ئێوارەی ئەمڕۆ، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان بە دروشمی (ده‌بێت هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنی گارا بكه‌ینه سه‌رمه‌شقی سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌مان و تێكشكانی زوحاكه‌كانی ناوچه‌كه) لە گردی مامەیارە لە شاری سلێمانی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ساز كرد.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان، سەرەتا نه‌ورۆز جەژنی نەتەوەیی و سەری ساڵی نوێی کوردیی لە تەواوی گەلانی کوردستان و بنەماڵەی شەهیدانی رێگای ئازادی و زیندانیانی سیاسی وتەواوی ئازادی خوازان پیرۆز كرد.
ئاماژەی بەوەیش كرد: “لەکاتێکدا بە ئامادەکاریی و جۆشێکی مەزنەوە گەلەکەمان چاوەڕێی هاتنی ئەو رۆژە دەکات و له هه‌ر شوێنێكی كوردستان ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ گێڕانی ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز، ده‌بێت هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنی گارا بكه‌ینه سه‌رمه‌شقی سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌مان و تێكشكانی زوحاكه‌كانی ناوچه‌كه”.
هەروەها ڕایگەیاند: “له‌م جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌دا، داوا له ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان دەكەین، ئه‌م نه‌ورۆزه بكه‌ینه په‌یام بۆ یه‌كێتییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی به‌كاربهێنین و ته‌واوی ناكۆكییه‌كانمان وه‌لا بنێین، ڕۆژێكی مێژووی بۆ گه‌له‌كه‌مان هاتوەته پێش و ده‌بێت ته‌واوی هێز و لایه‌نه‌كان ئه‌و هه‌له له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و چیتر خزمه‌ت به داگیركه‌رانی كوردستان نه‌كه‌ن”.
تەڤگەری ئازادی دەیشڵێت: “بانگ له ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان، هێزو لایه‌نه‌كان، ڕێكخراوه‌كان، كۆمپانیاكانی گه‌شتیاری ده‌كه‌ین، به‌شداربن له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا و نه‌ورۆز بگه‌ینینه ئاستێكی بڵند كە بۆ ئه‌مساڵ گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگی نه‌ورۆز به به‌شداریی چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ناوداری گه‌له‌كه‌مان له‌بناری قه‌ندیل به‌ڕێوه ده‌چێت”.
لە كۆتاییشدا ئاماژەی بە به‌رنامه‌كانی نه‌ورۆزی ئەمساڵ کرد كە بەم شێوەیەیە، “له ڕۆژی ٢١ ی ئازار له بناری قه‌ندیل و له‌ڕۆژی ٢٥ ی ئازار له‌كەركوك له شیوه‌سوور، ٢٦ ی ئازار له گه‌رمیان ئاهه‌نگی نه‌ورۆز به‌ڕێوه ده‌چێت”.
ف.ق