یادی قوربانیانی کۆمەڵکەژی دێرسم کرایەوە: پێویستە گۆڕی سەید رەزا و هاوەڵانی ئاشکرا بکرێت

بە پشتگیری پلاتفۆرمی رەنج و دیموکراسی دێرسم، لە گۆڕەپانی سەیید رەزا لەبارەی ٨٦مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی دێرسم راگەیەندراوێک خوێندرایەوە.

بە پشتگیری پلاتفۆرمی رەنج و دیموکراسی دێرسم، لە گۆڕەپانی سەیید رەزا لەبارەی ٨٦مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی دێرسم راگەیەندراوێک خوێندرایەوە. نوێنەری رێکخستنەکانی پارتی چەپی سەوزی دێرسم رێکخستنی ناوچەکان، کاندیدی دێرسم ئایتەن کۆردو، کاندیدی ئامەد ئازاد بارش، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان لە ئامەد گوڵستان ئایاسۆی، سەرۆکی سەندیدای پارێزەرانی ئامەد جیهان ئایدن، پێکهاتەکانی رەنج و ئازادی، هاوسەرۆکانی گشتی کۆمەڵەی عەلەویەکانی دیموکراتی قەدریە دۆغان و موسا کولو و پیرەکانی عەلەوی لە چالاکیەکەدا بەشدار بوون.

لە سەر ناوی پلاتفۆرمەکە، ئەرگین تەکین سەرۆکی پارتی رەنج (ئەمەپ) راگەیەندراوەکەی خوێندەوە. تەکین ئاماژەی بە مێژووی کۆمەڵکوژیەکە کرد و وتی:

*پێویستە بە شێوەیەکی فەرمی داوای لێبۆردن بکرێت،

پێویستە ئەرشیفی ساڵەکانی ١٩٣٧/٣٨/٣٩ ئاشکرا بکرێن و کۆمەڵکوژیەکە بە تەواوی بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێت،

*پێویستە بۆ قەرەبوکردنی مافی بێسەروشوێنەکانی راگەیەندراوی فەرمی بڵاوبکرێتەوە،

پێویستە گۆڕی (منداڵ، ژن، پیر) هەڵبدرێتەوە و لێکۆلینەوە لە ناسنامەی قوربانیەکان بکرێت،

ناوی گۆڕاوەکانی دێرم و ناوچەکانی بە فەرمی بگەڕێندرێنەوە،

شوێنی گۆڕی سەید رەزا و هاوەڵانی ئاشکرا بکرێت کە لەسێدارەدرابوون،

کۆمەڵکوژی دێرسم وەک 'قڕكردن' بناسرێت،"

ف.ق