ئاگرەکەی لجێ تەشەنە دەکات و گوندنشینان نیگەرانن
ئەو ئاگرەی لە گوندەکانی گۆم و بامیتن لە ناوچەی لجێ دەرکەوت، تا دێت زیاتر تەشەنە دەکات. هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە لاوازن و ئاگرەکە نزیکی گوندەکان دەبێتەوە.
ئەو ئاگرەی لە گوندەکانی گۆم و بامیتن لە ناوچەی لجێ دەرکەوت، تا دێت زیاتر تەشەنە دەکات. هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە لاوازن و ئاگرەکە نزیکی گوندەکان دەبێتەوە.
ئەمڕۆ لە سەرلەبەیانییەوە لە گوندەکانی گۆم و بامیتنی گرێدراوی لجێ لە ئامەد، ئاگر کەوتەوە و تا دێت تەشەنە دەکات. ئاگر لە گۆرستانی حاجی جەمیل دەرکەوت و گوندنشینان بە بێڵ خاکەکەیان هەڵکۆڵی تا ئاگرەکە بکوژێننەوە. بەپێی زانیارییەکان دوو ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە ڕەوانە کراون. گوندشینان ئاشکرایان کرد، هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە لاوازن و هێشتا هۆکاری ئاگرەکە ئاشکرا نەبووە.
ئەوە ئاشکرا بووە، ئاگرەکە بەرەو ژینگە تەشەنە دەکات و ئۆتۆمبیلەکانی ئاگرکوژێنەوە بەزەحمەت ئاو پەیدا دەکەن. بەپێی زانیارییەکان، ئاگرەکە لە گوندەکانی گۆم و بامیتن نزیک دەبێتەوە. گوندنشینان هەوڵ دەدەن خاکەکە هەڵبکۆڵن تاوەکو ئاگر نەگاتە گوندەکەیان. گوندنشیان دەڵێن ژیانیان لە مەترسیدایە، داوا دەکەن دەستوەردانی خێرا بکرێت بۆ کوژاندنەوە ئاگرەکە.
گوندنشینان ڕایدەگەیەنن. زیانێکی گەورەی مادی و مەعنەوییان پێ گەیشتووە.