ڕوفاتی ١٠٤ شەهیدی کۆمەڵکوژییەکەی کۆچۆ دەگاتەوە شەنگال
بڕیارە ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی جەماوەریدا ڕوفاتی ١٠٤ شەهید لە قوربانیانی کۆمەڵکوژیی کۆچۆ لە شەنگال بە خاك بسپێردرێن.
بڕیارە ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی جەماوەریدا ڕوفاتی ١٠٤ شەهید لە قوربانیانی کۆمەڵکوژیی کۆچۆ لە شەنگال بە خاك بسپێردرێن.
لە دوای ئەوەی لە بەغداد بە بەشداریی سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵح و سەرۆک وەزێران مەسەتەفا کازمی و ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵای عێراق مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ ڕوفاتی ١٠٤ شەهید قوربانیی کۆمەڵکوژیی گوندیی کۆچۆی شەنگال گیرا، بڕیارە ئەمڕۆ ڕوفاتەکانیان بگەڕێندرێنەوە بۆ شەنگال و بە مەراسیمێکی جەماوەری بە خاک بسپێردرێن.
ڕوفاتی ئەو قوربانییانە پێشتر لە لە گۆڕی بە کۆمەڵ لە گوندی کۆچۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دۆزرابوونەوە دواتر بۆ پشکنینی (دی ئێن ئەی DNN ) ڕەوانەی بەغداد کرابوون.
چەتەکانی داعش لە مانگی ئابی ٢٠١٤ کۆمەڵکوژییەکی وەحشییانەی بەسەر گەلی ئیزدی دا هێنا لە شەنگال، لە ئەنجامی ئەو کۆمڵکوژییە هەزارن کەس بوونە قوربانی و بێسەروشوێن بوون.
یەكێک لەو گوندانە، گوندی کۆچۆبوو کە لە ١٥ئابی ئەو ساڵەدا چەتەکان بەسەر خەڵکی ئەو گوندەیان هێنا و زۆرترین قوربانیی لێکەوتەوە لە ئەنجامدا زێاتر ١٥٠٠ کەس بوونە قوربانی و تا ئیستا نزیکەی ٤٠٠ کەس لەو کەسانە بێسەرو شوێنن، کە داعش ڕفاندنی.
ژ.ت