تولای حاتەم ئۆغۆللاری: ئێمە شارەوانییەکی جڤاکی و گەلپارێز پێش دەخەین

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و شاندێکی یاوەری لە ناوچەی جورنەڕەش و وێرانشار و سەرێکانی سەردانی جەژنیان ئەنجامدا.

هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغۆللاری و شاندێکی یاوەری لە ناوچەی جورنەڕەش و وێرانشار و سەرێکانی سەردانی جەژنیان ئەنجامدا. سەرەتا سەردانی جورنەڕەشیان کرد، هاوسەرۆکانی شارەوانی و ئەندامانی مەجلیسی شارەوانی پێشوازیان لە شاندەکە کرد.  

لە سەردانەکەدا حاتەم ئۆغۆللاری ڕایگەیاند بەدەستهێنانی جورنەڕەش بۆ ئێمە سەرکەوتنێکی مەزن بوو.

پاشان سەردانی شارەوانی وێرانشار کرا، لەگەڵ هاوسەرۆکانی شارەوانی و ئەندامانی مەجلیسی شارەوانی کۆبوونەوە و جەژنیان پیرۆز کرد. لە کۆبوونەوەکەدا گوترا: "پێویستە لەم قۆناغەدا زیاتر لەنێو گەلدا بین. کەس گومانی نەبێت، ئێمە شارەوانی جڤاکی و گەلپارێز پێش دەخەین".

پاشان شاندەکە سەردانی سەرێکانی کرد، هاوسەرۆکانی شارەوانی پێشوازییان لە شاندەکە کرد. حاتەم ئۆغۆللاری ڕایگەیاند لە هەموو جێگەیەک دژی سیاسەتی قەیوم دەوەستینەوە.