تەژەئا سەردانی خێزانی شەنیاشار دەکات
چالاکوانانی تەڤگەری ژنی ئازاد (تەژەئا) سەردانی ئێشکگریی دادپەروەرییان کرد کە لەلایەن خێزانی شەنیاشارەوە ڕێکخراوە، دووپاتیان کردەوە: «تێکۆشانی دایە ئامینە، تێکۆشانی شەرەفمەندانەی هەموومانە».
چالاکوانانی تەڤگەری ژنی ئازاد (تەژەئا) سەردانی ئێشکگریی دادپەروەرییان کرد کە لەلایەن خێزانی شەنیاشارەوە ڕێکخراوە، دووپاتیان کردەوە: «تێکۆشانی دایە ئامینە، تێکۆشانی شەرەفمەندانەی هەموومانە».
خزمان و پاسەوانانی پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ڕوحا ئیبراهیم خەلیل یەڵدز لە ١٤ ـی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە شارۆچکەی پیرسوس سەر بە ڕوحا هێرشیان کردە سەر خێزانی شەنیاشار، لە هێرشەکەدا هاوسەر و دوو لە کوڕەکانی ئامینە شەنیاشار کوژران. لە ئاکامدا، ئامینە و کوڕەکەی فەرید، لە ٩ ـی ئاداری ٢٠٢١ ـەوە چالاکی «ئێشکگرتنی دادپەروەری» بەڕێوەدەبەن لەبەردەم دادگای ڕوحا، ، ئێستەش چالاکییەکە پێی ناوەتە ڕۆژی ٧٥٢ ـەوە.
ئەمڕۆ چالاکوانانی تەژەئا و پەرلەمانتاری هەدەپە لە ڕوحا ئایشە سورچو لەگەڵ کاندیدانی پارتی چەپی سەوز لە ڕوحا بوونە میوانی خوانی بەربانگکردنەوەی خێزانی شەنیاشار.
پاش بەربانگکردنەوە، چالاکوانانی تەژەئا لە شوێنی ئێشکگرییەکە ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە، چالاکوانی تەژەئا، سیما ئایشۆغلۆ باسی لە ستەمی سەر خێزانی شەنیاشار کرد و گوتی: «ئێمەی ژنان لە ئایاردا بەهار دەهێنین، بەڵێنی سەرکەوتن دەدەین، پێکەوە دیسان سەردەکەوین».
هەروەها گوتی: « تێکۆشانی دایە ئامینە، تێکۆشانی شەرەفمەندانەی هەموومانە».
ئامینە شەنیاشار دڵخۆشی خۆی پیشاندا بە هاتنی ژنان و گوتی ئەوان تەنها نین.
ف.ق