تەڤگەری ئازادی: پێویستە ڕێبەر ئۆجالان ئازاد بکرێت
بەبۆنەی ٤ ـی نیسان، ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، تەڤگەری ئازادی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: «لەدایکبوونی ڕێبەری گەلان و ئاشتی پیرۆزدەکەین.»
بەبۆنەی ٤ ـی نیسان، ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، تەڤگەری ئازادی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: «لەدایکبوونی ڕێبەری گەلان و ئاشتی پیرۆزدەکەین.»
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بەبۆنەی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کوردەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
تەڤگەری ئازادی دووپاتی کردەوە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ژیانی خۆی تەرخانکرد بۆ پاراستنی بوونی گەلی کورد و ڕایگەیاند: «ڕێبەر و پەیامبەری مرۆڤایەتی، ڕێبەر ئۆجالان، بۆ ماوەی ٢٤ ساڵە بە پیلانگێڕییەکی پاسەوانانی فاشیزم و کۆڵۆنیاڵیزمی جیهانی بەبێ هیچ ماف و دادپەروەرییەک لە دوورگەی ئیمڕاڵی زیندانی کراوە. ئەمەش مانای درێژەکێشانی سیاسەتی قڕکردن و کوشتار و بڕینەوەی بوونی نەتەوەی کوردە، دەرهێنانی ئەم گەلەیە لە یاسا و پرەنسیپە جیهانییەکان.
پێویستە ڕێبەر ئۆجالان ئازادبکرێت و گۆشەگیرییەکەی بشکێنرێت. ئەمەش ئەرک و بەرپرسیارێتیی مرۆڤایەتی دەخاتە ئەستۆی ژنان و گەنجان و هەموو ئازادیخوازان، لەپێناو تێپەڕاندنی گشت ئاستەنگەکان.»