یادی تەکین گۆیی بەرزڕاگیرا: تێکۆشانەکانی دەگەیەنین بە ئەنجام

فیداسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تەکین گۆیی (عیسمەت ئونڤەر)ی یادکردوە و رایگەیاند: "وەک فیدراسیۆن و جەنگاوەرانی ئاپۆیی شەڕ دەکەین. سەرکەوتنەکانی دەگەیەنین بە ئەنجام."

فیداسیۆنی کەم ئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تەکین گۆیی (عیسمەت ئونڤەر)ی بە ڕاگەیاندراوێک یادکردوە، کە لە ١٩ی ئابدا لە دەرنجامی هێرشێکی دەوڵەتی تورک شەهید بوو.

لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "هاوڕێمان تەکین گۆیی زۆرینەی ژیانی خۆی بە لە ناو تەڤگەری ئازادی کوردستاندا تێپەڕکرد و بە فەلسەفەی "کوتە جلێک و پاروویەک نان" وەک کەمئەندامێکی سەنگەر خزمەتیکرد، لە ١٩ی ئابدا لە دەرنجامی هێرشێکی دەوڵەتی تورک شەهید بوو. هاوڕێمان تەکین گۆیی وەک شەڕڤانێکی ئاپۆیی لە گۆڕەپانەکانی کوردستاندا تێکۆشانی کرد، دوای لەدەستدانی بەشێک لە جەستەی لە ناو تێکۆشاندا بەردەوام بوو."

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هەڤاڵ تەکین گۆیی مانادارییەکی گرنگی بە کەم ئەندامییەکەی خۆی دابوو بەو پەروەردەیەیی لە ڕێبەر ئاپۆوە وەریگرتبوو، لە هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشانیدا ببووە نمونەیەک بۆ هاوڕێکانی."

'دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی مەحکومی لەناوچوونن'

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هێرشی سەر تەکین گۆیی شەرمەزار کراوە و راگەیەندراوە: " ئەم هێرشەی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین. دەبێت بزانرێت دەوڵەتی داگیرکەر، نۆکەر و هاوکارەکانی مەحکومی لەناوچوونن. وەک هاوڕێیانی کەم ئەندام، هەموو کاتێک ئاڵای هاوڕێمان تەکین گۆی بەرزدەکەینەوە. تێکۆشانەکانی دەگەیەنین بەسەرکەوتن."