ئاگرەکەی چیای گابار تەشەنە دەستێنێت

ئاگرەکەی چیای گابار کە لە ١٧ی ئابەوە کەوتووەتەوە، بەهۆی ئەوەی هەوڵ بۆ کوژاندنەوەی نەدراوە، رووبەرێکی بەرفراوانی کردووەتەوە.

ئاگر لە داوێنی چیای گابار لە دیوی ناوچەی باسا رۆژی پنج شەممە دەستیپێکرد.

لەبەر ئەوەی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکرا بەهۆی کاریگەری باوە رووبەرێکی فراوانی گرتووەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان ئاگرەکە گەیشتووەتە نزیک گوندی بونیسرا کە لە ساڵانی ١٩٩٠ چۆڵکراوە.

لەبارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە هیچ زانیارییەک بەدەست نەخراوە، بەڵام سوپای تورک وەک بەرپرسیاری سەرەکی لە ئاگرکەوتنەوەکان لە ناوچەکە دادەنرێت.

ئاگرەکەکە لە ناوچەکە بە زۆری لە لایەن سوپای تورکەوە بە ئەنقەست دەکرێنەوە و رێگە نادرێت کە بکوژێنرێنەوە.

لە ساڵانی رابردووشدا بەهۆی تۆپبارانەوە لە قەرەقۆڵی جەندرمەی ئاکدیزگین لە گوندی زێوێ ئاگر لە رووبەرێکی بەرفراوان بەرببوو.

هـ . ب