یادی قوربانیانی پرسوس کرایەوە: کۆمەڵکوژییەکی هاوبەشی دەوڵەتی تورک و داعش بوو

لە پرسوس قوربانیانی کۆمەڵکوژی پرسوس یاد کرانەوە، کە کۆمەڵکوژییەکی چەتەکانی داعش بوو بە هاوکاری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی ٣٣ گەنج ئەنجامدرا.

لە پرسوس قوربانیانی کۆمەڵکوژی پرسوس یاد کرانەوە، کە کۆمەڵکوژییەکی چەتەکانی داعش بوو بە هاوکاری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی ٣٣ گەنج ئەنجامدرا، لەوکاتەی ئەو گەنجانە بە مەبەستی پشتگیردان بۆ بەرخۆدانی کۆبانێ لە ٢٠ی تەمموزی ٢٠١٥دا لە ناوچەی پرسوسی رحا کۆبوونەوە لە لایەن چەتەکانی داعشەوە بە هێرشێکی خۆکوژیی دڕندانە کوژران.

لە یادکردنەوەکەدا کە لە باخچەی ناوەندی چاندی ئامارا ئەنجامدرا، چەندین پەرلەمانتاری دەم پارتی، هاوسەرۆکانی پارت و لایەنەکان، زۆرێک لە کەسایەتی و خەڵکی شارەکە بەشداربوون.

لە سەرەتای یادکرنەوەکەدا هاوسەرۆکی کۆمەڵەکانی گەنجانی سۆسیالیست SGDF بەفرین پۆلات قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ئەم کۆمەڵکوژییە تەنها لە لایەن داعشەوە ئەنجام نەدرا، بەڵکو بە هاوکارییەکانی دەوڵەت بۆ چەتەکانی داعش لە دژی ڕێهەڤاڵانمان ئەنجامیاندا.

هەروەها بەناوی دایکانی ئاشتییەوە مەیاسەر کۆرکماز قسەیکرد و ئەوەی ئاشکراکرد پێویستە کۆمەڵکوژییەکان بەکۆتابێت، ئاشتی و ئازادی بێتە ئاراوە، با کۆتایی بە ستەم و ئاحەقی بێت.

لە کۆتاییدا پەرلەمانتاری دەم پارتی دیلان کونت ئایان قسەیکرد و سەرەنجی خستەسەر کوشتنی گەنجان و وتی: "دەیانویست کۆتایی بە دۆسییەی کۆمەڵکوژییەکە بهێنرێت، بەڵام ئێمە دەزانین کە کێ لە پشتی ئەم کۆمەڵکوژییەوەیە. داعش زۆر بە ئاسانی هاتە ناوەندی چاند و گەنجانی کۆمەڵکوژکرد، ئەمەمان زۆر بەڕوونی بینی. بەڵام هەموو جیهان پێکهێنانی شۆڕشییان بینی. لە جێگەی ئەوەی بکوژان دادگای بکرێن، بنەماڵەی گەنجان دادگای دەکرێن. بەڵام ئەوەتا تێکۆشانمان هەر بەردەوامە. واودئوغڵو لە ئێستادا دەیەوێت لەسەر ئەم کۆمەڵکوژییە سیاسەت بکات، بەڵام ئێمە ڕێگە بەوەنادەین."

دوای کۆتایهاتنی قسەکان ئامادەبووانی یادکردنەوەکە بە ڕێپێوان ڕۆژشتنە جێگەی ڕوودانی کۆمەڵکوژییەکە و گوڵیان لە جێگەکە دانا، دواتر سەردانی گۆڕی قوربانیان کرا.