"وەک ڕێبواران و شوێنکەوتوانی فەرماندە عەگید سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین"

ڕێڤان ڕۆدی، گەریلاى یەژاستار پیرۆزبایی هەڵمەتی ١٥ى ئابى کرد و ڕایگەیاند "تێکۆشان، هەڵوێست و خۆڕاگری هەڤاڵ عەگید، بووە نموونەیەک بۆ شوێنکەوتووانی. وەک ڕێبوارانی هەڤاڵ عەگید، ڕێچکەی ئەو دەگرینەبەر".

ڕێڤان ڕۆدی، گەریلاى یەژاستار باسی کاریگەریی هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە کوردستان کرد.

ڕۆدی بەبیری هێنایەوە، "لە نێو تێکۆشان لە پێناو ئازادی کوردستاندا، تا ئێستا چەندین شەڕڤانی بەنرخ شەهید بوون" و وتی: ئەو هەڵمەتەی بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ عەگید لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ لە دھێ و شەمزینان دژی ستەمکاری داگیرکەر دەستیپێکرد، لە کوردستان هەڵوێستێکی بەهێزی ئافراند. بێگومان لە نێو ئەو شۆڕشەدا پێگەی هەڵمەتی ١٥ی ئاب زۆر گەورەیە، هەڤاڵ عەگید لەگەڵ هەڵمەتەکەدا وتی: "ئەگەر ئێوە وڵاتەکەمان داگیربکەن، ستەم بکەن، ناتوانن بێدەنگمان بکەن". هەڤاڵ عەگید بە تەقاندنی یەکەم فیشەک ئەو وەڵامەی بە دوژمن دایەوە.

ڕێڤان ڕۆدی وتیشی: "لە یەکەم فیشەک کە لە ١٥ی ئابدا تەقێنرا تا ئێستا، تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت و بەردەوامە. تێکۆشان، خۆڕاگری و هەڵوێستی هەڤاڵ عەگید بووە نموونەیەک بۆ ڕێبوارانی. وەک شوێنکەوتوانی هەڤاڵ عەگید، ڕێچکەی ئەو دەگرینەبەر. لەبەردەم یادی فەرماندە هەڤاڵ عەگید و ئەو هاورێیانەی لەم تێکۆشانەدا شەهید بوون، سەری ڕێز دادەنوێنم. لەسەر ڕێگەی ئەوان تێدەکۆشین و ئامانجەکانیان بەدی دەهێنین. وەک جەنگاوەرانی ڕێبەر ئاپۆ و شوێنکەوتوانی فەرماندەی گەورە عەگید، سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین".

ژ.ن