تیمی فیلمی 'وەرزی تووتڕک' خەڵاتی فیستیڤاڵی سلێمانی ڕەتکردەوە

تیمی فیلمی 'وەرزی تووتڕک' خەڵاتی فیستیڤاڵی فیلمی رەتکردەوە و رایگەیاند، خەڵاتەکە قبوڵ ناکەن.

راگەیەنراوی تیمی فیلمی 'وەرزی تووتڕک' بەم شێوەیەیە:

"وەک دەزانرێت، کۆمینی فیلمی رۆژئاوا بەر لە ٤ رۆژ رایگەیاندبوو کە فیلمی 'وەرزی تووتڕک' لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی کشاندووەتەوە. لەبەرئەوەی فیلمی 'بۆ ئازادی' لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی فیستیڤاڵەکە قەدەغەکراوە، ئەم هەڵوێستەیان پیشانداوە.

ئەمڕۆ بیستمان کە لە مەراسیمی خەڵاتی فیستیڤاڵەکەدا، فیلمەکەمان خەڵاتی باشترین سینەماتۆگرافی بەدەست هێناوە! لەگەڵ ئەوەی دەزانرێت کە فیلمەکە لە فیستیڤاڵەکە کشاوەتەوە، بەڵام دۆخەکە بەم شێوەیە بووە. ئێمە وەک تیمی فیلمەکە، خەڵاتە قبوڵ ناکەین.

هۆکارەکەشی ئەوەیە کە فیلمی 'بۆ ئازادی' قەدەغەکراوە. ئێمە ئەم هەڵوێستەمان بۆ رای هونەری ئاشکرا دەکەین. ئێمە نامانەوێت هیچ فیستیڤاڵێکی کوردی تاوانبار بکەین، بەڵام فیلمە کوردیەکان نابێت لە هیچ فیستیڤاڵێک قەدەغە بکرێن! ئەمە رەخنە و هەڵوێستی هونەری ئێمەیە."

ف.ق