توندوتیژیی پۆلیسی تورک لە کامێراکان دا تۆمارکرا
توندوتیژیی پۆلیس دوای ئاهەنگی نەورۆز لە قۆسەری مێردین لە کامێراکاندا تۆمار کرا.
توندوتیژیی پۆلیس دوای ئاهەنگی نەورۆز لە قۆسەری مێردین لە کامێراکاندا تۆمار کرا.
دوای ئاهەنگی نەورۆز لە ٢٠ی ئازار لە ناوچەی قۆسەری مێردین، کە بە بەشداریی دەیان هەزار کەس بەڕێوەچوو، پۆلیس هێرشی کردە سەر ڕێپێوانی گەنجان.
دوای ئەوەی ٣٠ کەسی دەستگیرکراو، کە ١٩ کەسیان منداڵ بوون و ئازاد کران، دیمەنی توندوتیژیی پۆلیس بڵاوکرایەوە. لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا، کە بە کامێرایەکی مۆبایل گیراوە، دوو گەنج لە کاتی دەستگیرکردندا لەلایەن ئەفسەرێکی پۆلیسەوە لێیاندەدرێت و وندوتیژییان بەرامبەر ئەنجام دەدرێت.
بەپێی زانیارییەکان ئەو پۆلیسە لە لقی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی مێردین دا کار دەکات و لە پیرۆزبایی نەورۆز لە ٢١ی ئازار لە نسێبین هێرشی کردبوە سەر گۆڕەپانی نەورۆز. ئەو پۆلیسانە، کە چووبوونە گۆڕەپانی نەورۆز بەهۆی کاردانەوەی گەنجانەوە ناچاربوون لە گۆڕەپانەکە بڕۆنە دەرەوە، لە دیمەنەکاندا ئەوە دەبینرێت، کە بە پەنجەکانیان هەڕەشە لە گەنجان دەکەن.
ژ.ت