ئاگرەکەی ناوچەی مەهسەرتی مێردین کۆنتڕۆڵ نەکراوە

ئاگرەکەی دارستانەکانی ناوچەی مەهسەرتی مێردین بەردەوامە. بەهۆی ڕەشەباوە ئاگرەکە زیاتر تەشەنەی سەندووە و لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە.

لە کاتژمێرەکانی شەودا لە دارستانەکانی گوندی مەرجێی هەرێمی مەهسەرتی مێردین ئاگر کەوتەوە.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و گوندنشینان دەستوەردانیان کرد، بەڵام بەهۆی رەشەبای بەهێز کە ئەمڕۆ هەڵیکردووە ئاگر زیاتر بڵاوبوەتەوە و گەیشتووەتە سنوری گوندی کورکێ. هەوڵدان بۆ کوژراندنەوەی ئاگرەکە بەردەوامە.

تاوەکو ئێستا نزیکەی هەزار دۆنم دارستان و پوش و پاوان سووتاوە، بەهۆی رەشەباکەوە ئاگرەکە بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە و گوندنشینانیش لەگەڵ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

ف.ق