ئاگری نەورۆز لە شەمزینان کرایەوە: عەبدوڵا ئۆجالان ئیرادەی ملیۆنان کەسە

لە ئاهەنگی نەورۆز لە شارۆچکەی شەمزینانی نێوان سنووری باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیامی 'ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیرادەی ملیۆنان کەسە" درا.

لە چوارڕێیانی نەخۆشخانەی دەوڵەت لە ناوچەی شەمزینانی سەر بە جۆلەمێرگ ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەچوو. هاوڵاتیانی شارۆچکەی شەمزینان سەرەڕای ساردی کەش و هەوا لە کاتژمێرەکانی سەرەتا بەیانیدا بە جل و بەرگی کوردی خۆیانەوە بەرەو مەیدانی نەورۆز بەڕێکەوتن.  پۆلیس بە باریکات ناوچەی نەورۆزی گەمارۆدا و هاوڵاتیان لە دوو بەندەوە چوونە ناو نگۆڕەپانەکە. دوای ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی، ئاهەنگەکە بە کردنەوەی ئاگری نەورۆز لەلایەن دایکانی ئاشتی دەستیپێکرد. هاوڵاتیان هەڵپەڕکێیان کرد و دروشمەکانی "هەدەپە گەلی ئێرەیە"،"بژی سەرۆک ئاپۆ"،"ژن، ژیان، ئازادی" وتەوە.

 

نەورۆز لە سایەی شەهیدان پیرۆز دەکرێت

سەعید دەدە پەرلەمانتاری هەدەپەی جۆلەمێرگ لە ئاهەنگەکەدا قسەی کرد و وتی، " نەورۆز مەشغەلی نەرخۆدان و ئازادیە کە گەلی کورد پێشکەشی هەموو گەلانی جیهانی کردووە. ئاگری نەورۆز کە کاوەی ئاسنگار کردوویەتیەوە، لە شەمزینان لە دڵی کوردستانیاندا زیندووە. ئەگەر ئێمە ئەمڕۆ لەم گۆڕەپانە نەورۆز پیرۆز دەکەین، ئەوە لە سایەی رەخشان، زەکیە و مەزلۆمە." قسەکانی دەدە بە دروشمی شەهید نامرن کۆتایی هات.

دوای قسەکانی دەدە ئاهەنگەکە بە گۆرانی ناوچەکە و هەڵپەڕکێی کوردی کۆتایی هات.

ف.ق