یاداشتی ڕۆژانە یەکێک لە بەها هەرە بەنرخەکانی گەریلایە

یاداشتی ڕۆژانە یەکێک لە بەها هەرە بەنرخەکانی گەریلایە. چونکە هەر چیرۆک، یادەوەری و ئەزموونێک کە لە یاداشتی ڕۆژانەدا دەنووسرێت، ڕاستی ژیانی ئازاد لە خۆ دەگرێت. نووسینەکانی گەریلا دەرخەر و نیشانەی ڕاستین.

یەکێک لە گەنجینەکانی گەریلا کە باس لە ڕاستی گەریلا و ژیانی گەریلا دەکات، یاداشتی ڕۆژانەیە. چونکە لە یاداشتەکانی ڕۆژانەدا دەبینین چۆن گەریلا بە شێوەیەکی واتادار دەژیت و هەستەکانی دەنووسێت. بەوەش گەریلا بەهایەک دروست دەکات، مێژوو دەنووسێت. نووسینی یاداشتی ڕۆژانە لە لایەن گەریلاوە تەنیا کارێکی ئاسایی نووسین نییە، بەڵکوو بووەتە کولتوورێکی ژیان. ژیان و هەستی خۆیان دەنووسن. گەریلا هەست، هیوا و ئاواتەکانیان لەسەر ئامانجێک گەورە دەکەن.

گەریلا کەسانێکن، کە مێژووی خۆیان دەنووسن. ئەمەش لە هێزی سروشتی ئەوان دوور نییە. کەسانێک کە دەتوانن مێژووی ڕاستەقینە بنووسن، لە ھەمان کاتیشدا دەبنە بەشێک لەو مێژووە. لە ھەر یادەوەرییەکدا دەیان و هەزاران چیرۆک و ئەزموونی مێژوویی گەریلا بوونی هەیە. هەریەکەشیان نیشانە و ھیوایەکە بۆ داهاتوو. هەر بۆیە لە دڵی ملیۆنان کەسدا جێی خۆیان دەکەنەوە. ئەو شتانەی دەینووسن ئاسایی نین، ڕاستی کۆمەڵگایەک دەنووسن. خەڵکیش دەبینن کە گەریلا بۆ خاوەندارێتی کردن لە یادەوەرییە مێژووییەکان تێدەکۆشن. ئەمڕۆش ملیۆنان کەس لەگەڵ ئەم ڕاستییەدان. چونکە ھەر چیرۆک، یادەوەری و ئەزموونێک کە لە یاداشتەکانی ڕۆژانەدا دەنووسرێت، ڕاستی ژیانی ئازاد لەخۆ دەگرێت. نووسینەکانی گەریلا نیشانە و دەرخەری ڕاستین. هەر وشەیەک، هەر پێناسەیەک بۆ مەبەست و ئامانجێک نووسراوە.

هەر بۆیە زیاتر لە ھەموو کەسێک گەریلا ڕاستی دەخاتەڕوو. لە شێوازی ژیان تا دەگاتە یاداشتەکانی ڕۆژانە، هەموو شتێک لەسەر بنەمای بڕوا و هیوا بە ژیان دامەزراوە. هەرچەندە ژیانیان زۆر خۆشدەوێت، بەڵام لەو پێناوەشدا دەتوانن گیانیان بەخت بکەن. لە سەنگەرەکانی بەرخۆداندا دەیبینین کە گەریلا لە لایەکەوە شەڕ دەکەن و لە لایەکی تریشەوە لە تونێلەکانی شەڕدا یاداشتی ڕۆژانە دەنووسن. لەبەردەم مێژوودا هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەن. تەنانەت لەو ساتانەشی کە لە شەڕدان، لەوبارەیەوە بیر دەکەنەوە. ڕاستییەکە ئەوەیە، ئەگەر کۆمەڵگایەکی تر بوایە، نەدەکەوتە ژێر بارگرانییەکی وەھا قورس. چوونکە نووسین ئەرکێکی قورسە. بە نووسین باشتر دەتوانن خاوەنداری لە بەهاکانیان بکەن. گەریلای ئەمڕۆ ئەو بەرپرسیارێتییە جێبەجێ دەکات و ئەو ئەرکەی لە ئەستۆ گرتووە. بۆیە یاداشتی ڕۆژانە یەکێک لە بەها هەرە بەنرخەکانی گەریلایە.

ژ.ن