکی ئاژاوەگێڕانەی پەدەکە بۆ ئەوەی شەری رونەدات بە هەستیارانە جوڵاوەتەوە و راگەیەندراویان داوە و بانگەوازیان کردووە. هەموو لایەنە دیموکراسیە هەستیارەکانیش پشتگیریان لەم راگەیەندراوانە کردووە. بەڵام پەدەکە هەموو ئەو بانگەواز و مامەڵە هەستیارانەی پشتگوێ خست و بەردەوامە لە پەیوەندییە چەپەڵەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک. یەکێک لە نموونەکانی دوایی ئەم کارە لە ئەنجامی هێرشی میت و هەواڵگری پەدەکە شەهید کردنی گەریلایەکی خەڵکی ماکو بە ناوی ئیسماعیل پور مەحمود (چیا ئاگری) بوو لە ٥ی ئاب. لە ئەنجامی هێرشی پیلانگێڕانەی لەم جۆرە لەلایەن بنەماڵەی مەسعوود بارزانی و پەدەکەوە، لە هەر چوار گۆشەی جیهان ژمارەیەکی زۆر لە شەرڤانانی ئازادی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
"ئێمە خۆڕاگری دەکەین"
ئێمە وەک تەڤ-چاند، لە دژی ئەو کردەوانە لە تەنیشت ڕۆشنبیران و هونەرمەندانی ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، لەگەڵ گەلی خۆڕاگر وشکۆمەند و ماندوونەناس و دژ بە دەوڵەتی فاشیستی تورک و هەموو هێزە خائینە هاوکارەکان، بەشێوەیەکی چالاکانە دەوەستینەوە. له سەڕ ئەم
بنەمایه داوا له هەموو ڕۆشنبیران و هونەرمەندانی ئازادیخواز دەکەین که خاوەنداری لە تاکه هیوای گەلی کورد ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی و گەریلایە بکەن، لە دژی هێڵی هاوکاری-خیانەت کە باوەش بۆ دوژمنی سوێندخواردووی کوردان دەکاتەوە، لە هەموو شوێنێک بەدەوری بەهاکانی نەتەوەی یەکبگرن و چالاکانە خەبات بکەن بۆ لێپرسینەوە لە هەموو جۆرە بێمافییەک".
هـ . ب