ڤیدیۆی توندوتیژیی پۆلیسی تورک لە ناوچەى سووری ئامەد بەرامبەر بە هاووڵاتییان بڵاوکرایەوە

لە ناوچەی سووری ئامەد تاجەدین ئاسلان بە تۆمەتی "وەستانەوە بەرامبەر بە پۆلیس" لەلایەن پۆلیسەکانی دەوڵەتى تورکەوە، بە توندوتیژی و ئەشکەنجە دەستگیر کرا.

شەوی ١٨ی تشرینی دووەم لە گەڕەکی مەلیک ئەحمەد لە ناوچەی سووری ئامەد گفتوگۆیەک لەنێوان گروپێک لە گەنجاندا دروستبوو. پۆلیس رۆیشتنە شوێنی رووداوەکە و تاجەدین ئاسلان، کە لەسەر شەقامی گەڕەکەکەدا بوو لەلایەن پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورکەوە بە زۆر بەسەر زەیدا راکێشرا و دەستیان لە پشتەوە کەلەپچە کرد.

ئەو گەنجە لەلایەن پۆلیسەوە بە توندوتیژی و ئەشکەنجە دەستگیرکرا. ڤیدیۆی ئەو توندوتیژی و ئەشکەنجەیەی پۆلیسی دەوڵەتی تورک بڵاوکرایەوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ئەوە دیارە، کە پۆلیسێکی مەدەنیی سەر بە دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەى پاکتاوکار لقە لەو گەنجە دەدات، کە کۆمەڵێک پۆلیس خۆیان داوە بەسەر ئەو گەنجەدا و بە زەویدا رایانکێشاوە.

دایکی ئەوگەنجە ناڕەزایەتیی بەرامبەر پۆلیسە لقە وەشێنەکە دەردەبڕێت، بەڵام پۆلیسەکە دایکەکەش دەکاتە ئامانج و پاڵ بە دایکەکەشەوە دەنێت و توندوتیژیی بەرامبەر ئەنجام دەدات. دانیشتوانی ناوچەکە ناڕەزاییەتیان دەردەبڕی، بەڵام پۆلیس وەک رەفتاریی هەمیشەییان بە شێوەیەکی سوکەسەران و سەخیفانە مامەڵەیان کرد و سوکایەتییان بەخەڵک کرد.

تاجەدین ئاسلان، کە بە لێدان  و توندوتیژی دەستگیرکرابوو، بە تۆمەتی "وەستانەوە بەرامبەر بە پۆلیس" دەستگیرکرا.

ژ.ت