تۆڕی زهوی: ئیکۆسایدکردنی کوردستان ڕابگرن
دەستەی بەڕێوەبردنی رێکخراوی تۆڕی زەوی بەرامبەر بە تاڵانکردن و کاولکردن و دزینی ژینگەى کوردستان لەلایەن رژێمەکانی تورکیا و ئێرانەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەستەی بەڕێوەبردنی رێکخراوی تۆڕی زەوی بەرامبەر بە تاڵانکردن و کاولکردن و دزینی ژینگەى کوردستان لەلایەن رژێمەکانی تورکیا و ئێرانەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەى تۆڕی زەویدا هاتووە "ماوەیەکە سوپای تورکیا و ئێران بەشێوەیەکی بەرنامەبۆداڕێژراو کەوتوونەتە سوتاندن و بڕینەوەی دارستانەکانی کوردستان و بەتاڵانبردنیان، بەتایبەت لەسەر سنورە دەستکردەکان، کار گەیشتووەتە ئەوەی بازرگانیی بەدرەخت و دارەکانی کوردستانەوە بکرێت، بەئامانجی تێکدانی سروشتی کوردستان و ژینگە و جوگرافیای ناوچەکە".
راگەیاندراوەکەی توڕی زەوی کە رووی لە نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و باڵیوزخانە و کۆنسوڵگەریی وڵاتان و هەر سێ سەرۆکایەتیی هەرێم و عێراق و مرۆڤ دۆستان و ژینگە دۆستانە ئەوەشی تیادا هاتووە، " ئێمە لە تۆڕی زەوی داوای بەهاناوەچوونی دەستوبرد لە دۆستانی سروشت و ژینگە و مرۆڤدۆستان دەکەین و داواکارین کۆتایی بە سوتاندن و لەناوبردن و دزینی دارستان و سروشتی کوردستان بهێنرێت و سنورێک بۆ دەستدرێژییەکان دابنرێت. ههروهها داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دهكهین بۆ فشاردنان لەسەر حکومەتی تورکیا بۆ پابەندبوون بە مادەی (١) لە رێکەوتنامەی ساڵی ١٩٧٧ پەیوەست بە زیانگەیاندن وێرانکردنی ژینگە (ئیکۆساید).
دەقی راگەیاندراوەکەى تۆڕی زەوی
بۆ/ ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان
یەکێتیی ئەوروپا
ڕای گشتیی جیهانی
باڵیۆزخانەو کونسوڵگەریی وڵاتان لەعێراق و هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتیی ڕێکخراوە جیهانییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان
هەرسێ سەرۆکایەتییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان
مرۆڤدۆستان و ژینگەدۆستان
پارت و لایەنە سیاسییەکان
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی
بابەت/ ئیکۆسایدکردنی کوردستان ڕابگرن
وەکو لای هەمووان ئاشکرایە، ماوەیەکە سوپای تورکیا و ئێران بەشێوەیەکی بەرنامەبۆداڕێژراو کەوتوونەتە سوتاندن و بڕینەوەی دارستانەکانی کوردستان و بەتاڵانبردنیان، بەتایبەت لەسەر سنورە دەستکردەکان، کار گەیشتووەتە ئەوەی بازرگانیی بەدرەخت و دارەکانی کوردستانەوە بکرێت، بەئامانجی تێکدانی سروشتی کوردستان و ژینگە و جوگرافیای ناوچەکە، بۆیە ئەگەر ڕێگرییان لێنەکرێت، لە داهاتوودا زیانێکی گەورە بە سروشتی ناوچەکەو جیهان دەگات و لەهەمان کاتدا ئیکۆسایدکردنی کوردستانی لێدەکەوێتەوە.
ئێمە لە تۆڕی زەوی داوای بەهاناوەچوونی دەستوبرد لە دۆستانی سروشت و ژینگە و مرۆڤدۆستان دەکەین و داواکارین کۆتایی بە سوتاندن و لەناوبردن و دزینی دارستان و سروشتی کوردستان بهێنرێت و سنورێک بۆ دەستدرێژییەکان دابنرێت. ههروهها داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دهكهین بۆ فشاردنان لەسەر حکومەتی تورکیا بۆ پابەندبوون بە مادەی (١) لە رێکەوتنامەی ساڵی ١٩٧٧ پەیوەست بە زیانگەیاندن وێرانکردنی ژینگە (ئیکۆساید). هەروەها ڕێز گرتن لە مادەی Article 8(2)(b)(iv) تایبەت بە (Rome Statute of the International Criminal Court, related to War Crimes)
ژ.ت