یاڵچین کە لەسەر سنوور بە ئەنقەست لەلایەن سوپای تورکەوە کوژرا بەخاک سپێردرا
تەحسین یاڵچین دوێنێ لە سنووری ناوچەی ڕوبارۆکی جۆلەمێرگ لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە کوژرا و ئەمڕۆ تەرمەکەى بەخاک سپێردرا.

ڕۆژی ١٦ی نیسان تەحسین یاڵچینی تەمەن ٢١ ساڵ لە سنوری نێوان ناوچەی ڕوبارۆکی جۆلەمێرگ و باشووری کوردستان لەلایەن سەربازانی تورکەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.
تەرمی یاڵچین لە نەخۆشخانەی حکومیی گەڤەر وەرگیرایەوە و لە گۆڕستانی گوندی حاجی بەی لە گوندی سامانلیی سەر بە ناحیەی ڕوبارۆک بەخاک سپێردرا.
لەو هێرشەی دەوڵەتی تورکدا ٢ هاووڵاتیی تر ڕزگاریان ببوو.
دەوڵەتی تورک هەموو ساڵێک خەڵک لەسەر سنورەکان دەکوژێت، یان بریندار دەکات. لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩ەوە لە ناوچەى سنووری گەڤەر هاووڵاتییەکی تر بە ناوی سەرتیپ شەن تەمەن ٥٦ ساڵ لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتى تورکەوە کوژرا.
هەروەها لە ١ی ئابی ٢٠١٩ لە سنووری ناحیەی ڕوبارۆک وەدات ئیکینجی تەمەن ١٤ ساڵ لەلایەن سەربازانی رژێمی تورکەوە کوژرا.
گەورەترین کۆمەڵکوژی لەسەر سنوور لە شەوی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ لە گوندی رۆبۆسکیی سەر بە قەزای قلابان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدرا، کە بووە هۆی کۆمەڵکوژکردنی ٣٤ هاوڵاتی، کە زۆربەیان منداڵ بوون.
ژ.ت