تولای حاتەم ئۆغۆلاری: پێویستە دەمودەست گۆشەگیری هەڵبگیرێت
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆلاری لە تەتوان گوتی: "پێویستە دەمودەست گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان هەڵبگیرێت".
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆلاری لە تەتوان گوتی: "پێویستە دەمودەست گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان هەڵبگیرێت".
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە تەتوان ئاهەنگی نەورۆزی ڕێکخست. بێجگە لە نوێنەری پارت و لایەنەکان سەدان کەس ئامادەی ئاهەنگەکە بوون.
ژنان و گەنجان و مناڵان بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە گەیشتنە گۆڕەپانەکە. هەرچەند پۆلیس هەوڵیدا نەهێڵێت بەشداربووان بەو جلوبەرگەوە تێپەڕن، بەڵام گەل بە پێداگرییەوە ئاستەنگی پۆلیسی تێپەڕاند.
پاشان هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆلاری ڕایگەیاند ئەوانەی لە ئەنقەرە بەرگەی وشەیەکی کوردی ناگرن لە کوردستان مۆسیقای کوردی بۆ هەڵبژاردن بەکاردەهێنن بەتایبەت ئاکەپە و حزبول کۆنترا، بەڵام گەلی کورد هۆشیارە.
تولای حاتەم ئۆغۆلاری تیشکی خستەسەر گرنگی پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە نەورۆزی ٢٠١٣، ڕایگەیاند هێشتاش پەیامەکە کارایە و پێویستە جێبەجێ بکرێت، تاوەکو گەلان ژیانێکی یەکسان بژین و بە زمانی خۆیان بدوێن، پێویستە هەموو گەلان بەتایبەت گەلی کورد مافی پەروەردەی بە زمانی خۆی هەبێت، گوتی: "لێرەوە جارێکی تر دەڵێین، پێویستە دەمودەست گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان هەڵبگیرێت، لەو چالاکییانەی بۆ بەڕێز ئۆجالان دەستی پێ کردووە، پێویستە دەنگی گەل ببیسترێت".
پاشان ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ و گۆرانی بەردەوام بوو.