ئاگری نەورۆز لە شەنگالیش هەڵکرا
سەرباری رێگرییەکانی حکومەتی عێراق، گەلی شەنگال بە جۆش و حەماسەتێکی زۆر گەورەوە نەورۆزیان پیرۆز کرد.
سەرباری رێگرییەکانی حکومەتی عێراق، گەلی شەنگال بە جۆش و حەماسەتێکی زۆر گەورەوە نەورۆزیان پیرۆز کرد.
سەرباری ئەوەى حکومەتی عێراق رێگریی دروستکرد، بەڵام گەلی شەنگال بە جۆش و خرۆشێکی زۆر و حەماسەتەوە لە هەموو شوێنێکی شەنگال نەورۆزیان پیرۆز کرد.
نەورۆز لە خانەسۆر بە جۆش و خرۆشێکی زۆر پیرۆز کرا. پیرۆزکردنەکە بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەى ئازادیى ژنانى ئێزیدخان (تاژێ - TAJÊ) بەڕێوەچوو.
لە پیرۆزباییەکەدا ئاگر هەڵکرا و بە دەوری ئاگرەکەدا گۆڤەن و شایی گێڕدرا.
ژ.ت