ئاڵا تاڵەبانی: لە عێراق ئاڕاستەیەك هەیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن

ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئاڕاستەیەک هەیە بۆ دواخستنی هەلبژاردنەکانی پەرلەمانی داهاتووی عێراق.

ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی دۆخی ئێستای عێراق کە بەرئەنجامی  ناكۆكی نێوماڵی شیعەیە لەگەڵ کاریگەری وڵاتانی هەرێمایەتی، لەئێستادا ئاڕاستەیەك لە نێو لایەنەكان هەیە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەخت دوابخرێت.

ئاڵا تاڵەبانی بەمیدیای حزبەکەی راگەیاندووە،  چالاكوانانی خۆپیشاندانەكەی ڕۆژی سێشەممە هەمان خۆپیشاندەرانی تشرین نەبوون و " ئەجێنداكەشیان جیاوازبوو لەبەرئەوەی داوای دواخستنی هەڵبژاردنیان دەكرد".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئاڕاستەیەك لە نێو لایەنەكاندا هەیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەو ڕەوشە نائەمنیەی لە عێراق دەگوزەرێت هۆكارەكەی ناكۆكی نێوماڵی شیعەیە و هێزە هەرێمایەتییەكانیش كاریگەریان هەیە".

ئەوە لەکاتێکدایە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت کە بڕیارە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت بەردەوامی هەیە، پێکهاتەکان و پارتە سیاسییەکانیش بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی پەرلەمانی چەندین هاوپەیمانییان بۆ هەڵبژاردنەکان پێکهێناوە.

ف.ق