لە دوای ئەوەی پەکەکە لە ٢٧ی مانگی ١١ ساڵی ١٩٧٨ بەفەرمی دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند بە ئامانجی چارەسەرکردنی پرسی کورد لە باکوری کوردستان، کە ڕووبەڕووی قڕکردن و لەناوبردن و سڕینەوەیەکی ترسناک ببووە، بە هەموو شێوەیەک نکۆڵی لە بوونی ئەو گەلە دەکرا لە تورکیا و باکووری کوردستان. پەکەکە پێش دەستپێکردنی شۆرشی چەکداری هەموو هەوڵێکی خۆیدا لە ڕووی سیاسی و پرۆژەی چارسەری مافەکانی گەلی کورد دەستەبەر بکات، بەڵام بە هەموو شێوەیەک ڕووبەڕووی گرتن کۆمەڵکوژی بوویەوە.
"کۆچی مەزن بۆ دەرەوەی وڵات"
دوای ئەوەی کەسێک بە ناوی "شاهین" لە ناو ڕیزەکانی پەکەکە خیانەت دەکات و ناوی ئەندامانی پەکەکە بۆ دەوڵەت ئاشکرا دەکات بۆیە لە کاتی کودەتای کەنعان ئەڤەرەن ساڵی ١٩٧٩ و سەرەتای ساڵی ١٩٨٠ لە تورکیا، ئەندام بەرپرسیارانی پەکەکە لە باکوری کوردستان ڕووبەڕوونی کوشتن گرتن و ڕاپێچکردنی زیندانەکان دەکرێن، بۆیە لەو کاتەدا پەکەکە بڕیاد دەدات کە سەرۆکی گشتی ئەو پارتە عەبدوڵا ئۆجەلان و بەشێک لە کادرەکان بنێرێتەوە دەرەوە لە خاکی باکوری کوردستان و تورکیا بە مەبەستی پاراستنی پەکەکە و ڕێخستنەکە. جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەرێوبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە پەرتوکی مێژوویک لە ئاگر، ئەو دەرچوونەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە" کۆچی مەزن بۆ دەرەوەی وڵات " ناودێر دەکات.
هەر لەو بارەیەوە جەمیل بایک دەڵێت:" ئەو بریارە تەکتیکی بوو کە سەرۆک لە ڕێی سوریاوە خۆی گەیاندە لوبنان، بێگومان بەو بڕیارە هەنگاویک بۆ دواوە، بەڵام هاوکات دوو هەنگاوە بۆ پێشەوە چووین"، مەبەستی هاوسەرۆکی کۆنسەی بەرێوبەری کەجەکە ئەوەیە دواتر ڕێبەری گەلی کورد چوونە دەرەوەی وڵاتی کردە دەرفەتێک بۆ ئەوەی لە لوبنان و فەڵەستین جێگای خۆی بکاتەوە بۆ دروستکردنی ئاکدیمیای سەربازی و فکری و ئامادەکاری بۆ گەڕانەوە بۆ وڵات.
لە چوارچێوەی ئەو ئەکادیمیایە ڕێبەر ئاپۆ داینابوو بە دەیان گەریلا و کادری پێشەنگی تێدا پەروردە کران، یەکێکش لەوانە فەرماندە عەگید (مەعسوم کورکماز)بوو، کە بە "فەرماندەی ئەفسانەیی" ناسراوە، لە دوای ئەوەی پەکەکە خۆی کۆدەکاتەوە ئامادە دەبێت بۆ هنگاوێکی نوێ پۆل پۆل گەریلاکان لە دوای تەواوکردنی خولی پەروردە ڕوو دەکەنە چیاکانی کوردستان بە سەرپەرشتی فەرماندەی ئەفسانەیی لە ١٥ ئابی ساڵی ١٩٨٤ بۆ یەکەمین جار یەکەمین فیشەکی ئاگری شۆڕشی چەکداری لە لولەی تەفەنگەی فەرماندە عەگید دەردەچێت و شۆڕشی چەکداری پەکەکە دەست پێدەکات.
"ڕۆژی پێرۆز"
بێگومان لەو ڕۆژە لە ئەدەبیاتی پەکەکە و گەلی کورد ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژێکی گرنگی مێژوویی و پیرۆز چاوی لێدەکرێت، چونکە ئەو دەوڵەتەی کە دەیوت گەلێک بە ناوی کورد لە تورکیا بوونی نیە، وای لێکدەدایەوە جارێکی تر گەلی کورد ناتوانی خۆی ڕێکبخاتەوە و هەبوونی خۆی بپارێزیت، بەڵام لەو ڕۆژەدا بەو فیشەکەی لە چەکەکەی فەرماندە عەگیدەوە دەرچوو، یەکەم هەنگاوی شۆرشی چەکداری دەستی پێکرد.
وێرای ئەوەی لە ماوەی ٣٨ ساڵی ڕابردوو چەندین جار پەکەکە دەستپێشەخەری قۆناغی بێچالاکی و ئاگربەستی تاکلایانەی کرد، بەڵام کێشەکان چارەسەر نەبوون، ئاگرەکە تا ڕۆژی ئەمرۆ درێژەی هەیە و تا دێت بە گوڕتر دەبێت، دەوڵەتی تورک جەخت لەوە دەکاتەوە کە گەلی کورد و پەکەکە لە ناودەبات، بەپێچەوانەوەشەوە پەکەکە داکۆکی لە مافەکانی گەلی کورد و گەلانی تورکیا و تەواوی کوردستان دەکاتەوە، لەوە بارەیەوە پەکەکە بەڵێنی داوە تا بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواکانی گەلی کورد ئەو ئاگرە هەر درێژەی دەبێت.
" ژنانی کورد دوای هەڵمەتی ١٥ی ئاب بوونە خاوەن هێز و ئیرادە"
لە دواین لێدوانیشی بۆ ئاژانەسەکەمان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار زۆزان چەولیک لە یادەی ٣٨ سالەی شۆرشی چەکدار پەکەکە دەڵێت:" ژنانی کورد دوای هەڵمەتی ١٥ی ئاب بوونە خاوەن هێز و ئیرادە و وتی، "ئێمە تەنیا بە رۆحی ١٥ی ئاب دەتوانین دوژمن تێکبشکێنین و ئەم بەرخودانە بەرەو سەرکەوتن ببەین"، چەولیک ئەوەشی خستەڕوو کە "٢٠ رۆژە بەپێشەنگایەتی شەڕڤانانی یەژاستار لە بەرامبەر دوژمندا بەرخودانێکی بێپسانەوە لەئارادایە. "
هەر لە سەروبەندی سالێادی ئەو شۆرشە چەکداریە هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رۆژی پێنج شەممە ١٠ی ئاب راگەیەندراوێکی بڵاوکردۆتەوە دەڵێت، گەریلا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دەیان چالاکی کاریگەریان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک کردوە گورزی کەمەر شکێنیان لەو دەوڵەتەوە داوە و تەنیا لە گۆڕەپانی شآخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٤٤ چالاکییان کردووە و ٣١ سەربازی تورکی داگیرکەرییان سزاداوە.
"گیانبازی لە ئاستی لوتکەدا بەرەوامە"
هەر لە چواچێوەی ئەو ساڵیادە ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان لە میانی بەرنامەیەکی مەدیا خەبەر تی ڤی سەبارەت بە گۆشەگیری، هەڵمەتی ١٥ی ئاب (تەباخ)، وتی:" وەک چۆن لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ بە ئازایەتی و گیانبازیی گەورەوە چوونە سەر فاشیزم، ئێستاش گیانبازی لە ئاستی لوتکەدا بەردەوامە."
لە شۆڕشێكی کوردییەوە بۆ شۆڕشێکی نێونەتەوەیی
لە کۆتاییدا ئەوەی گرنگە جەختی لێبکرێتەوە، ئەوەیە پەکەکە لە کاتی دەستپێکردنی شۆڕشی چەکداری، دەتوانین بڵێن شۆرشێکی کوردی بوو و فۆرمێکی کوردی بەسەردا زاڵ بوو وێڕای ئەوە چەندین ئەندامی باڵای لە نەتەوەی تورک بوون، بەڵام لە ڕۆژی ئەمرۆدا پەکەکە لە شۆڕشێكی کوردەویەوە هەنگاوی ناوە بۆ شۆرشێکی نێونەتەوەیی و ئەندامەکانی لە نەتەوەی جێاوازەکانی گەلانن، دوایین شەهیدی نێونەتەوەیی پەکەکە-ش کچە شۆڕشگێرێکی ئەڵمانی بوو بەناو ئاڤا ماریا کە ناسراوە بە ئەلفتریا.
هـ . ب