وەزیری دەرەوەی ئێران لە باشووری کوردستانە

وەزیری دەرەوی ئێران بە وەکالەت، عەلی باقڕ سەردانی هەولێری پایتەختی باشووری کوردستانی کرد.

دوای ئەوەی سەرۆککۆماری ئێران و چەند بەپرسێکی دیکەی ئێران لە ڕووداوی کەوتنەخوارەی هەلیکۆپتەردا گیانیان لەدەستدا، عەلی باقڕ وەک شوێنگرەوەی وەزیری دەرەوە دانرا، ئەمڕۆش وەک وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکات، لەگەڵ شاندێکی هاوڕێیدا گەیشتە شاری هەولێر.

باقڕ لە ١٣ی حوزەیراندا گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتەکی سودانیدا کۆبووەوە. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە شاری هەولێری باشووری کوردستان.

وا چاوەڕوان دەکرێت باقڕ لەگەڵ بارزانییەکاندا کۆببێتەوە و دواتر بڕواتە شاری سلێمانی. پەیوەست بە ئامانجی سەردانەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی هیچ ڕاگەیندراوێک بڵاونەکراوەتەوە.