وڵاتی ئازاد لە چاوەکانی چیاگەردا

لە چاوەکانی چیاگەردا توڕەیی هەبوو، ناڕەزایی و سەرهەڵدان هەبوو. هیچ ترسێک لە چاوەکانیدا نەبوو.

'ئەگەر دەتەوێت لە کەسێک تێبگەیت، سەرەتا سەیری چاوەکانی بکە'

جیهات تورکان چیرۆکی ئازادی و کەرامەتە بۆ منداڵان. بە شێوەیەکی سیحراوی پێی دەوترێت 'چیاگەر هیوا'. ئەم ناوە ناوی سەرهەندانە، ناوی بیرۆکەیەک، ئایدۆلۆژیا و ئیمانە.

زۆر شت لەسەر ناوی چیاگەر وتراوە و نووسراوە. باسکراوەکان نەیانتوانیوە وەسفی چیاگەر بکەن، گەڕاندنەوەکان توانای وەسفی فەرماندەی سووری ئامەد چیاگەر ناکەن.

چیاگەر گەشتێکە لەسەر ڕێڕەوی ڕاستی. لەو کەسانەوەیە کە ئازایەتی و بوێری دەگوازرێتەوە بۆ داهاتوو. هەندێکیان بە لیۆنیداس کە فەرماندەی ٣٠٠ سپارتانی بوو کە لە دژی سوپای گەورەی فارس شەڕی کرد پێناسەی دکەن. هەندێک کەس بە شەڕکەرێکی بەرخۆدانی ئەفسوناوی لە ستالینگراد و هەندێکیش بە فەرماندەیەکی دڵسۆز لە ڤێتنام وەسفی دەکەن. ئەو فەرماندەیەکی کوردستان بوو کە وەک فەرماندە عەگید بە بوێری خۆی تایبەتمەندی هەموو گەلەکەی پیشانی هەموو کەسدا. چیاگەر ئەو کەسەیە کە لەگەڵ ٦٠ هەڤاڵیدا، بە تێکۆشانی ناوازەی لەدژی دووەم و گەورەترین سوپای ناتۆ شەڕی کرد، لە دڵی هەموو کوردا خاوەن پێگەیەکی تایبەتە. چیاگەر وەک فەرماندەی ئەفسوناوی بەرخۆدانی مێژوویی سور کە ١٠٧ ڕۆژ بەردەوام بوو، ناوی لە لاپەڕەکانی مێژوودا بە پیتی زێڕین نەخشاندووە.

فەرماندە چیاگەر خاوەن وشەی؛ "ئەنجامی هەرچییەک دەبێت، باببێت سەرکەوتن بۆ ئێمە دەبێت"، هێمای سەرهەڵدانە لە بەرامبەر مۆدێرنترین ستەمکارانە، سەرهەڵدانە لە دژی ئینکاری و لە هەمووی گرنگتر هێمای حەقیقەتی وڵاتێکی ئازاد و گەلێکی ئازادە. چیاگەر بە هەموو شکۆمەندیی خۆی وەک فەرماندەیەکی ئەفسانەیی تێکۆشانی خۆبەڕێوەبەری لە دژی داگیرکەران، ئینکاری و کۆمەڵکوژییەکان نیشان داین.

زەردەخەنە، توڕەیی و چاوەکانی چیاگەر لەم وێنەیەدا دەربڕینی چیرۆکی ڕاستی ژیانیەتی. یەکێک لەو وێنانە لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٤ لە ساڵیادی کوشتنی ئاپێ موسا، لە ئامەد گیراوە.

بیر هێنانەوەی چیاگەر؛ خۆشەویستی، ڕەنج، خۆبەخشی، بەرخۆدان، کۆڵنەدان و ئازایەتییە

چیاگەر ئەو کەسەیە کە لە کاتی ئاهەنگی یادکردنەوەی ئاپێ موسادا ئەو کاتە هێشتا خوێندکار بووە بێدەنگی شکاند.

بێدەنگی لە دونیای شۆڕشگێڕ و بەرخۆدێردا نییە. چاودێرانی سیستەمی فاشیست دەیانگوت: دەنگتان بەرز مەکەنەوە و بڵاو ببنەوە.

پێویست بوو قارەمانێک بێدەنگییەکە بشکێنێت. چیاگەر بە دروشمی؛ "شەهید نامرن بژی سەرۆک ئاپۆ" دەنگی بەرز کردەوە و جەماوەر هەموو دەنگی بەرز کردەوە.

پێگەی چیاگەر و هاوڕێکانی جیهانی پۆلیسی لەگەڵ زەویدا تەخت کرد. ئامانجیان ڕاگرتنی چیاگەر بوو. پۆلیس بە دەمانچە هێرشی کردە سەر خەڵکەکە.

چیاگەر لە نێوان ١٠ پۆلیسدا بوو، بەڵام پۆلیسەکان نەیانتوانی ڕاگیری بکەن. پۆلیس لە بەرخۆدانی ئەو شێت و هار بوون. کاتێک دەیانویست بیگرن، توڕەیی لە چاوەکانیدا دەرکەوتە سەر کامێراکان.

چاوەکانی چیاگەر پڕ لە توڕەیی، کاردانەوە و سەرهەڵدان هەبوو. هیچ ترسێک لە چاوەکانیدا نەبوو.

ساڵی ٢٠٠٤ بۆ گەلی کورد قۆناغێکی سەخت بوو. بێدەنگی هەموو لایەکی گرتبوو. ئەوانەی لە تێکۆشان تێنەدەگەیشتن، ئیگۆیست، هەلپەرست و بەکرێگیراوەکان بە ناوچەکەدا دەسوڕانەوە. بێدەنگی هەموو لایەکی گرتبوو. چیاگەر و هاوڕێکانی ئەو گەنجانەن کە ئەم بێدەنگییەیان شکاند.

چیاگەر دوای دەستبەسەرکردنی لە یادی ئاپێ موسا، پێشەنگایەتی هەڵمەتی؛ "ئۆجالان ئیرادەی سیاسی منە" کە بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکرد. و لە هەمان ساڵدا بەو نیگایانەی ڕووی کردە شاخە ئازادەکانی کوردستان.

چیاگەر پاش دە ساڵ بە ڕۆحی شاخەکانی ئازادی کوردستان بێدەنگی شکاند و لە سوری ئامەدەوە لەگەڵ ٦٠ هەڤاڵی لە دژی بێدەنگی و دووەم هێزی سوپای ناتۆ و دژی فاشیزم و نایەکسانی گولەیان تەقاند. لە چاوی چیاگەردا سەرهەڵدانی ڕاستی وڵاتێکی ئازاد و گەلێکی ئازاد هەبوو. تا ئەمڕۆش لە چیاکانی ئازادەکانی کوردستان، سەرهەڵدانی چیاگەر، نودەم، مەزڵوم، سەنار، سێڤێ بەردەوامە. چاوەکانی چیاگەر لە چاوەڕوانی ئێمەدان.