ڤیدیۆی چالاکیی گەریلا لە بەرپالی وەرخەل لە زاپ بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی هێزەکانی گەریلای لە بەرپالی وەرخەل لە ناوچەى زاپ بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەدا ٥ داگیرکەر سزادراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی ئەو چالاکییەوە راگەیاندبوو:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس دا؛

لە ٢ی تەممووز لە کاتژمێر ١٨:٣٠ هێزەکانمان لە دژی گروپێک لە داگیرکەران لە بەرپال لە ناوچەى وەرخەلی زاپ چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٥ داگیرکەر سزادران".

ژ.ت