وەزیر دەیانکاتە ئامانج و دادگاش رەوانەی زیندانیان دەکات

لەو چوار گەنجەی لە ناوچەی رێیا ئارموشێ لە وان دەستگیر کران، دوای ئەوەی لە لەلایەن وەزیری ناوخۆی تورک عەلی یەرلیکایاوە کرانە ئامانج، سێ کەسیان زیندانی کران.

لە ٨ ی ئەیلولدا لە گەڕەکی بۆستانجی و گەڕەکی ئەسەندەرەی ناوچەی رێیا ئارموشێی وان لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا شیار ئۆرهان، دەلیل بۆزکورت، سەرحەد ئاکداغ، باران تیبەلیک دەستگیرکرابوون.

لەو چوار گەنجە کە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراو دەستگیرکرابوون، سێ کەسیان زیندانی کران. باران تیبەلیک دوای وەرگرتنی وتە لەلای داواکاری گشتی ئازادکرا و هەریەک لە ئۆرهان، دەلیل بۆزکورت و سەرحەد ئاکداغ رەوانەی زیندان کران.

پێشتر وەزیری ناوخۆی تورک عەلی یەرلیکایا لە بارە گەنجە دەستگیرکراوەکانەوە لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان نوسیبووی "ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز" و ئەوانی وەک ئامانج نیشاندابوو.

هـ . ب