ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له باره‌ی ئاماری شه‌ڕی پێنج مانگ ئه‌م زانیارییه‌ی راگه‌یاند،
"هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی قڕكه‌ر ۆ سه‌ر زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا كه به ئامانجی داگیركاری ده‌یكات، پێنج مانگی تێپه‌ڕاند. سوپای تورك وایدانابوو كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌گاته ئه‌نجام، به‌ڵام كه‌وته به‌ر دیواری به‌رخودانی فیدایی ئاپۆیی، كه گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌ریلایه‌تی سه‌رده‌می نوێ خۆیان به به‌هێزی بۆ ئاماده كردبوو. هێزه‌كانمان شێوازه‌كانی شه‌ڕی تیمه گه‌ڕۆكه‌كان و تونێله‌كان كه شێوازی سه‌رده‌می نوێن به به‌هێزی به‌كاریان هێنا، به تاكتیكی داهێنه‌رانه ئه‌وه‌یان جێبه‌جێ كرد و به پێرفۆرمانسێكی به‌رزه‌وه هه‌موو رۆژێك چالاكییان كرد. له ئه‌نجامیشدا پلان و لێكدانه‌وه‌كانی سوپای تورك سه‌روژێر بوون، كه پێیوابوو ده‌توانێت له چه‌ند هه‌فته‌دا بگاته ئه‌نجام. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هێرشه‌كانی بۆ داگیركاری به‌رفراوان كرد. سوپای تورك بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به دۆخی به به‌نبه‌ست گه‌یشتووی خۆی بهێنێت بازنه‌ی هێرشه‌كانی به‌رفراوان كرد، به‌ڵام به پێچه‌وانیه چاوه‌ڕوانییه‌كانی زیاتر له تاڵاودا چه‌قی و گه‌یشته بن به‌ست.
به به‌ڵگه‌وه تۆمار كراوه كه ده‌وڵه‌تی تورك ٢٠٠٤ جار تاوانی شه‌ڕی ئه‌نجامداوه
ده‌وڵه‌تی تورك بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئامانجه‌كانی، هه‌موو جۆره ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی شه‌ڕی كه به‌ده‌سته‌وه بوو، له دژی گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان به بێ سڵكردنه‌وه و بێ باكانه به‌كارهێنا. له فڕۆكه‌ی شه‌ڕه‌وه تا فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، له هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ره‌وه تا هه‌موو جۆره تانك، تۆپ و ئۆتۆمبێلی زریپۆش، هه‌موو به‌كارهێنا. هه‌موو رۆژێك سه‌دان جار گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی بۆردومان كرد. له سه‌ربازانی گرێبه‌ست تا كۆماندۆكان، له چه‌ته‌كان تا جاشه‌كان، له یه‌كینه‌ی ده‌سته‌بژێر تا هێزی تایبه‌ت، چ هێزی فه‌رمی و چ هێزی میلیشیا، ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستیدابوو، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له دژی گه‌ریلا بگاته ئه‌نجام، خستیه ئاماده‌باشی و سه‌فه‌ربه‌رییه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه نه‌یتوانی بگاته ئه‌نجام ئه‌مجاره‌یان له دژی تونێل و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گازی ژه‌هراوی تا بۆمبی فۆسفۆڕ، له بۆمبی تێرمۆباریك تا بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی، چه‌كی كیمایی و ئه‌و بۆمبانه‌ی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا قه‌ده‌غه‌ن، به‌كارهێنا. ده‌وڵه‌تی تورك بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی بپێكێت ٢٠٠٤ جار تاوانی شه‌ڕی ئه‌نجامدا و ئه‌و تاوانانه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به به‌ڵگه‌وه تۆمار كراون. سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ش نه‌یتوانی داگیری بكات و گورزی قورسی گه‌ریلای به‌ركه‌وت. ده‌وڵه‌تی تورك له شه‌ڕه‌كه‌یدا دژی گه‌ریلا له‌ماوه‌ی ٥ مانگی رابردوودا زۆرترین كوژراوی هه‌بووه. كاتێك ئه‌نجامی قۆناغی شه‌ڕی ئه‌م پێنج مانگه هه‌ڵبسه‌نگێنرێت ده‌بینرێت كه بۆ ده‌وڵه‌تی تورك سه‌ركه‌وتن نییه، به شێوه‌یه‌كی به‌رجسته شكست و بنكه‌وتنه.
١٠٥ هاوڕێمان شه‌هید بوون
ده‌وڵه‌تی تورك به پشتیوانی ئاشكرای هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و هێڵی كوردی نۆكه‌ری خاین، هه‌وڵیدا بگاته ئامانجه‌كانی. رێگری كردن له‌و هێرشه داگیركارییه و وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به ئامانجه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، ئاسان نه‌بوو. گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان به له‌خۆبوردوویی زۆر گه‌وره هه‌موو شتێكیان خسته‌به‌رچاو، هاوڕێیانمان به گیانبازییه‌ك كه له مێژودا زۆر به كه‌می بینراوه به‌رخودانێكی داستانییان خوڵقاند. به‌رخودانی پێنج مانگه‌مان به دڵسۆزیی بێكۆتایی بۆ رێبه‌رایه‌تی، شه‌هیدان و گه‌له‌كه سته‌ملێكراوه‌كه‌مان، به ئیراده، رۆحی فیدایی، بڕوا و بڕیارداری له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی ئاپۆیی هاته‌دی. كاتێك له رووی توانا، ژماره و ته‌كنیكی شه‌ڕ هه‌ڵبسه‌نگێنرێت، ده‌بینرێت كه یه‌ك له شه‌ڕه نابه‌رابه‌ره‌كانی مێژوو رووده‌دات. ئه‌و قۆناغی به‌رخودانه‌ی ئه‌م شه‌ڕه ته‌نیا به به‌شداری گه‌ریلایی گیانبازی ئاپۆیی ده‌توانرا به‌ره‌وپیری بڕۆیشتینایه. هاوڕێیانمان ئه‌وانه‌ی به‌شداری ئه‌م به‌رخودانه‌یان كرد هه‌موویان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م رۆح و وشیاریه شێوه و شیچوازی گه‌ریلایه‌تی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیكیان به شێوه‌یه‌كی راست و دروست جێبه‌جێ كرد و له ئاستێكی به‌رزدا پڕۆفیشناڵییان له شه‌ڕدا نیشاندا. ١٠٥ هاوڕێمان كه له‌م پێنج مانگه‌ی دواییدا شه‌هیدبوون، قوربانیاندا، پێشه‌نگایه‌تییان بۆ قۆناغه‌كه كرد و داستانی قاره‌مانێتی بێ پسانه‌وه‌یان خوڵقاند.
١٠ هه‌لیكۆپته‌ر خرانه خواره‌وه، ٢١٣٢ داگیركه‌ر سزادران
تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان و تیمه‌كانی ناو تونێله‌كانی شه‌ڕ به پێرفۆرمانسێكی به‌رزی شه‌ڕه‌وه به پڕۆفیشناڵی شه‌ریان كرد، له‌گه‌ڵ هێزی پاراستنی ئاسمانی، ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی، چوونه سه‌ر، سابوتاژ، نیشانشكێن، بۆسه‌دانان، چه‌كی قورس، شه‌ڕ-لێدان و تاكتیكه‌كانی هه‌ماهه‌نگی گه‌ریلاییان به شاره‌زایی به‌كارهێنا و ١٨٨١ چالاكییان كرد. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییانه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی یه‌كلاكراوه‌ته‌وه ٢١٣٢ داگیركه‌ر سزادراون، ١٠ هه‌لیكۆپته‌ر خراونه‌ته‌خواره‌وه و له‌ناوبراون. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی له ناو هه‌لیكۆپته‌ره تێكشكێنراوه‌كاندا بوون به باشی نه‌زانراوه، به‌و ژماره راگه‌یه‌نراوه زیاد نه‌كراوه. ده‌وڵه‌تی تورك و میدیای شه‌ڕی تایبه‌ت كه كوژراوه‌كانی خۆی و راستی شه‌ڕ له گه‌ل و رای گشتیی توركیا ده‌شارێته‌وه، جارێكی تر ده‌ستی به درۆ كرد. به‌ڵام هێزه‌كانمان له‌م قۆناغه‌ی شه‌ڕدا به پێی تواناكانیان به‌ڵگه‌كانیان تۆمار كرد و به‌م جۆره هه‌موو لایه‌نه‌كانی شه‌ڕیان بۆ رای گشتیی بڵاوكرده‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دیمه‌نی ٤٣ چالاكی له گه‌ریلا تی ڤییه‌وه بڵاوكرایه‌وه.
سوپای تورك سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه له ئاستی مێژوویدا ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراویدا، هێشتا پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له شه‌ڕ و ئامانجه داگیركارییه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بووه. به‌رخودانی داستانی هێزه‌كانمان له به‌رامبه‌ر ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی شكۆمه‌ندانه به‌رده‌وامه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه قۆناغی ئێستای شه‌ڕ ٥ مانگی تێپه‌ڕاند و به تێكۆشانێكی بێهاوتا به‌رده‌وامه.
ئاماری شه‌ڕی ٥ مانگ
ئاماری شه‌ڕی ٥ مانگ له نێوان ١٤ی نیسان و ١٤ی ئه‌یلول به‌م جۆره‌یه:
ئه‌و چالاكیانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ئه‌نجامدران:
-به‌هێزی پاراستنی ئاسمانی، ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی، چوونه سه‌ر، سابوتاژ، نیشانشكێن، بۆسه‌دانان، چه‌كی قورس، شه‌ڕ- لێدان شێوه‌ی گه‌ریلایی هه‌ماهه‌نگ ١٨٨١ چالاكی ئه‌نجامدران.
ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی هێزه‌كانمان:
-٢١٣٢ داگیركه‌ر سزادران، ١٢یان كۆنترا و جاشن، ١٣یان ئه‌فسه‌ری باڵان.
-٢٩٠ داگیركه‌ریش برینداربوون.
هێنده‌ی هێزه‌كانمان بۆیان یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، له پێشه‌وه گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا:
-٣٢٧٤ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كراون.
-٣١٨٥ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كراون.
سه‌نگه‌ر و تونێله‌كانی شه‌ڕی هێزه‌كانمان ٢٠٠٤ جار به‌و بۆمبانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا قه‌ده‌غه‌ن (بۆمبی فۆسفۆر، بۆمبی تێرمۆباریك وبۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی) و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كراون.
ئه‌و چه‌ك و كه‌لوپه‌له‌سه‌ربازییانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه:
-١٠چه‌كی ئێم پی تی -٥٥
-٤ چه‌كی ئه‌ی كه‌ی -٤٧
-٣چه‌كی جی-٣
-٣چه‌كی بۆمبهاوێژ
-٢ چه‌كی ئێم-١٦
-٢چه‌كی ئێچ كه‌ی-٤١٦
-چه‌كێكی بی كه‌ی سی
-چه‌كێكی بۆمبهاوێژی بی -٧
-چه‌كێكی ئێم پی تی ٦٦
-٤ ده‌مانچه
-٤ فیشه‌كی بۆمبهاوێژ
-٨٤٨ فیشه‌كی ئێم-١٦ و بی كه‌ی سی
-١٨ نارنجۆك و ژماره‌ه‌كی زۆر بۆمبی دوكه‌ڵ
-چوار هێله‌كی هێرش (پۆڵا)
-چوار قه‌ڵغانی پۆڵا
-٢ ره‌خت
-٩ مه‌خزه‌ن
-٧ دوربینی شه‌و و رۆژ
-٣ دوربینی ته‌رماڵ
-٣ ئامێری ده‌ستنیشانكردن به له‌یزر
- ٢ ئامێری چه‌كی له‌یزه‌ر
-كامێرایه‌كی ته‌رماڵ
-دوربینێكی له‌یزه‌ر
-چوارسیستمی كامێرای حه‌راری
-٣ كامێرا كه له‌سه‌ر ده‌به‌سترێن
-سیستمێكی رادار كه ده‌توانرێت هه‌ڵبگرێت
-٢٤ كیلۆگرام ته‌قه‌مه‌نی
-٤ مین
-ئامێرێكی ته‌قاندنه‌وه‌ی مین
- مین دۆزه‌ره‌وه‌یه‌ك
-٦ ته‌له‌فۆنی موبایل
-٣ ئامێری په‌یوه‌ندی بێته‌ل
- پانێلێكی وزه‌ی خۆر
-پاتریه‌ك
-٤ چه‌قۆ
-٦ جانتای سه‌ربازی
-٢ كڵاوی سه‌ربازی
-دوو كاسكێت
-٩ لایتی ده‌ستی
-٢ ئامێری ی‌و پی ئێس بۆ بارگاویكردنی وزه
-سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی وزه
ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه له‌ناوبران
-٧ هه‌لیكۆپته‌ری سكۆرسكی
-٣ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر
-٢ تانك
-١٥ ئۆتۆمبێلی زریپۆشی سه‌ربازی
-٣ حه‌فاره
-٥٠ سیستمی كامێرای حه‌راری
-٤٢ درۆن
-٧ رادار
-٥ كامێرای ته‌رماڵ
-٢ تێلسكۆپ
-٣ ئامێری بڕینی په‌یوه‌ندی
- ٣ هه‌سته‌وه‌ری ده‌ستینشانكردنی جوڵه
-٢ ئامێری گوێلێگرتن
-ئامێرێكی وێنه‌گرتن
-بارهه‌ڵگرێك
-٧٨ سه‌نگه‌ر
-٢٢ خێمه‌ی سه‌ربازی
-كافتریایه‌ك
-سیستمێكی گواستنه‌وه‌ی گازی كیمیایی
-جبه‌خانه‌یه‌ك
-٥ چه‌كی ئه‌ی ٤
-٢ چه‌كی بی كه‌ی سی
-٦٠ كیلۆ ته‌قه‌مه‌نی
-٥ ته‌ڵه و داوی ته‌قینه‌وه
ئه‌و كه‌لوپه سه‌ربازییانه‌ی كه هێزه‌كانمان گورزیان لێوه‌شاندن:
-٣٩ هه‌لیكۆپته‌ری سكۆرسكی
-٣١ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر
١٦ سه‌نگه‌ر
-١٢ درۆن
-٩ حه‌فاره
-٤ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی.
هـ . ب