ڕۆڵی ڕاستەقینەی پاراستن و دژە تیرۆر -٣

دژە تیرۆری پەدەکە لە کۆی ٤٢ هێرشی ئاسمانی سوپای تورک لە ساڵانی ڕابردوودا، ڕاستەوخو و لەگەڵ هێرشەکاندا لەسەر ٢٢ لەو هێرشانە ڕاگەیەندراوی بڵاوکردووەتەوە. وەک ئەوەی لەلایەن میتەوە ئامادە کرابێ، بانگەشەی ڕەوایەتیدان بووە بەو هێرشانە.

هاوکارییەکانی پاراستن و دژە تیرۆر لە گەڵ میت

لەم بڕگەیەدا جۆری ئەرکەکانی دژە کورد و دژە کوردستانی بوونی دەزگای پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکەی دژە تیرۆری کوردستان لە چەند نموونەیەکی ئاشکرا بخەینەڕو.

یەکەی دژە تیرۆر بە یەکەیەکی هەواڵگری و ئەمنی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان وەسفی دەکەن کە لە ٢ی ئایاری٢٠١١ بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی دامەزراوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی ساڵی ٢٠٢٢، ئەنجومەنەکە لە پێنج ئەندام پێکهاتووە. سێ لەو ئەندامانە سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و دووانیان سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانن. ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش لە یەنەکە وەک سەرۆکی فەرمانگەی هەرێمی (ئاسایش) و سەرۆکی بەشی زانیاری(ناوەندی هەواڵگری یەنەکە) و بەشی هەواڵگری پێشمەرگه کار دەکەن. ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی پەدەکە وەک ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش و بەڕێوەبەرانی پاراستن کار دەکەن. بەڵام لە پراکتیکدا، ئەم دامەزراوەیە تەنیا لە ژێر فەرمانی بارزانی، پەدەکە و میت دا کار دەکات. لەم ڕووەشەوە ئەو هەڵسەنگاندنانەی لەسەر ئەم دەزگایە دەکرێن ئاماژە بە بارزانی و پارتی دەکەن نەک ئەو لایەنەی کە بە فەرمی تێدا هاوبەشن.

پێش هەموو شتێک هەموو کوردێک چەند پرسیارێکی بنەڕەتیان سەبارەت بەم یەکەیە بۆ دروست بووە کە پرسیارەکان هەڵگری وڵامی خۆیانی تێدایە.

ئەو پرسیارانەی کە دەبێت وەڵام بدرێتەوە

ئەرکی سەرەکی ئەم ناوەندە چییە و ڕاپۆرتەکانی بە کێ دەدات؟ لە ژێر فەرمانی کام لق و چۆن ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات؟ ئایا جگە لە بنەماڵەی بارزانی هیچ هێزێک هەیە کە خۆی بە بەرپرسیار بزانێت لەم ناوەندە، ئەی شەرعییەتی لە کوێدایە؟

هەرچەندە ناوی ئەم پێکهاتەیە یەکەی دژە تیرۆری کوردستانە بەڵام تا چ ڕادەیەک خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت بەرامبەر بە گەلی کورد و کوردستان؟ تا ئێستا چ خزمەتێکی کردووە بە بەرگریکردنی گەلی کورد لەبەرامبەر هێرشەکانی سەر گەلی کورد و بەها نەتەوەییەکانیان؟ بۆ هەر چوارپارچەی کوردستان چی کردووە و هەڵوێست و لێدوانی چی داوە ئایا بواری بەرپرسیارێتی پاراستن بەرژەوەندییەکانی بارزانی و پارتییە یان پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی گەلی کوردە؟

پرسیار: تا ئێستا چ هێرشێکی کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و تاڵانکردنی سروشت و ئاگرکەوتنەوەکان بەدەستی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستانی ئیدانە کردووە؟ ئایا هیچ هەڵوێستێکی بەرامبەر ئەو هێرشانە هەبووە؟ بۆچی جارێک دەوڵەتی تورکی لەسەر تاوانکارییەکانی ئیدانە نەکردووە کە بەسەدان هاووڵاتی بەهۆی فڕۆکە جەنگی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیەوە کوژراون؟

ڕاگەیاندنەکانی وەزارەتی بەرگری دەوڵەتی تورک و میت لەسەر بنەمای ئەو لێدوانانە دانراون و هیچ کام لەو لێدوانانە ئاماژە بە کوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی نەکردووە.

پەیوەندییەکانی لەگەڵ میت تەنها بۆ شەرعییەت دان بە هێرشەکان و ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکان سنووردار نییە، بەڵکو ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیش دەگرێتەوە. هەماهەنگییەکی ناوەندیی بەمەبەستی بەردەوامبوون لە هێرشەکانی دژ بە پەکەکە و داگیرکەران بۆ سەر باشوری کوردستان لە هەرێمێکی بەرفراوانتردا بەڕێوە دەچێت. زانیاری و بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە چالاکییە هاوبەشەکانی یەکەی پاراستن و دژە تیرۆر و میت لە کاتی جیاجیادا لە ڕۆژنامە ئازادەکانی کوردستانەوە بڵاو کراونەتەوە. ڕاگەیەندراوە، کە چوار ناوەندی کاری هاوبەش لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و میت لە هەرێمەکانی زاخۆ، دهۆک، ئامێدی و برادۆست دامەزراندووە لەو ناوەندانەدا بەرنامەی سیخوڕی و هەوڵگریی و هێرش بە شێوەیەکی هەماهەنگی دژ بە پەکەکە ئامادە کراوە. دەوترێت یەکێک لەو ناوەندانە لە چیای پەرفاتە لە نێوان بارزان و باڵەکایەتییە و چەندین چالاکی سیخوڕی و سەربازی لەو شوێنانە ئەنجامدەدرێت. هەروەها ڕاگەیەندراوە، کە لە ناوەندی دووەم، کە دەکەوێتە دەروازەی تونێلی نێوان زاخۆ - دهۆک، هەندێ کار بەمەبەستی بەسیخوڕ کردنی خەڵک و ئاشکرا کردنی شوێنی گەریلاکانی پەکەکە کار دەدرێت.

پرسیار، لێدوان نەدان یان هیچ کاردانەوەیەک بەرامبەر سوپای تورک کە ئامانجی داگیرکردن و لکاندنی کوردستانە و ڕۆژانە سەدان جار گوندەکانی کوردستان بۆمباران دەکات و دەسوتێنێت و وێران دەکات و بە ئاشکرا تیرۆری دەوڵەتی ئەنجام دەدات مانای چیە؟ بۆچی ئەم بەناو دەزگا پاراستنە کە بچوکترین  کاردانەوەی دێموکراسی و ڕەخنە و هەواڵی ڕۆژنامەگەری ئازاد دژ بە بارزانی و ئیدارەکەیان قبووڵ ناکات، بۆچئ ئامادە نییە کاردانەوەی هەبێت بەرامبەر بە حکومەتی تورکیای فاشیست کە شار و شارۆچکە، گوند و شاخ، دارستان و کانیاوی کوردستان بۆردومان و کۆمەڵکوژی دەکات؟

ئەم یەکەیە کە شانازی بە دەستگیرکردن و سزای لەسێدارەدانی دوو گەنجی کورد دەکات کە تۆمەتبارن بە کوشتنی عوسمان کۆسە بەڕێوەبەری میت کە دەستی بە خوێنی هەزاران وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕی کورد سوورە و دەستیان بەسەر دەمامکەکان کە بۆ گەریلاکانی پەکەکە بۆ پاراستن لە گازە کیمیاوییەکان دەڕۆیشت گرت. تا ئێستا چەند بکوژی شەهیدانی باشوری کوردستان دەستگیرکراون و حکوومەتە داگیرکەرەکانیش پشتی پەردەکانیان ئاشکرا کردووە ئایا تیشکی خستۆتە سەر یەکێک لەو سەدان کوشتنەی کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ڕێگەی سیخوڕی میت یان کۆنترا لە سلێمانی و هەولێر، دهۆک، مەخموور، شەنگال و موسڵ ئەنجامیداوە؟ پێوەری ئەم دامەزراوەیە چییە لە بەدیهێنانی دادپەروەری؟

پرسیار، ئایا ئەم یەکەیە لە بەرژەوەندی گەلی کورددایە ؟ ئایا بەراستی ڕێگری لە تیرۆر دەکات یان تیرۆر لە دژی کۆمەڵگای کوردی ئەنجام دەدات؟ کوردانێکی زۆر دەستگیرکراون، ئەشکەنجە دراون و کوژراون هەروەها کوردانێکی وڵاتپارێز بە تۆمەتی یارمەتیدانی پەکەکە دەستگیر و زیندانی یان بێسەروشوێن کراون یان بە ئەشکەنجە و هەڕەشە ناچار کراون ببنە ئەندام و هاوکاری میت؟

+ ئەگەر ئامانجی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستانە بۆچی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە کوردییەکانی تر یان بزووتنەوە و دامەزراوە کوردییەکانی بەشەکانی تر ناکات؟ کام ئاسایشی کوردستان لەبەرچاو دەگیرێت ئایا کوردستان هی گەلی کوردستانە کە بانگەشەی خزمەتگوزاری و مسۆگەری ئاسایشی دەکات یان کوردستان مڵکی بارزانیەکانە؟

کارەکانی دژە کورد و کوردستان

ئێستا پێویستە بزانین ئەم یەکەیە چۆن ئەرکی خۆی بەرامبەر کورد و کوردستان ئەنجام دەدات:

ئەوەندەی ئێمە ڕوونمان کردووتەوە، یەکەی دژە تیرۆری کوردستان لە یەکەم کاتژمێرەکانی دوای ٢٢ لەو هێرشە ئاسمانیانەی کە دەوڵەتی تورک لە ساڵانی ڕابردوودا ئەنجامیداوە، ڕاگەیەندراوی دەستبەجێ بڵاوکردووەتەوە و زانیاری لەسەر هێڕشەکانداوە، کە ئەم زانیارییانە دەرخەری ئەوەن پەیوەندییەکەی چڕی لەگەڵ میتدا هەیە. ئەوەی جێگای سەرنجە، هەرچەندە لەو هێرشانەدا سەدان هاوڵاتی مەدەنی کوژران، بەڵام لە هەموو لێدوانەکانیان بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ئەندامی پەکەکەن، ئەم کارە بۆ ڕەوایەتیدان بە هێرشەکانی دەڵەتی داگیرکەری تورکە.

دەوڵەتی تورک ڕۆژی ٢٣ی ئابی٢٠٢٤ بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە نزیک سەید سادقی پارێزگای سلێمانی دوو ژنه ڕۆژنامه نووس به ناوەکانی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شەهید بوون. دەستبەجێ یەکەی دژە تیرۆر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج لە نزیک گوندی تەپە ڕەش لە قەزای سەید سادقی پارێزگای سلێمانی و ئەندامانی پەکەکە و شۆفێرەکەی کوژران." سەرەڕای هەموو لێدوانەکانی بەرپرسانی یەنەکە کە ڕایگەیاند"ئەو کەسانەی لە هێرشەکەدا کوژراون ڕۆژنامەنووس و خەڵکی مەدەنی بوون"، بەڵام ئەوان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام ئەو ڕاگەیاندراوەی خۆیان بڵاو دەکردەوە. لێدوانەکانی ناوەندی دژە تیرۆر راستەوخۆ پاش هێرشەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان پێش هێرشەکە ئاگاداری هێرشەکە بوونە. ناوەڕۆکی ئەم بەیاننامەیە دەرخەری ئەوەیە کە پێشوەختە لەلایەن میت خۆیەوە ئامادە کراوە و ڕادەستی ئەو ناوەندە کراوە. پەیوەندییەکانی یەکەکە لەگەڵ میت لەسەر بنەمای پشتڕاستکردنەوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکان و کوشتن و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکە و بەم شێوەیە وەک لقێکی میت کار دەکات.

میدیاکانیشی بەهەمان شێوە کار دەکەن

سەرەڕای ئەوەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن تەنیا بەشێکی کەمی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک نیشان دەدەن و ئەوش هەڵوێستێکی بێ ئەخلاقانەیە و زۆر بەزانابوون و ناڕوون ڕاگەیاندن لەسەر ڕووداوەکان دەکەن و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک ڕەوایەتی دەدەن و بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد و خەڵکی مەدەنی تاوانبار دەکەن. بە نیشاندانی ئەم هێرشانە بە ڕەوا و شەرعیەتدان بەو هێرشە تیرۆریستیانە، هەوڵ دەدەن کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک پەردەپۆش بکەن. ئەمانەی خوارەوە چەند نموونەیەکن:

- ماڵپەڕی (باس نیوز) لە بەرواری ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠: قاسم شەشوو فەرماندەی پێشمەرگە لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی هەواڵەکە ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبیلێکی چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەی بەرا لە شنگاڵ لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە کراوەتە ئامانج.

- کەناڵ و ماڵپەڕی ڕووداو لە بەرواری ١ی شوباتی ٢٠٢٢: تورکیا هێرشێکی نوێی ئاسمانی بۆ سەر مەخموور ئەنجامدا. بەرپرسێکی تەندروستی شارۆچکەی مەخموور بۆ ڕوداو پشتڕاستی کردەوە کە هەشت کەس کوژراون کە هاووڵاتی مەدەنی و چەکداری پەکەکەن و ١٧ کەسیش بریندار بوون.

- ڕووداو لە بەرواری ٢١ی ئایاری ٢٠٢٢: ئۆتۆمبێلێکی گومانلێکراو لەلایەن هێزی ئاسمانی تورکیاوە کرایە ئامانج.

- ڕووداو لە بەرواری٢١ی ئایاری ٢٠٢٢: لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکیاوە بۆ سەر شاری سلێمانی ٥کەس کوژران.

- ڕووداو لە بەرواری ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە پێدەچێت سەر بە تورکیا بێت، بارەگای یەبەشەی کردە ئامانج.

- ڕووداو لە بەرواری ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣: لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئاسمانی لە سلێمانی کە پێدەچێت لەلایەن تورکیاوە ئەنجام درابێت ٢کەس کوژران.

- ڕووداو لە بەرواری ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣: لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر شنگاڵ، ٣ئەندامی یەبەشە کوژران.

- ڕووداو لە بەرواری ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە پێدەچێت سەر بە تورکیا بێت، شنگاڵی کردە ئامانج.

- ڕووداو لە ١١ی ئابی ٢٠٢٢: فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نەناسراو لە شاری سلێمانی سێ کەسی کوشت.

- تەلەفزیۆنی کوردستان ٢٤ و ماڵپەڕەکەی لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣: بەڕێوەبەرایەتی دژی تیرۆری هەرێمی کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا چادرێکی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ی لە ناوچەی سەیدکانی هەولێر کردە ئامانج و٤ ئەندام کوژرا کە دووکەسیان سەرکردەیە.

- ڕووداو لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا ئەندامانی پەکەکەی لە دهۆک کردە ئامانج.

- ڕووداو لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣: ژنێک لە هێرشێکی ئاسمانی لە نزیک کەرکوک کوژرا کە بڕوا دەکرێت لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدرابێت.

-مێدیای K24، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣: لانیکەم ٩ چەکداری پەکەکە لە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیادا کوژران.

- مێدیای ڕووداو، ٢ی نیسانی ٢٠٢٤: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا فەرماندەیەکی پەکەکەی لە شەنگال کوشت.

- مێدیای K24، ٨ی تەمووزی ٢٠٢٤: هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری ئەندامانی پەکەکە لە شەنگال.

- مێدیای K24، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤: فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورک ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری چەکدارانی پەکەکەی لە نزیک گوندی تەپە ڕەش لە قەزای سەید سادق لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج و ئەندامێکی پەکەکە و شۆفێرەکەی و لایەنگرێکیان کوژرا.