تورکیا دانی بەوەدا نا، کە ناگەهان ئاکارسەلی لە سلێمانی تیرۆر کردووە

عەلی رەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دانی بەوەدا نا، کە ئەکادیمیسیەن و ڕۆژنامەنووس ناگەهان ئاکارسەلی-یان تیرۆر کردووە.

دوێنێ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەلی رەزا گونەی باڵیۆزی دەوڵەتی تورک لە عێراق کۆبوویەوە.

 دوای کۆبوونەوەکە عەلی ڕەزا گونەی لە قسەکانیدا لە کاتی کردنەوەی شوێنێک لە هەولێر لەبارەی پرسیاری ئەوەی ناگەهان ئاکارسەل ئەندامی سەنتەری توێژینەوەی ژنۆلۆژی و سەرنوسەری گۆڤاری ژنۆلۆژی، کە بە ١١ گولـلە لە ٤ی تشرینی یەکەم لە شاری سلێمانی تیرۆر کراوە، ئەوەی قبوڵ کرد، کە ئاکارسەر لەلایەن تورکیاوە تیرۆر کراوە.

گونەی لە قسەکانیدا وتیشی: "سەبارەت بە تێکۆشان لە دژی ئەندامانی پەکەکە من هیوای خۆمم باسکرد. ئێمە زیاتر گرنگی بە سەروەریی عێراق دەدەین. ئەوان تێدەگەن، کە من چی دەڵێم. عێراق دراوسێ و دۆستی کۆنی ئێمەیە. ئامانجمان ئەوەیە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان وەک دوو دەوڵەتی دەسەڵاتدار بۆ پاککردنەوەی ڕێکخستنی تیرۆر بێت. چاوەڕوانی و هەستیاریی ئێمە لە شەڕی دژی تیرۆردا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە. پەکەکە و ئەوانەی لەگەڵ پەکەکەدان و دەبنە ئامانجی ئێمە".

ژ.ت