ڤیان سۆران: ئێمه شه‌ڕڤانی شه‌هید ساراین
ڤیان سۆران گه‌ریلای یه‌ژاستار رایگه‌یاند، وه‌ك شه‌ڕڤانی شه‌هید سارا له هه‌موو كاتێكدا درێژه به تێكۆشان ده‌ده‌ن و وتی، " هه‌ڤاڵ سارا راستییه‌كی به‌و جۆره‌ی ژیانی خوڵقاند، كه كه‌س ناتوانێت له ناوی ببات".
ڤیان سۆران گه‌ریلای یه‌ژاستار رایگه‌یاند، وه‌ك شه‌ڕڤانی شه‌هید سارا له هه‌موو كاتێكدا درێژه به تێكۆشان ده‌ده‌ن و وتی، " هه‌ڤاڵ سارا راستییه‌كی به‌و جۆره‌ی ژیانی خوڵقاند، كه كه‌س ناتوانێت له ناوی ببات".
ئه‌و گه‌ریلا ژنانه‌ی له ریزه‌كانی یه‌ژاستاردا ده‌جه‌نگن، له‌سه‌ر هێڵی به‌رخۆدانی شۆڕشگێڕی مه‌زن سارا (ساكینه جانسز) ده‌جوڵێنه‌وه و له دژی هێرشه داگیركه‌ریه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك خۆڕاگری ده‌كه‌ن. یه‌ك له‌و گه‌ریلایانه، كه له دژی هێرشه‌كان تێده‌كۆشێت ڤیان سۆرانه.
ڤیان سۆران گه‌ریلای یه‌ژا ستار باسی له‌وه‌كرد، هێزی به‌رخۆدان له تێكۆشانی ساراكانه‌وه وه‌رده‌گرن و وتی، "ئێمه هه‌موومان شه‌ڕڤانی هاوڕێ ساراین. وه‌ك ژنێكی شۆڕشگێڕ له پێناو ئازادی هه‌موو ژنان دا به بوێریه‌كی گه‌وره‌وه شه‌ڕی كرد. به داواكاری، ئیراده و خۆڕاگری خۆی بزوتنه‌وەی ژنی ئازادی بونیاتنا و له ته‌واوی جیهاندا ناساندی. هه‌موو كه‌س تێگه‌یشت كه تا ژن ئازاد نه‌بێت كۆمه‌ڵگا ئازاد نابێت. یان مرۆڤایه‌تیش ناتوانێت ئازاد بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هاوڕێ سارا پێشه‌نگی ئێمه‌یه و رێگه‌ی به‌ره‌و ئازادی به ئێمه نیشاندا".
گه‌ریلا ڤیان سۆران سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر كاریگه‌ری سارا له‌سه‌ر سوپای ژنان و وتی، "گوشار و دژوارییه‌كانی ئێستا به هێڵی تێكۆشانی هه‌ڤاڵمان سارا ناهێڵرێن و لاده‌چن. هه‌ڤاڵ سارا به ئیراده و بوێریی خۆی له ته‌واوی جیهان ناسرا. ئێمه هه‌بوونی خۆمان له كه‌سایه‌تی هه‌ڤاڵ سارا‌دا ده‌بینین. ئێمه ناسنامه‌ی ژنی ئازادمان له كه‌سایه‌تیی هه‌ڤاڵ سارا‌دا ناسی. ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌مڕۆ له چیاكانی كوردستاندا بووینه سوپایه‌كی چه‌كدار، ئه‌وه له سایه‌ی ره‌نج و ماندووبوونی هه‌ڤاڵ سارایه. ئه‌و رێگه‌ی راستیی نیشانداین. ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه هه‌م سه‌ره‌تایه و هه‌میش هۆكاری سه‌ركه‌وتنمانه".
ڤیان سۆران رایگه‌یاند، ئه‌و شه‌هید سارای ته‌نیا یه‌ك جار بینیوه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌موو کات و لایه‌كەوە له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بووبێت هێزی لێوه‌رگرتووه و وتی، " ناوازه‌بوونی هه‌ڤاڵ سارا كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر من دانا. هێشتاش ئه‌و سام و هه‌یبه‌ته‌ی ئه‌و له‌به‌رچاومدایه. له ناو كۆمه‌ڵگادا وته‌یه‌كی وه‌ك ' قژدرێژی ئاقڵ بچوك' بۆ بچوككردنه‌وه‌ی ژن به‌كارده‌هێنرێت. هه‌ڤاڵ سارا به كه‌سایه‌تیی به‌هێزی خۆی هه‌موو درۆكانی سیستمی باوكسالاریی ئاشكرا كرد و راستیی نیشانی هه‌موو جیهاندا، كه راستی چییه. راستی ئه‌وه‌یه، كه ژن به هه‌بوونی ئازادی خۆی ده‌توانێت پێشه‌نگایه‌تی كۆمه‌ڵگا بكات و ده‌توانێت كۆمه‌ڵگا بپارێزێت.
هه‌ڤاڵ سارا به‌رده‌وام هێز و بوێریی به ژنان به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به خۆیان بكه‌ن و خاوه‌نی هه‌ڵوێستێكی به‌هێز بن. به‌رده‌وام ده‌یوت، 'ببنه خاوه‌نی ئیراده و بوێری، هه‌نگاوی گه‌وره هه‌ڵبگرن'. ئێمه‌ش وه‌ك شه‌ڕڤانانی هه‌ڤاڵ سارا له هه‌موو هه‌نگاوێكدا درێژه به تێكۆشانی ئه‌و ده‌ده‌ین. له چیاكانی كوردستان تا زیندانه‌كانی ئامه‌د و هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانی ئه‌وروپا له دژی هێرشی دوژمنان ئێمه خۆڕاگرییه‌كی مێژوویی ده‌كه‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه بۆ هه‌موو ژنان رێگای ئازادی ده‌ستنیشان كرد. هه‌ڤاڵ سارا بۆ ئێمه عه‌شقی ژیانه. زۆر كه‌س هه‌وڵیاندا تێكۆشانی هه‌ڤاڵ ساریا له‌ناوببن، به‌ڵام ئه‌و ژیانێكی به‌و جۆره ئازاد و به‌هێزی بونیاتنا كه هێزی كه‌س به‌شی له‌ناو بردنی ناكات".
ژ.ت