تەژەئا و دایکانی ئاشتی سەردانی پرسەکەی بیسمیل دەکەن
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و دایکانی ئاشتی بۆ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو ٩ کەسەی بەهۆی ناکۆکی زەوییەوە کوژران، چوونە بیسمیل.
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و دایکانی ئاشتی بۆ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو ٩ کەسەی بەهۆی ناکۆکی زەوییەوە کوژران، چوونە بیسمیل.
تەژەئا و دایکانی ئاشتی و پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە ئامەد، عەدالەت کایا؛ لەگەڵ ئەو هاوسەرۆکەی قەیوم لەجێی دانراوە چوونە پرسەی بنەماڵەی تاش و ئەلیاماچ، کە ژمارەیەک کەسیان لەدەستدا بەهۆی ناکۆکی لەسەر زەوی لە ١٥ ی حوزەیران لە گوندی شیدادە لە شارۆچکەی بیسمیل لە ئامەد، پرسەکە لە گوندی شیدادە و قەسلی دانرا.
تەژەئا و دایکانی ئاشتی سەرەتا چوونە گوندی ساری حوسێن و سەرەخۆشی خۆیان پێشکەش کرد. پەرلەمانتار عەدالەت کایا، ئاماژەی بەوە کرد، خەڵک بەهۆی سیاسەتی شەڕ و توندوتیژییەوە دەمرن، گوتی: "لەنێو نەریتی ئێمەدا ئاشتەوایی هەیە. ئێمە دڵتەنگین بەم ڕووداوە".
پاشان شاندەکە چوونە پرسەکەی شیدادە. دایکی ئاشتی، هاڤا کیران، گوتی: "هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان و دڵنەوایی بنەماڵەکان دەخوازم. بەم ڕووداوانەی ئامەد دڵتەنگین. نابێت ئەمە ڕووبدات. ئێمە وەک دایکانی ئاشتی دڵتەنگین. دەستی یەکتر دەگوشین و ئاشتی بەرقەرار دەکەین".