ئاگرخستنەوەکەى سوپای تورک لە دۆڵی تەیار لە جۆلەمێرگ بەردەامیی هەیە
ماوەی ٤ رۆژە بەهۆی گولـلەبارانکردنی سەربازانی تورکەوە لە گوندی گوێزەڕەش لە ناوچەى دۆڵی تەیار ئاگر بەربووەتە ناوچەکە.
ماوەی ٤ رۆژە بەهۆی گولـلەبارانکردنی سەربازانی تورکەوە لە گوندی گوێزەڕەش لە ناوچەى دۆڵی تەیار ئاگر بەربووەتە ناوچەکە.
سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کوێستانی گوندی گوێزەڕەش لە ناوچەى چەلێی جۆلەمێرگ بەهۆی گولـلەبارانکردنەوە ئاگریان بەردایە ناوچەکە.
ئەو ئاگرە، کە بە هۆی گولـلەبارانکردنی سەربازانی تورک لە کوێستان و دارستانەکانی ناوچەکە کەوتووەتەوە ماوەی ٤ رۆژە بەردەوامە و لەلایەن سەربازانی تورکەوە رێگریش لە هاووڵاتیان دەکرێت و رێگا نادەن هاووڵاتییان بڕۆن ئاگرەکە بکوژێننەوە.
بەپێی زانیارییەکان، کاتێک ئاگرەکە لە شوێنێکدا دەکوژێتەوە دیسانەوە سەربازان پوش و پاوان و دارستانەکان گولـلەباران دەکەنەوە و ئاگری تر بەردەدەنە ناوچەکە. سەربازانی تورکی داگیرکەر رێگا نادەن ئاگرەکە بکوژێتەوە.
ژ.ت