تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردووه، " جارێكی تر سوپای توركیا له‌ناوچه‌كانی شیلادزێ و ئامێدی و چیای كوڕه‌ژار هێرشی ده‌ستپێكردۆته‌وه‌و پێش ئێستاش پیلانگێڕی سه‌ر شه‌نگال و ڕێكه‌وتنی كاڤمی ـ بارزانی له‌به‌رامبه‌ر شه‌نگال دروستكردنی دیواری كۆنكرێتی له‌نێوان ڕۆژاوا ـ شه‌نگالدا، هێرشی سهرڕۆژئاوای كوردستان هه‌موو ئه‌وانه ئاماژه‌ن بۆهێرشی فراوان له‌سه‌ر ئیراده‌ی ئازادی گه‌لی كورد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئێمه وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادی به‌خوێندنه‌وه بۆئه‌و دۆخه‌ی جیهان و ناوچه‌كه، پێمان وایه پیلانگێڕیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر گه‌لی كورد به‌ڕێوه‌ده‌چێت و گه‌له‌كه‌مان له‌قۆناغێكی چاره‌نووسسازدایه، ده‌بێت خۆی بۆئامادهبكات، ئه‌و بێده‌نگییه كه‌هه‌یه واتای ته‌سلیم بوونه، ته‌نها ڕێگه‌یه‌ك له‌پێشمانه یه‌كێتی و یه‌ك هه‌ڵوێستی و به‌رخۆدانه".
ته‌ڤگه‌ری ئازادی راشیگه‌یاندووه، "ئه‌و جاره‌ش بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌ك نه‌ریتی هه‌میشه‌ییان، خۆیان و چه‌ته‌كانی ڕۆژ و پاشماوه‌كانی داعش بوونه‌ته هاوكاری ده‌وڵه‌تی توركیا‌و ئه‌یانه‌وێت هێزی پارته‌كه‌یان و ئه‌و پێگه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان وعێراق هه‌یانه بیخه‌نه خزمه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیا، سه‌ردانه‌كانی سه‌رانی بارزانی بۆتوركیا وهاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی توركیا ئه‌وه زیاتر ڕوون ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش جگهلهخیانهت هیچ واتایه‌كی تری نییه، دیاره خیانه‌ت له‌دۆزی كورد له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه به‌باڵایاندا بڕاوه‌و بۆته مێژووی ئێستا‌و ڕابوردویان".
دەقی بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان دژی داگیرکاری و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان
وه‌ك ده‌زانن نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركی داگیركه‌ر مێژوویه‌كی دووری هه‌یه له‌دژایه‌تی گه‌لی كورد‌و داگیركردنی نیشتیمانه‌كه‌ی.
ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په نایشارنه‌وه به‌ئاشكرا له‌ئێستاو له‌ڕابووردوو هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌بوون و هه‌وڵی داگیركردنی باشور‌و ڕۆژئاوای كوردستانیان داوه. له‌چه‌ند ساڵی ڕابووردوودا هه‌رجاره‌ی له‌سه‌ر ناوێك له‌شكركێشی سه‌ر باشوری كوردستانیان كردووه. جیاواز له‌وه‌ش هه‌میشه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه بزوتنه‌وه شۆڕشگێڕییه‌كه‌ی به‌تیرۆر بناسێنێت و زۆرێك له‌ووڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهانیش به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوری وسیاسیهكانیان هاوكاری ده‌وڵه‌تی توركیایان كردووه‌و چه‌ندین پیلانگێڕی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه بردووه. هه‌ندێ كات، هه‌ندێ لایه‌ن و هێزی به‌ناو كوردیش بوونه‌ته جاش و سیخوڕ‌و هاوكاری ده‌وڵه‌تی توركیا.
له شه‌وی ڕابووردوو جارێكی تر سوپای توركیا له‌ناوچه‌كانی شیلادزێ و ئامێدی و چیای كوڕه‌ژار هێرشی ده‌ستپێكردۆته‌وه‌و پێش ئێستاش پیلانگێڕی سه‌ر شه‌نگال و ڕێكه‌وتنی كاڤمی ـ بارزانی له‌به‌رامبه‌ر شه‌نگال دروستكردنی دیواری كۆنكرێتی له‌نێوان ڕۆژاوا ـ شه‌نگالدا، هێرشی سهرڕۆژئاوای كوردستان هه‌موو ئه‌وانه ئاماژه‌ن بۆهێرشی فراوان له‌سه‌ر ئیراده‌ی ئازادی گه‌لی كورد.
ئێمه وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادی به‌خوێندنه‌وه بۆئه‌و دۆخه‌ی جیهان و ناوچه‌كه، پێمان وایه پیلانگێڕیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر گه‌لی كورد به‌ڕێوه‌ده‌چێت و گه‌له‌كه‌مان له‌قۆناغێكی چاره‌نووسسازدایه، ده‌بێت خۆی بۆئامادهبكات، ئه‌و بێده‌نگییه كه‌هه‌یه واتای ته‌سلیم بوونه، ته‌نها ڕێگه‌یه‌ك له‌پێشمانه یه‌كێتی و یه‌ك هه‌ڵوێستی و به‌رخۆدانه.
به‌ڵام ئه‌و جاره‌ش بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌ك نه‌ریتی هه‌میشه‌ییان، خۆیان و چه‌ته‌كانی ڕۆژ و پاشماوه‌كانی داعش بوونه‌ته هاوكاری ده‌وڵه‌تی توركیا‌و ئه‌یانه‌وێت هێزی پارته‌كه‌یان و ئه‌و پێگه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان وعێراق هه‌یانه بیخه‌نه خزمه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیا، سه‌ردانه‌كانی سه‌رانی بارزانی بۆتوركیا وهاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی توركیا ئه‌وه زیاتر ڕوون ده‌كه‌نه‌وه،
ئه‌وه‌ش جگهلهخیانهت هیچ واتایه‌كی تری نییه، دیاره خیانه‌ت له‌دۆزی كورد له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه به‌باڵایاندا بڕاوه‌و بۆته مێژووی ئێستا‌و ڕابوردویان. مێژوو شاهیدی ئه‌وه‌یه، له‌هه‌ركاتێكدا بزوتنه‌وه‌ی كوردی گه‌شتۆته ئاستی پێشكه‌وتن و نزیك بۆته‌وه له‌سه‌ركه‌وتن، ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بونه‌ته به‌شێك له‌پیلانی داگیركه‌ران دژبهدۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌ربه‌شێكی كوردستاندا.
ئێمه پێمان وایه ئه‌گه‌ر هێزێكی كوردی هاوكاریان نه‌كات هیچ كاتێك ده‌وڵه‌تی توركیا سه‌ركه‌وتوو نابێ له‌هێرشه‌كانیان.
بۆئه‌وه‌ش ئێمه وه‌ك ته‌ڤگه‌ر ئازادی
ــ باتگهوازی ده‌كه‌ین له‌ته‌واوی هێزو لایه‌نه كوردیه‌كان خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن وبێده‌نگی بشكێنین، پێویسته به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو پێكبهێنین له‌به‌رامبه‌ر داگیركاری و هێڵی خیانه‌ت.
ــ بانگه‌وازی ده‌كه‌ین له‌ته‌واوی ئه‌و هێزه‌ی به‌ناو پێشمه‌رگه كهبڕیاریان له‌ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه كوڕی ئه‌م میلله‌ته‌ن نه‌بنه به‌شێك له‌هێرش و داگیركاری، ئه‌ركی پێشمه‌رگه‌ی ڕاسته‌قینه پاراستنی گه‌ل و نیشتیمانه له‌داگیركه‌ران، لوله‌ی تفه‌نگه‌كانیان بكه‌نه دۆژمن نه‌ك خوشك براكانیان.
ــ بانگ ده‌كه‌ین له‌ئه‌ندام ولاینگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕێگه‌نه‌ده‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یاری به‌كه‌رامه‌تی ئه‌وان وچاره‌نوسی گه‌له‌كه‌مان بكات، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌یكات زیانی گه‌وره بهرگهلهكهمان ده‌كه‌وێت به‌خودی پارتیشه‌وه، ته‌نها له‌پێناوی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌كه‌یاندا.
ــ بانگه‌وازی ده‌كه‌ین له‌و لایه‌نانه‌ی له‌په‌رله‌مان وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارن، ڕێگری بكه‌ن له‌وه‌ی پارتی و بارزانی تاك لایه‌نه بڕیاربدات له‌سه‌ر چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستده‌چێت قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه كهدهستكهوتی هه‌موو گه‌لی كورده نه‌ك ماڵی بارزانی.
ــ ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان ده‌بێت ئه‌و هوشیاریهیان هه‌بێت داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا واتا تاڵانكردنی هه‌رێمی كوردستان، وسیاسه‌تی برسی كردن وبێ موچهكردن كه‌ئێستا له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وبهڕێوهدهچێت به‌بڕیاری ده‌وڵه‌تی توركیایه.
ــ بانگه‌وازی ده‌كه‌ین له‌ته‌واوی هێزه‌عێراقییه‌كان، له‌شكركێشی و داگیركاری بۆ هه‌رێمی كوردستان پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقیشه، ده‌بیت قبوڵی نه‌كه‌ن.
ـ بانگه‌وازی ده‌كه‌ین له‌ته‌واوی ژنان ـ گه‌نجان ـ مامۆستایان ـ ڕۆشنبیران ـ خه‌ڵكانی سیاسی ـ پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشهرــ ئه‌كادیمیست ـ ڕێكخراوه‌كان ـ خاوه‌ن هه‌ڵوێستی جددی بین و به‌چالاكی جۆراوجۆر ڕێگری بكه‌ین له‌داگیركاری و خیانه‌تكاران، پاراستنی كوردستان ته‌نها ئه‌ركی گریلا نییه، به‌ڵكو ئه‌ركی هه‌موومانه.
ــ بانگه‌وازی ده‌كه‌ین له‌كوردانی هه‌رچواربه‌شی كوردستان، ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، به‌بێ جیاوازی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی نیشان بده‌ین، ئه‌وه‌ی له‌باشور ده‌گوزه‌رێ گرێدراوی ته‌واوی گه‌لی كورده نه‌ك ته‌نها پارتێك یان به‌شێكی كوردستان.
ئاشكرایه بێ ده‌نگی بێ هه‌ڵوێستییه، نائه‌خلاقییه، نانیشتیمانی و نانه‌ته‌وه‌ییه.
بێ ده‌نگی هێزه عێراقییه‌كان، هێزه كوردستانییه‌كان جێگه‌ی گومانه،ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستیان ڕوون نه‌كه‌نه‌وه جگه‌له شه‌رمه‌زاری ده‌بنه به‌شێك له‌و پیلانگێڕییه، چونكه واتایه‌ك نامێنێ بۆبێده‌نگی له‌كاتێكدا ده‌وڵه‌تی توركیا بۆداگیركاری دێت.
له‌كۆتاییدا
پێمان وایه و زۆریش دڵنیاین ئیراده‌ی ئازادی گه‌له‌كه‌مان سه‌رده‌كه‌وێت
ئه‌وه‌ی تێكده‌شكێت داگیركه‌رانه ـــ ئه‌وه‌ی ڕسوا ده‌بێت خیانه‌تكارانه
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی
١٩ ـ ٤ ـ ٢٠٢٢
هـ . ب