ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بناری قەندیل

مەجلیسی ژنانی بناری قەندیل بەبۆنەی یادی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، هەڵمەتی چاندنی شەتڵی درەختیان بەڕێوەبرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ، بەبۆنەی یادی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، مەجلیسی ژنانی بناری قەندیل لە گوندی عەلی ڕەش هەڵمەتی چاندنی درەختیان ڕێکخست.

هەروەها مناڵانی بەشداربوو درووشمی "بژی ڕێبەر ئۆجالان" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" دەگوتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، مناڵان داوای ئازادیی جەستەییان دەکرد بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.