دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە نزیک سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج، بەهۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووسی ژنی کۆمپانیای چەتر (گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین) شەهیدبوون، لەم بارەیەوە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
تەڤگەری ئازادی دەڵێت: "دەوڵەتی تورکی فاشست و دڵ پڕلەقین، بە ھاوکاریی خیانەتکارانی خۆفرۆش، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٢٣/٨ لەسەر ڕێگەی سەیدسادق-ھەڵەبجە، ئۆتومبێلێکی سڤیلی ڕاگەیاندنی ئازادیی کۆمپانیای چەتری بە درۆن کردە ئامانج، بەداخەوە بووە ھۆی شەھیدبوونی دوو ڕۆژنامەنووسی ھاوپیشەمان بە ناوەکانی (ھێرۆ بەھادین خەڵکی سلێمانی، گوڵیستان تارا خەڵکی باتمانی باکووری کوردستان) و برینداربوونی ڕۆژنامەنووسێکی تر بەناوی ڕێبین بەکر".
تەڤگەری ئازادی هێرشەکە شەرمەزار دەکات و دەڵێت: "داوا لە ڕێکخراو و سەندیکاکانی ڕۆژنامەنووسان و ئازادییخوازان و ڕاگەیاندکارانی خاوەن ویژدانی ئازاد و گەلی وڵاتپارێز دەکەین، لە ئاست ئەو کردەوە تیرۆریستییە بێدەنگ نەبن، بە یەکگرتوویی دژ بەو تیرۆرەی داگیرکەران و ھێڵی خیانەت رابووە ستن. ئامانجی فاشیزمی تورک لێدانە لە دەنگی ئازاد و حەقبێژی ئەو راگەیانکارانەی بەئازایەتییەوە دڕندەیی و راستیی دوژمن بۆ راگشتیی ئاشکرادەکەن، ئەو رێککەوتن و لێک تێگەیشتنەی پارتی-بارزانیی و حکومەتی سودانیی، لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک، دژبە ھێڵی ئازادییخوازیی و نیشتیمانپەروەریی و ئازادیی راگەیاندنە لە ھەرێمی کوردستان، بەردەوامبوونی ئەو ھێرشانە و خوێنی ئەو رۆژنامەنووسانە و ھاووڵاتییانی مەدەنیی و بۆمبارانی گوند و ژینگەی کوردستان، بەھۆی ئەو بێدەنگیی و نا بەرپرسیاریەتییەی حکومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی ھەرێمەوەیە کە وایکردوە دەوڵەتی تورکیا سڵ لە ھیچ کردەیەکی ڕەشەکوژیی نەکاتەوە، رۆژنامەنووسان دەکاتە ئامانج و نیشانەی ئەوپەڕی ئیفلاسی ئەخلاقیی و سیاسیی حکومەتەکەی ئاکەپەو مەھەپە و ھاوئاوازەکانیانە، لە ئاستی ناوەخۆ و دەرەوەدا دەبێت ریسواو شەرمەزار بکرێن. کات کاتی ھەڵوێست و یەکگرتن و یەکێتییە دژ بە داگیرکەران و خۆفرۆشان".