‘وەرن نەورۆز لە قەندیل پیرۆز بکەن'
لە گەڵ نزیکبونەوەی جەژنی نەورۆز، جۆش و خڕۆشی جەژن زیاتر دەبێت. گەنجان کە ئامادەکاری ئاهەنگی نەورۆز دەکەن، رایانگەیاند، وەرن و لە قەندیل نەورۆز پیرۆز بکەن.
لە گەڵ نزیکبونەوەی جەژنی نەورۆز، جۆش و خڕۆشی جەژن زیاتر دەبێت. گەنجان کە ئامادەکاری ئاهەنگی نەورۆز دەکەن، رایانگەیاند، وەرن و لە قەندیل نەورۆز پیرۆز بکەن.
خۆش و خڕۆشی نەورۆزی قەندیل لە لوتکەدایە. ئامادەکاریەکان تەواو بووە و کاروبارەکان زوو بە زوور ڕادەپڕێنرێن.
لە ئێستاوە بە هەزاران کەس روویان لە قەندیل کردووە و لە نێو گوندەکان جێگیر بوون و چاویان لە ئاهەنگی نەورۆزە.
گەنجان کە دوو رۆژ لەمەوبەر چوون بۆ گۆڕەپانەکە، لەنێو خەباتی ئامادەکردنی ئاهەنگەکەدا جێی خۆیان گرت و رایانگەیاند کە ئاگری نەورۆز لە قەندیل دەکەنەوە.
گەنجانی لە ڕێگەی ئاژانسەکەمانەوە داوایان لە هەموو کەسێک کرد کە بەشداری ئاهەنگی قەندیلدا بکەن کە بڕیارە سبەینێ ئەنجام بدرێت و وتیان، " ئامادەکاریەکان تەواو بووە، وەرن لە قەندیل جەژن پیرۆز بکەین."
ئاواز محەمەد هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیلیش باسی ئەوەی کرد کە هەموو ئامادەکاریەکان تەواو بووە ئەوان چاوەڕێ دەکەن کوردستانیان بەشذاری لە ئاهەنگی قەندیلدا بکەن.
ف.ق