ڤیدیۆی چالاکیی ئاسمانیی دژ بە بنکەی سەربازیی گرێ بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلالی لە دژی بنکەی سەربازیی سوپای تورکی داگیرکەر لە گرێی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ بڵاوکردەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەبارەی ئەو چالاکییەوە رایگەیاندبو:


"لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'کات کاتی ئازادیە' هێزەکانمان لە یەکەی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال لە 15ی نیسان و لە کاتژمێر 09:20 دا لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە دژی بنکەی سەربازیی گرێ لە ئاسمانەوە چالاکییەکی بۆردومانکردنیان ئەنجامدا. ئەو چالاکییە، کە بە ئامێری ئاسمانی ئەنجامدرا، بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە گورزی لە شوێنە دیاریکراوەکان دا و چالاکییەکی سەرکەتوانەیان ئەنجامدا".

ژ. ت