ئاگری نەورۆز لە مەتینا کرایەوە
گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار لە هەرێمی مەتینا نەورۆزی ٢٠٢٢یان بە جۆش و خڕۆشەوە پیرۆز کرد. گەریلاکان رایانگەیاند،، بە هاتنی نەورۆز خۆیان بۆ هەنگاوی نوێ ئامادە دەکەن.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار لە هەرێمی مەتینا نەورۆزی ٢٠٢٢یان بە جۆش و خڕۆشەوە پیرۆز کرد. گەریلاکان رایانگەیاند،، بە هاتنی نەورۆز خۆیان بۆ هەنگاوی نوێ ئامادە دەکەن.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار لە هەرێمی مەتینا نەورۆزی ٢٠٢٢یان بە جۆش و خڕۆشەوە پیرۆز کرد.
هێزەکانی گەریلا سەرلەبەیانی دەستیان بە ئاهەنگ کرد. ئاگری نەورۆزیان کردەوە و لە دەوری ئاگر هەڵپەڕین و دروشمیان وتەوە.
لە ئاهەنگەکەدا کە لە ژێر باران بەڕێوەچوو، گەریلاکان قسەیان کرد. لە قسەکاندا وترا، " ئەو بەرخۆدانەی کە کاوەی ئاسنگەر لەدژی زاڵمەکان پیشانی داوە، ئەمڕۆ لەنێو راستی پەکەکەدا رۆژ بە رۆژ زیاتر ئاشکرا دەبێت. بەرخۆدانی هەڤاڵ مەزلۆم دۆغان لەدژی داگیرکەری ئەمڕۆش بەردەوامە. لەدژی زۆڵمی دوژمن لەسەر گەلی کورد، گەریلا بە هەموو شێوەیەک بەرخۆدان دەکات. لەگەڵ هاتنی نەورۆز و بەهار گەریلا دەست بە هەنگاو و سەرکەوتنی نوێی زۆر گرنگ دەکات. بەم بۆنەیەوە پێویستە ئێمە خۆمان بۆ هەنگاوی نوێ ئامادە بکەین. نەورۆز سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کوردستان پیرۆز دەکەین."
گەریلاکان لە کاتی ئاهەنگەکەدا بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد و رایانگەیاند کە نەورۆزی ٢٠٢٢ بە هەنگاوی ' کات کاتی ئازادیە؛ سەردەکەوێت. گەریلاکان رایانگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢١دا بەرخۆدان و قاڕەمانێتی زۆر گەورە ئەنجامدراوە و تەڤگەری ئازادی هیچ کاتێک تێکناچێت. لەبەرئەوەی بەرخۆدانی شەهید مەزلۆم دۆغانیان کردووەتە بناغە.
گەریلاکان کە لە چیاکانی کوردستان نەورۆزی ٢٠٢٢یان پیرۆز کرد، ئاماژەیان بەوەکرد کە تاوەکو عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئازاد نەکرێت، بەرخۆدانیان بەردەوام دەبێت.
ف.ق