ڤیدیۆکانی ساتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و قەدەغەکراو لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە

ڤیدیۆی ١٤ هێرشی چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەکراو، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا بەکاریهێناون بڵاودەکەینەوە.

هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر مەتینا، زاپ و ئاڤاشین لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە باشووری کوردستان ٦ مانگی تێپەڕاند.

سوپای تورکی داگیرکەر نەیتوانی بەرخۆدانی گەریلا تێکبشکێنێت و خۆی بەسەر ناوچەکانی بەرخۆداندا باڵادەست بکات. بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە، هەزاران جار تاوانی جەنگی ئەنجامدا و هەزاران جار چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەکراوی بەکارهێنا، کە  بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان قەدەغەن.

هەندێک لەو تاوانانە لە لایەن ئاژانسەکەمانەوە بە بەڵگە کراون، بەڵام دەزگاکانی پەیوەندیدار بە قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی بەرامبەر بە کارهێنانی چەکیی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بێدەنگن. دەوڵەتی تورکیش بەردەوامە لە ئەنجامدانی تاوانەکانی.

بەپێی ئەو ڤیدیۆییانە دەیبینن، لە ٣ی تەمووزی ٢٠٢٢دا لە مەیدانی بەرخوردانی شاخی جودی ٣ تەقینەوەی بە دوای یەکدا، لە ٢٧ی حوزەیران لە شاخی جودی، لە ١٥ی حوزەیران لە شاخی جودی، لە ٢١ی حوزەیران لە شاخی جودی ٢ تەقینەوەی یەک لە دوای یەک، لە ٢٤ی حوزەیران و ٢ی تەمووز ٢ تەقینەوەی جیا، لە ١٤ی تەممووز بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و تەقەمەنیی بەهێز لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بەکارهێنرا و لە ڤیدیۆکەدا بە ڕوونی دیارە.

ئەو تەقینەوانە، تەنها بەشێک لە تەقینەوەکان، کە تۆمارکراون.

هەروەها گازی کیمیایی لە مەیدانی بەرخودانی وەرخەل لە ١٩ی نیسان، ١٣ی ئایار لە مەیدانی بەرخودانی شاخی جەهەنەم و لە ٢١ی حوزەیران لە مەیدانی بەرخودانی ئێف ئێم ڤیدیۆی تەقەمەنی تۆمار کران.

لە دیمەنەکاندا ئەوەش بە روونی دیارە، کە بەهۆی بەهێزبوونی تەقەمەنییەکانەوە، کامێراکان، کە چەند کیلۆمەتر لە شوێنی ڕوودانی تەقینەوەکانەوە دوورن دەلەرزن.

ژ.ت

-

-