'ئامانجی هێرشە داگیرکەرییەکان زیندووکردنەوەی خەونی میساقی میللییە'

رۆژنامەوانانی باشوری کوردستان رایدەگەیەنین هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ زیندووکردنەوەی میساقی میللیی و بەدەستهێنانی دەوڵەمەندی و سەرچاوەکانی هەرێمە. رۆژنامەوانان دەستنیشانیان کرد کە بۆ ئەوەی گەلی ناوچەکە شوێنی خۆیان جۆڵ بکەن، هەڕەشەی کوشتنیان لێدەکرێت".

رۆژنامەوانانی باشوری کوردستان سەبارەت بە هێرشەکان لە بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و باشوری کوردستان قسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کرد و وتیان، "هێشتنەوەی پەدەکە لەسەر حکومەت، ئامانجی فراوانکردنی داگیرکەری ئێستایە".

هاوژین شوان، باسی لەوەکرد کە دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە هێزەکانی خۆی رەوانەی هەرێمی ئامێدی، بەهدینان کردووە و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "لەمرۆدا دەوڵەتی تورک بە ١٠ هەزار سەربازەوە ٣٠ کیلۆمەتر لە قووڵایی خاکی باشوری کوردستانی داگیرکردووە. دەوڵەتی تورک و پەدەکە بۆ ئەوەی گەلی هەرێمەکە ماڵ و حاڵ و زێدی خۆیان چۆڵ بکەن هەڕەشەی کوشتنیان لێدەکەن. بەو هۆیەشەوە ٢٠٠ گوند زیاتر لەسەر سنوور چۆڵ کراون. لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک نزیکەی ٧٠٠ هاوڵاتی باشوری کوردستان ژیانیان لەدەستداوە، ئێستاش مەترسیەکی گەورە لە سەر باشوری کوردستان هەیە. پەدەکە و دەوڵەتی تورک دەڵێن، ئەو هێرشانە بۆ سەر پەکەکەن، بەڵام لە راستیدا ئەوە ٤٠ ساڵە پەکەکە بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی کورد تێکۆشان دەکات، ئەوە لەبەر چاو ناگیرێت. بەڵام ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە گەلی باشوری کوردستان بڕوایان بەو پرۆپاگەندانە نییە".

هاوژین شوان بەبیری هێنایەوە کە ئەگەر تائێستا کوردستان پارێزراوە، ئەوە لە سایەی شەهیدانی پەکەکەوە بووە و وتی، "ئەوەی دەکەوێتە ئەستۆی گەل ئەوەیە لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک خاوەن هەڵوێست بن. لە باشوری کوردستان لە بەرامبەر ئەو داگیرکەریە بێدەنگی هەیە، دەوڵەتی عێراق کە رێککەوتنێکی لەگەڵ دەوڵەتی تورک هەیە کە سنوور تێنەپەڕێنێت، لەبەرامبەر ئەو داگیرکەریە بێدەنگە. پێویستە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، رێکخراوە ژینگەپارێزیەکان و گەلی کورد لەبەرامبەر ئەو هێرشانە یەکڕیزی و یەکگرتوویی خۆیان ساز بکەن. پێویستە ئێمە وەک گەلی کورد بەر بەو داگیرکەریە بگرین".

'ئامانجەکە بەدەستهێنانی سامان و دەوڵەمەنید هەرێمەکەیە'

هاوکار کاروانیش سەبارەت بە هەمان بابەت وتی، "بۆ زیندووکردنەوەی خەونەکانی میساقی میللی و بەدەستهێنانی سامان و دەوڵەمەندی هەرێمە ئەو هێرشانە بۆ سەر باشوری کوردستان ئەنجام دەدرێن. وەک دەزانرێت دەوڵەتی تورک گیرۆدەی قەیرانێکی ئابووری قووڵە، دەیانەوێت لە رێگەی نەوت و داری هەرێمی کوردستان ئەو قەیرانە تێپەڕینن. ئێستا پەدەکە لەناو خۆیدا رووبەڕووی ناڕەزایەتی گەورە دەبێتەوە. تادێت ناکۆکیەکان لەنێوان مەسرور و نێچیرڤان بارزانیدا زیاتر دەبن. هێشتنەوەی پەدەکە لە سەر حوکم، ئامانجی فراوانکردنی داگیرکەرییە".

هاوکار کاروان بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانیدا، "ئامانجی سەرەکی ئەم شەڕە هێرشکردنە سەر گەریلاکانی ئازادییە. لەبەر ئەوەی گەریلاکانی ئازادی لە هەر چوارپارچەی کوردستان بێ جیاوازی تێدەکۆشن، لەبەر ئەوە بینرا کە لە قۆناغی هێرشەکانی چەتەکانی داعش چۆن بە هانای باشوری کوردستانەوە هاتن و رزگاریان کرد. سەبارەت بە بێدەنگی هێز و رێکخراوەکانی باشوریش وتی، دیارە کە پەدەکە لایەنی خۆی لە رێگەی هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی تورک یەکلاکردووەتەوە. ئەوانەی دیکەش وەک یەنەکە لە رێگەی فراکسیۆنەکەیان لەپەرلەمان لە رێگەی راگەیەندراوێکەوە لە بەرامبەر داگیرکەری وەستاونەتەوە، بەڵام ئەمە پەیوەست بەو داگیرکەریەوە بەپێی پێویست نییە. پێویستە یەنەکە کە حزبێکی خاوەن هێزە لە باشوری کوردستان هەڵوێستی رادیکاڵتری هەبێت. بێدەنگی هێزەکانی دیکەش خزمەت بە دەوڵەتی تورک دەکات".

'ئەمە تەنیا سیناریۆیەکە'

هاوکار کاروان لە کۆتایی قسەکانیدا سەرنجی بۆ سەر بابەتەکانی دیکەی وەک دروستکردنی سیناریۆ لەلایەن پەدەکە و هاوبەسی حکومەتی بەغدا راکێشا ووتی، " ئەو سیناریۆیەی لەلایەن پەدەکەوە ئامادەکراوە و حکومەتی عێراقیشی تێوەگلاندووە و تیایدا هێزێک کە پارێزگای سلێمانی دەپارێزێت و هەروەها پەکەکە تۆمەتباردەکات، بەلای خەڵکی باشور و خەڵکی عێراقیشەوە روونبووەتەوە کە سیناریۆیە. پەدەکە بە هەموو هێز و توانایەوە لە خزمەت داگیرکەری تورکدایە، هەروەها بەشێک لە هێزەکانی عێراقیش پەلکێشی خزمەتکردن بە دەوڵەتی تورک دەکات. هەموو ئەو بڕیارانەی کە میت و ئەردۆغان دەریاندەکەن، ئەو هێز و لایەنانە جێبەجێیان دەکەن. لەو چوارچێوەدا ئەوانەی بەرپرسیاری ئەو بابەتەن، خزمەتکارانی دەوڵەتی تورکن".

هـ. ب