ڤیدیۆی چالاکی بە چەکی قورس لە دژی بنکەى سەربازیی گرێی جۆلەمێرگ بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆیی چالاکیی هێزەکانی گەریلای لە دژی بنکەى سەربازیی گرێ لە ناوچەى چەلێی جۆلەمێرگ بڵاوکردەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی ئەو چالاکییەوە رایگەیاندبوو:

"لە ٣٠ی حوزەیران و لە کاتژمێر ٠٦:٣٠ دا هێزەکانمان لە ناوچەى چەلێی جۆلەمێرگ بەچەکی قورس لە بنکەى سەربازیی گرێ-یان دا. چالاکییەکە سەرکەوتوانە ئەنجامدرا و سەنگەرێکی داگیرکەران بەسەربازەکانی ناوییەوە تێکشکێنرا".

ژ.ت