تیرۆری دەوڵەت لە گوندی بانا.. لەوەڕاندنی ئاژەڵ و ئاوداشتن قەدەغەیە!
نزیکەی دوو مانگە، گوندی بانا-ی سەر بە ناوچەی باسای شڕنەخ، لەلایەن سەربازانی دەوڵەتی تورکەوە گەمارۆ دراوە. لەوەڕاندنی ئاژەڵ و ئاوداشتنی کێڵگە و باخەکانیش لە گوندنشینان قەدەغە کراوە.
نزیکەی دوو مانگە، گوندی بانا-ی سەر بە ناوچەی باسای شڕنەخ، لەلایەن سەربازانی دەوڵەتی تورکەوە گەمارۆ دراوە. لەوەڕاندنی ئاژەڵ و ئاوداشتنی کێڵگە و باخەکانیش لە گوندنشینان قەدەغە کراوە.
لە پێنج ناوچەی باسای سەر بە شڕنەخ بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ قەدەغەی ھاتوچۆ ڕاگەیەندرا.
گوندی بانا کە لە سەرەتای مانگی تەمووز لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵان، ژمارەیەکی زۆر ھاوڵاتی دەستبەسەر کرابوون، نزیکەی دوو مانگە لەلایەن لەلایەن سەربازانی دەوڵەتی تورکەوە گەمارۆ دراوە.
تا ئێستاش سەربازەکان بە وردی چاودێری ھاتنەدەرەوە و چوونە ناوەوەی گوندەکە دەکەن. ھاوکات چوونە باخەکانیان لە پاشنیوەڕۆدا لە گوندنیشان قەدەغە کراوە.
بەگوێرەی ھەواڵێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، گوندنشینان بە ھۆی ئەو دۆخەی تێیدان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، چوونکە بەبەردەوامی قەدەخەکردنی نوێ بەسەریاندا دەسەپێنرێت و ڕایانگەیاندووە، لە لایەن سەربازەکانەوە ڕووبەڕووی گوشار بوونەتەوە و پێیان وتراوە، "تا قەدەغەکردنەکە کۆتایی دێت، مەڕ و ماڵاتەکانتان نەبەنە دەرەوە".
قەدەغەکردنەکە کاریگەری زۆری لەسەر ژیانی ڕۆژانەی گوندنشینان داناوە، کە سەرچاوەی سەرەکی بژێوی ژیانیان ئاژەڵدارییە.
گوندنشینەکان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، سەربازەکان ئێوارەی ڕۆژی ١٤ی ئەیلول لە مزگەوتی گوندەکەوە ڕاگەیانگەیاندووە "لەوەڕاندنی ئاژەڵ قەدەغەیە".
ژ.ن