یادی شەهیدانی یەرەکە لە سەردەشت و سلێمانی کرایەوە

دایکانی ئاشتی سەردەشت بە بەشداریکردن لە پرسەی شەهید جەعفەر سەلاحیان پێداگیریان لەسەر رێبازی شەهیدان کرد. لەلایەکی دیکەوە لە شاری سلێمانی بە بەشداری وڵاتپارێزانی رۆژهەڵات و باشوری کوردستان یادی شەهید شاهۆ سوڵتانیان کرایەوە.

لە رۆژی سێشەمەوە (٢٧ی حوزەیران) وڵاتپارێزانی شاری سەردەشت، بە بەشداریکردن لە پرسەی جەعفەر سەلاحیان (سیروان ئالانی) یادی ئەو شەهیدە دەکەنەوە و هاوخەمی خۆیان بۆ خانەوادە و خزمانی شەهید سیران دەردەبڕن.

دایکانی ئاشتی سەردەشتیش بەشداریان لە پرسەی شەهید سیروان کرد و بەڵێنیان دوپاتکردەوە کە لەسەر رێبازی شەهیدان بەردەوامەی بە خەبات دەدەن. دایکانی ئاشتی دروشمی 'شەهید نامرن' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ'یان وتەوە.

لە هەمانکاتدا لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان، بە بەشداری وڵاتپارێزانی رۆژهەڵات و باشوری کوردستان بە مەراسیمیکی یادی شەهید شاهۆ سوڵتانیان (هێژا سنە) کرایەوە. مەراسیمەکە لە ماڵی خانەوادەی شەهید رێکخرا.

رەمەزان سوڵتانیان باوکی شەهید شاهۆ لە مەراسیمەکەدا رایگەیاند، شەهیدان بۆ ئازادی گەلی کورد، بەها و نرخی گەورەیان بەدەستهێناوە.

پرشنگ شاهۆ دایکی شەهیدیش قسەی کرد و داوای لە گەلی کورد کرد، بەردەوامی بە رێبازی شەهیدان بدەن.

زەینەب خوراسان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆدار لە مەراسیمەکەدا وتی، "بە بەردەوامیدان بە هێڵی شەهیدان، بە تەئکیدی سەردەکەوین."

بەشداربووان لە مەراسیمەکەدا دروشمی 'شەهید نامرن' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ'یان وتەوە.

لەلایەکی دیکەوە مەراسیمی یادکردنەوەی شەهید مەهدی نورمحەمەدی (شێرکۆ رۆژهەڵات) لە رۆژی سێشەمەوە لە رەوانسەر دەستیپێکردبوو و تاوەکو رۆژی پێشنجشەمە بەردەوام بوو و ژمارەیەکی زۆر لە کووردستانیان و وڵاتپارێزان بەشداریان لە پرسەکەدا کرد.

جەعفەر سەلاحیان، شاهۆ سوڵتانیان و مەهدی نورمحەمەدی سێ گەریلای یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) رۆژی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە شەڕدا لەبەرانبەر سەربازانی داگیرکەری رژێمی ئێران، لە نزیک گوندی سورەتو لە هەرێمی شاهۆ شەهید بوون.

ف.ق