ئاپۆییەکان بیریانکردەوە و بڕوایان پێکرد و جێبەجێیان کرد - نوێکرایەوە-

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە باسی لە هەلومەرجەکانی دامەزراندنی پەکەکە کرد و وتی: "ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوێک هەڵگرت، کە بە بیری کەس دا نەدەهات. وەک ئەوەى بیرێک بە دەرزییەک هەڵبکەنیت، پەرەی بەو هەنگاوە دا".

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەبۆنەی ٤٤هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)  کرد. بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکە لەگەڵ بایک بەم شێوەیەیە:

- پەکەکە ٤٣ ساڵی لە دوای خۆی بەجێهێشت، کە هەموو ساتێکی پڕ و لێوانلێو بوو لە تێکۆشان. پەکەکە دەچێتە ٤٤هەمین ساڵەوە. پەکەکە لە سەرەتای ساڵانی ١٩٧٠کاندا لە چوارچێوەی چ ئەرک و پەیام و تایبەتمەندییەکەدا دامەزرا؟ لەو کاتەدا بە چ رۆڵێک هەستا؟ لەو قۆناغەدا چ گۆڕانکارییەک روویدا؟ خەسڵەتەکان و تایبەتمەندییەکانی پەکەکە چین؟

ساڵانی ١٩٧٠کاندا ئەو ساڵانە بوون، کە بزووتنەوە شۆڕشگێڕەکان و ڕزگارییە نەتەوەییەکان لە سەرتاسەری جیهاندا دروست بوون. کۆمەڵگە و گەلانی بندەست، رزگاریی خۆیان لە ناو سۆسیالیزمدا دەبینی. کوردیش بە ژمارەی دەیان ملیۆن کەسی گەلێک بوو، کە هەبوونی ڕەتکرایەوە و نکۆڵیی لێدەکرا. ئەو بەشەی کوردستان، کە زۆرترین نکۆڵی و ئینکاری لێدەکرا باکووری کوردستانە، کە ئەو کات پێمان دەگوت ناوەڕاست – باکوور – رۆژئاوا. ڕێبەر ئاپۆ لە سەرەتای ساڵانی ١٩٧٠کاندا ئەو ڕاستییەی بینی و وتی، دەبێت ئەو گەلە و ئەو ڵاتە ئازاد بکرێت. بڕوای بەوە هەبوو، کە ئەو ئازادییە لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆژیای سۆسیالیزم دەبێت، کە ئەو کاتە هێشتا وەک ئەستێرە دەدرەوشایەوە.

ڕاستیی دوژمن و ڕاستیی کورد

کورد لە چوار پارچەی کوردستان لە ژێر گوشاری داگیرکەریی پاکتاوکاریدا بوو و زوڵم و چەوساندنەوەیان بەرامبەر ئەنجام دەدرا. لەباکوری کوردستانیش کورد لە لێواری مردندا بوو. کوردبوونیان کردبوو بە گەورەترین تاوان. کوردبوون وەک مەرگ و مردن نیشان دەدرا، تورکبوونیش وەک ڕێگای ژیان نیشان دەدرا. کورد هەبوون، بەڵام خستبونیانە دۆخ و حاڵێکی وەهاوە، کە جگە لە تورکبوون هیچ شتێک داهاتووی نییە. ڕێبەر ئاپۆ دوای ئەوەی بیری کردەوە، کە پێویستە لە کوردستان تێکۆشانی ئازادی بەرپا بکرێت وتی، کوردستان لەژێر داگیرکاریدایە. کاتێک داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیشی پێناسە دەکرد، ئەوەی دەستنیشان دەکرد، ئەو داگیرکەرییە دەیەوێت کوردستان بۆ خۆی بکاتە شوێنی بڵاوکردنەوە و تەشەنەدان بە نەتەوایەتیی تورک. سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک لە رووی کۆمەڵایەتی، ئابووری، پەروەردە، ڕۆشنبیری - هونەری، ژیانی سیاسی، ئاسایش، دادوەری، دیپلۆماسی، وەرزش و کردارەکان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بۆ بەتورککردنی کورد رێکخرابوون. دەستووری بنەڕەتیش بۆ ستراتیژی نەتەوەیی بۆ هەموو ئەو  دامودەزگایانە بوو، کە خزمەتیان بەو ئامانجە دەکرد.

کوردیش سەرەڕای گوشار و زۆرداری و توندوتیژی لە ژێر هەڕەشەی جینۆسایدی کولتووریشدا بوو. ئەو کاتە وەک ئەوەی ئێمە  ئەمڕۆ دەڵێین، ئێمە نەماندەگوت داگیرکەری پاکتاوکار، بەڵام لەسەر کوردستان سیاسەتی پاکتاوکردن بەڕێوەدەبرا، کە لە هیچ شوێنێکی تری جیهاندا نمونەى نەبوو. یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ڕێبەر ئاپۆ و ئاپۆییەکان و پەکەکە ئەوەبوو، کە بەڕاستی لە قووڵییەوە هەستیان بەو ڕاستییە دەکرد. ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ هێنانەى سەر تەختەی مێژوو ئەو ڕاستییەی دوژمن بوو، راستیی کورد بوو.

دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی ناسنامەی کورد، زمان و کەلتووری کوردی لەناوببات و کوردستان بکاتە جێگای بڵاوبوونەوەی نەتەوایەتیی  تورک بە هەموو شێوەیەک گوشار و چەوساندنەوە و زوڵمی ئەنجام دەدا. جیهان لە بەرامبەر ئەو پاکتاوکارییەدا بێدەنگ بوو. تورکیاش ئەندامبوونی خۆی لە ناتۆ بەکار هێنا و سیاسەتی لەناوبردن و سڕینەوەى کوردی بە شێوەیەکی ڕوون و بێباکانە پەیڕەو کرد. وڵاتانی ناتۆ بەهۆی ئەو ڕۆڵەی لە باشووری سۆڤیەتدا بە تورکیایان دابوو، خۆیان لە کردەوە و تاوانەکانی دەوڵەتی تورک کەڕ کردبوو و بە نەبوویان دەزانی. بەڕاستی ئەوروپا و ئەمریکا هاوکار و هاوبەشی تاوانی سیاسەتی ١٠٠ ساڵەی پاکتاوکردن و جینۆسایدن.

هەنگاوێک بوو، کە هیچ کەس بڕوای پێنەدەکرد

کورد لە ژێر داگیرکەریی پاکتاوکاریدا لە لێواری لەناوچوون و سڕانەوەدا بوو. ڕێکخستنەکانی ئەو کاتیش لەو ئاستەدا نەبوون، کە کاراکتەر و تایبەتمەندییەکانی دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی ڕێکوپێک هەڵسەنگێنن و مەترسی و هەڕەشە بۆ سەر کورد ببینن و لەو چوارچێوەیەشدا بە هەڵوێست و تێگەیشتنێکی ئایدۆلۆژی - سیاسی کاری رێکخستنی و ڕێکخراوەیی بۆ تێکۆشان ئەنجام بدەن، کە داگیرکەریی پاکتاوکار راوەستێنن. لە ناو گەلیشدا ئەو بڕوایە چەسپابوو، کە ناتوانرێت تێکۆشان لە دژی داگیرکەرییە پاکتاوکارە بەرپا بکرێت. لە هیچ روویەک لە هیچ حاڵێکدا هیچ فاکتەرێک نەبوو بۆ ئەنجامدانی تێکۆشان. لە دۆخێکی وەهادا ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوێکی وەهای هەڵگرت، کە بە بیری کەس دا نەدەهات و کەس بڕاوی پێ نەبوو. رێبەر ئاپۆ وتی، هەر چەندە هەلومەرجەکانیش قورس و توند بن دەتوانرێت ڕێکخستنێک دابمەزرێنرێت و تێکۆشان و خەبات بەرپا بکرێت و داگیرکاریش تێکبشکێنرێت. نەبوونی دەرفەتی بۆ خۆی نەکردە پاساوی نەکردن و گلەیی و کوڕوزانەوە بۆ نەکردن، بەو تێگەیشتنەوە یەکەم هەنگاوی هەڵگرت. وەک ئەوە وابوو، کە بیرێک بە دەرزی هەڵبکەنیت، گروپی ئاپۆییەکانی دامەزراند و پەرەی پێ دا.

ئاستی پێوەرەکانی ڕەتکردنەوە و قبوڵکردن

ڕێبەر ئاپۆ سەرەتا زۆر هەوڵیدا لە عەقڵییەت دا گۆڕانکاری ئەنجام بدات. وتی، ئەم دۆخەی ئێستا قبوڵ ناکرێت. قبووڵکردنی واقیعی ئێستای کوردی وەک عەقڵییەتی کوردایەتی پێناسەکرد. لەبەر ئەوە شیکاریی "کوردێک کە خیانەتی لەخۆی نەکردبێت نانهێشتووەتەوە" کرد. لەو ئاستەدا پێوەرەکانی ڕەتکردنەوە و پێوەرەکانی قبوڵکردنی بەهێز دیار و روون بوون. لەبەر ئەوەش گروپی ئاپۆیی و پەکەکە  پێوەرەکانی ژیان،  ڕێکخستن و تێکۆشانی لە بەرزترین ئاستدا تێپەڕاندا. گروپی ئاپۆیی لە دۆخ و هەلومەرجێکێکدا، جیاوازییەکی هێنایە پێشەوە، کە کەسێک، رێکخستنێک و هێزێکی سیاسی بڕوای بەوە نەدەکرد. گروپی ئاپۆیی گرووپێک بوون، کە بڕوایان بە خۆیان و بەو قسانە هەبوو کە دەیانکردن و لەو چوارچێوەیەشدا دەژیان، هەڵسوکەوتیان دەکرد، خۆیان رێکدەخست و تێدەکۆشان. لەبەر ئەوەش لە ماوەیەکی کورتدا پێشکەوتنێکی خوڵقاند، کە هیچ کەس چاوەڕێی نەدەکرد. دەوڵەتیش چەندین گروپ و هێزی تر، کە پێشبینیی ئەوەیان نەدەکرد، کە گروپی ئاپۆیی ئەوەندە گەشە بکات، تووشی هەڵە و لێکدانەوەى هەڵە بوون.

هەر لەسەرەتاوە پشتی بە هێزی خۆی بەست

لە کاتێکدا شەڕی سارد بە سەختی بەردەوام بوو، ئێمە هاتینە سەر تەختەى مێژوو. لەو کاتەدا بوونی سۆسیالیزم و بزووتنەوە ڕزگاریخوازە نەتەوەییەکان هێز و ئیلهام و ورەیان پێداین. جگە لەوە هەموو فاکتەرەکانی تر لە دژی ئێمە بوون. لەو کاتەدا نە پەیوەندیمان لەگەڵ وڵاتانی سۆسیالیستدا هەبوو و نە لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت و نە لەگەڵ چین و نە لەگەڵ ئەلبانییەکان دا پەیوەندیمان نەبوو. زۆربەی هێزە چەپەکان کە پەیوەندیان لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا هەبوو لە دژی ئێمە بوون. ئێمە لەو وڵاتانە نە هێزمان بەدەستهێنا و نە کاتێکیش، کە ئەو سیستمە پێیان دەوت سۆسیالیزم و ئەو وڵاتانە هەڵوەشان کاریگەریی لەسەر ئێمە دروست نەکرد. هەر لە سەرەتاوە پشتمان بە هێزی خۆمان بەستبوو. بە نزیکەیی بۆ هەر ٣ – ٤ وشەیەک هێزی خۆیان هەبوو. وەک بزووتنەوەیەک، کە تەنها باوەڕی بە ئایدۆلۆژیا و بیروباوەڕ و ڕێکخستنی خۆی هەیە، ئێمە دەستمان بە تێکۆشان کرد. کاتێک دەستمان پێکرد ٦ – ٧ رێکخستنی کوردان هەبوو. ئەوانە خۆیان بەخاوەنی کوردستان دەزانی. رێگا و دەرفەتیان نەدەدا، کە بزووتنەوەیەکی وەک ئێمە پێش بکەوێت و گەشە بکات. بە نزیکەیی هەموو گروپەکەمان لە رۆڵەکانی خێزانە کرێکار و لادێیەکان و هەژارەکان پێکهاتبوون. ڕێکخستنەکانی تریش  بریتی بوون لە منداڵانی بنەماڵە ئاغا، بەگ، عەشیرەت و خێڵ، یان بنەماڵەیەک بوون، کە باری ئابووریان باش بوو. ئەو جیاوازیەی ئێمە لەگەڵ ئەوان زۆر یەکلاکەرەوە و سەرنج ڕاکێش بوو.

کوودەتا و پەرش و بڵاوبونەوەی ڕێکخستنەکانی تر

لە ساڵانی ١٩٧٠کاندا هێزە چەپەکان لە تورکیا و لە کوردستان، بە شێوەیەکی سەرەکی پەکەکە و گرووپە کوردییەکانی تریش لە ئاستێکی بەرچاو و گرنگدا رێکخستنی خۆیان پێشخستبوو. لەبەر ئەوەی ئەو دۆخە تورکیای ئەندامی ناتۆی لاواز دەکرد، ناتۆ و چینی دەسەڵاتداری کورد ترسان. بۆ ڕێگریکردن لەو پێشکەوتنە و بۆ ئەوەى بزووتنەوەى ئازادیی کورد و هێزە چەپەکان پاکتاو بکەن، سوپای تورک لە ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ دا کودەتایەکی سەربازیی فاشیستیی ئەنجامدا. ئەو کودەتا فاشیستییە تێکۆشانی ئازادیی گەلی  کوردی کردە سەخترین و قورسترین شتی جیهان و ئەوەش هەندێک ڕوونیی بۆ تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد ئاشکرا کرد. ڕێکخستنە کوردییەکان کە بە پێی زەحمەتییەکان و قورسییەکانی شۆڕشی کوردستان خۆیان ڕێک نەخستبوو و هەڵوێستی کادیرانە و پێشەنگانەیان نیشان نەدا، لە بەرامبەر ئەو گوشارەدا بەرگەیان نەگرت و پەرتەوازە بوون.

لە ڕۆژانی دەستپێکیشەوە وشک نەبوو

دوای ساڵانی ١٩٨٠ ئەو ساڵانە بوو، کە ڕژێمە سۆسیالیستییەکانی سۆڤیەت و ئەوروپای ڕۆژهەڵات و ئەلبانیا و چین هەرەسیان هێنا. چین پێشتر ڕووی لە کاپیتالیزمی دەوڵەتی کردبوو. بەو هۆیەوە و لەبەر چەند هۆکارێکی تر ئێمە روومان لە چین نەکرد. ئەو وڵاتانە،  کە تێکۆشانی ڕزگاریی نەتەوەیی بەڕێوەبرد هەر زوو کەوتنە ژێر کاریگەری و ئاراستەی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری. زۆرێک لە هێزە چەپەکان لە ڕووی ئایدۆلۆژییەوە بەرەو ڕاست رۆیشتن و وەرچەرخان بۆ حیزبی ناو سیستم. لە کاتێکدا بزووتنەوە سۆسیالیستییەکان و ڕزگاری نەتەوەیی لاواز بوون، هێشتا پەکەکە لە ڕووی سەربازی و ڕێکخستنی و سیاسییەوە کاریگەر بوو و وەرچەرخا بۆ هێزێکی زیاتر خەباتکارتر و تێکۆشەرتر. ڕێبەری پەکەکە، کە پشت بەستووە بە هێزی خۆی، بە وتنی "پێداگری لەسەر سۆسیالیزم پێداگرییە لەسەر مرۆڤایەتی" هەڵوێستی خۆی دەربڕی. ڕێبەر ئاپۆ هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا خاوەنی ڕێباز و بیرکردنەوەیەکی فیکریی وشک نەبوو. تەنانەت پێش ئەوەی رەئال سۆسیالیزم هەڵبوەشێتەوە، ڕەخنەی لە کەموکوڕییەکانی دەگرت. چونکە ڕووخانی رەئال سۆسیالیزم لە بنچینەدا بۆ فاکتەرە ناوخۆییەکان دەگەڕاندەوە. بە رەخنە لە ئاستی سیاسەت و ئایدۆلۆژیک لە دژی بای دژی سۆسیالیزمی ئەو ساڵانە، نەک هەر تەنها پەکەکەی لەسەر پێی راگرت، بەڵکو لە هەمان کاتدا پەرەی پێ دا و بەرەوپێشی برد.

ئەو تایبەتمەندییە بنەڕەتیانە، کە پەکەکەی لەسەر پێی هێشتووەتەوە

بێگومان لەو گرووپەوە، کە لە ساڵی ١٩٧٣دا دەستی پێکرد و تا ئێستا و لەگەڵ گۆڕینی چەندین فاکتەر، لە ناو پەکەکەشدا  گۆڕانکاریی بەرچاو و گرنگ روویاندا. هەر خۆی گۆڕانکاری و بەهێزبوون بۆ پەکەکە دۆخێکی نوێی ئافراند، کێشەی نوێشی هێنایە پێشەوە،  بەڵام چەندین فاکتەری گرنگ هەیە، کە نەگۆڕاون و پەکەکەی لەسەرپێ هێشتووەتەوە.

ناسنامەی بنەڕەتی پەکەکە ئەوەیە، کە هەر لە سەرەتاوە پەیوەندیی خۆی لەگەڵ دواکەوتوویی و سیستم بڕیوە. پەکەکەى لە رێبازی ژیانی خۆیدا خۆی لە هەموو جۆرە سیستمێکی گوشار، زوڵم، چەوساندنەوە، داگیرکەری و پاکتاوکاریی دژ بە مرۆڤایەتی و گەلی کورد  دابڕیوە. پەیوەندیی دواکەوتوانەى تێپەڕاندووە و ئەو پەیوەندییە لە رەگەوە هەڵوەشاندووەتەوە و بە تەواوی ڕووی کردووەتە ژیانی ئازاد و دیموکراسیانەی گەلی کورد.

جگە لە هێزی خۆی پشتی بە هیچ هێزێکی دیکە نەبەستووە. بڕوابوون بە خۆی کردووەتە بناغە ببۆ خۆی. هەرگیز گلەیی و گازندەی لە نەبوونی دەرفەت و زەحمەتی و سەختییەکان نەکردووە. بڕوای بەوە هەبووە، کە سەختی و ناڕەحەتی هەمیشە دەخرێنە بەردەم  شۆڕشی کوردستان، بۆیە هەموو زەحمەتی و سەختییەکی کردە هۆکارێک بۆ تێکۆشان و بەهێزکردنی تێکۆشان.

پەیوەندی هاوڕێیەتی و ڕێکخستنی بە سەرچاوەی بنەڕەتی و سەرەکیی هیزی خۆی زانیوە. بڕوای بەوە هەبووە هەتاکو ئەوە هەبێت تێکۆشان لە بەرامبەر هیچ هێرشێکدا تێکناشکێت. هەموو سەختی و زەحمەتییەکان بە هێزی ڕێکخستن و هاوڕێیەتی لە بەردەم خۆی لابردووە و تێپەڕاندووە.

جەنگاوەرانی پەکەکە بوونە خاوەن ڕۆحێکی ئازاد. ئەو ڕۆحە ئازادە لەبەر ئەوەى سەری بەرامبەر هیچ گوشار و سەختی و زوڵمێک دانەواند، هەموو هێرشەکانی دوژمنی پووچ دەکردەوە. ئەوانە لایەنە نەگۆڕەکانی پەکەکەن و ئەو لایەنانەى گۆڕدراون هەمیشە پەکەکەیان بەهێز کردووە. نەک تەنها بۆ کورد، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتیش پەکەکەى کردووە بە هیوا.

دەبوو بزووتنەوەکە ببێت بە حیزب

 - لە ماوەی خەباتی ٤٣ ساڵەی نەسرەوتوانەى ئێوە، پرۆسەکانی گۆڕان و گۆڕانکاری روویانداوە. لە کاتی گروپی دەستپێکەوە تاوەکو بڵاوبوونەوە بە کوردستاندا، بە حیزبوون، بەرخۆدانی زیندانەکان، هەڵمەتی ١٥ی ئاب، ڕاگەیاندنی کۆنگرەی گەل و کەجەکە، پرۆسەی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی پەکەکە، ستراتیژیی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ، مۆدێلی نەتەوەیی دیموکراتیک و پارادیگمای مۆدێڕنیتەى دیموکراتیک... بەو هەڵمەتانە و بەو پڕۆسانەی گۆڕان و گۆڕانکاری، پەکەکە گۆڕاوە بۆ چۆن بزووتنەوەیەک؟

لە کانوونی دووەمی ١٩٧٦دا، لە ئەنقەرە لە کۆبوونەوەیەک بڕیاردرا، کە ئیدی گروپەکە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان. پێش ئەم پرۆسەیەش لە چەندین شاری کوردستان کار کرابوو. بەشێکیان کاری کاتی بوون، بەشێکیشیان هەمیشەیی بوون، بەڵام گروپەکە بەتەواوەتی نەگەڕابووە بۆ کوردستان. دوای مانگی کانوونی دووەمی ١٩٧٦ ئەنقەرە بەکارهێنرابوو، کە دەبێت گروپەکە لەبنەڕەتدا لە کوردستان دا  کاری بکردایە. کادری گرنگ و کادری نوێ ئیدی ئەو کاتە لە کوردستان کاری خۆیان دەکرد. شەهیدکردنی حەقی قەرار لە ساڵی ١٩٧٧ دا جەماوەرێکی بەرفراوان و بە کادێرە زۆرەکان و زۆر ئاپۆییەکانەوە ئیدی وەرگەڕابوو بۆ بزووتنەوەیەکی سیاسی جدی.

بۆیە دەبوو بزووتنەوەیەک، کە خۆی گەیاندبێتە ئاستی هەبوونی کادێر و بووبێت بە خاوەنی زەمینەیەکی کۆمەڵایەتیی گرنگ، ئیدی دەبوایە ببێت بە حیزب. بەو شێوەیە دەبوو زیاتر تێکۆشانێکی  رێکخستنکراو، بە پلان و بەرنامە بەڕێوەبچێت. بۆ ئەوەی ئۆرگانێکی  پرۆفیشناڵ ئەو تێکۆشانە بەڕێوەببات و دابمەزرێت لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨ دا کۆنگرەى ١ بەڕێوەچوو. ئەوەش بەو مانایە بوو، کە تێکۆشان لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەوسێنەر، بڕیار و پێداگریی بۆ بەهێزکردنی تێکۆشانی دەوێت و بەوەش تێکۆشانەنەکە بەڕێوەدەچێت و دەبێتە هۆی بەهێزکردن و پێداگربوون لە تێکۆشاندا. ئامانج و بیر و رامانەکان دەستنیشانکران و بانگەشە  و ئیدعایەکی بەهێزیشیان دیاریکرد.

وەڵامێک لە زیندانەکان و چیاکان بۆ ١٢ی ئەیلول

دەوڵەتی تورک بە کودەتا فاشیستەکەی ١٢ی ئەیلول وەڵامی پێشکەوتنی تێکۆشانی پارتەکەمانی دایەوە. فاشیزمی ١٢ی ئەیلول فشاری قورسی خستە سەر گەلی کورد و هەروەها لە زیندانیشدا ویستی پەکەکە لەناوببات و هیوای ئازادی گەل لەناوببات، بەڵام بەرخۆدانی ناو زیندانەکان ئەم ئامانجە بێخێرەی دوژمنی تێکشکاند.

فاشیزمی ١٢ی ئەیلول بە بەرخۆدانی زیندان لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە تێکشکێنرا. لە ١٥ی تەباخیش هەنگاوێکی مێژوویی سەرهەڵدانەوە وەڵامی دایەوە. لە ١٥ی تەباخدا لەگەڵ ساڵەکانی ١٩٩٠دا بوو بە شۆڕشی زیندووبوونەوە. بە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لە دژی رێبەر ئاپۆ ویستیان کە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد لەناوببرێت. هەرچۆنێک بێت، ئەو تێڕوانینەی ڕێبەر ئاپۆ کە "پیلانگێڕییە مێژووییەکان ناتوانن پێش لە پێشکەوتنەکان بگرن، بەڵکو پێشکەوتنەکان خێراتر بکەن"، لەسەر بنەمای پارادایمی نوێی ڕێبەر ئاپۆ بۆ بنیاتنانەوەی پەکەکە و گەشەسەندن و بەهێزبوونی پەکەکە مسۆگەر بوو. لەگەڵ کۆنگرەی گەل و دروستکردنی سیستمی KCKE لەسەر ئەم بنەمایە پرۆسەیەکی نوێ بۆ پەکەکە دەستیپێکرد. ڕێبەر ئاپۆ لەوبارەیەوە وتی، ئەمە سێیەمین ئافراندنە بۆ پەکەکە. سێیەمین دامەزراوەی دژ بە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ژینگەیی و ئازادیی ژنان، دەستنیشانکردنی ئەڵتەرناتیڤی مۆدێرنیتەی دیموکراتی بوو. دژ بە سیستەمی ٥ هەزار ساڵەی دەوڵەتی پیاوسالاری بە ئامانجی سیستەمێکی سیاسی کۆمەڵایەتی کە لە دەرەوەی دەوڵەت بێت و ئازادی ژن بپارێزێت ئەوەش بوو بە بۆنەی دامەزراندنی سۆسیالیزمی دیموکراتی لەگەڵ سیستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی لەسەر بنەمای کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکی ڕێکخراوەیی.

کاریگەری ڕێبازی سیاسی ئایدیۆلۆجی نوێ

لە ڕێگەی ئەم هەنگاوە گرنگانەوە پەکەکە لە ڕێگەی پرۆسەکانی گۆڕانەوە بۆتە بزووتنەوەیەکی سیاسی نوێ. بێگومان هەر لەئێستاوە بزوتنەوە سیاسیە ئایدیۆلۆژییەکان هەبوون کە سیستمی سیاسی و ئایدیۆلۆژیی پەکەکەیان پێشکەش کرد کە بەپارچەپارچەیی پەسندکران و شەڕیان دەکرد. کەچی پ.ک.ک پارادایمێکی هاوخەباتی داڕشتووە و بە بەرنامەیەکی نوێی کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە دەریخستووە کە حزبێکی زۆر جیاوازە لە بزووتنەوە سیاسییەکان و بزووتنەوە شۆڕشگێڕەکان و بزووتنەوە سۆسیالیستیەکانی دیکە. تا ئەو ڕۆژە خەبات بۆ ئازادی گەلی کورد لەبەر ئەوەی ئاستی نەتەوەیی و ناوچەیی زۆر دژوار بوو. بووە هۆی سووربوونی وەها ڕێبازێکی سیاسی و دەسەڵاتی ئایدۆلۆژی. ئەم ڕێبازە سیاسیە ئایدیۆلۆژییە ڕێگای سەرەکی و شێواز و ستراتیژ و تاکتیکە بۆ ئازادی گەلی کورد. هاوکات هێڵی سیاسی و ئایدیۆلۆژی بۆ دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئازادکردنی مرۆڤایەتی لە داگیرکاری و فشار هێشتا بە تەواوی لە جیهاندا گفتوگۆی لەبارەوە نەکراوە و هێشتا بە تەواوی نەگەیشتۆتە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەڵام پراکتیزەکردن لەخەباتی گەلی کورد دەریخست کە دەکرێت ببێتە چارەسەرێک بۆ کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی . داگیرکەری بکوژ و هەندێک لە هێزە نێودەوڵەتییەکانی پشتیوانی ئەم هێڵەی پەکەکەیان بینی و هەرچەندە ویستیان بێکاریگەری بکەن و لەناوی بەرن، بەڵام لە نموونە مێژووییەکاندا دەرکەوت کە پڕۆژەی ژیانی نوێ بەو جۆرە بیرۆکەیەوە ناتوانرێت لەناوببرێت. گرنگ ئەوەیە کە ئەم هێڵە لە کاتی دەسەڵاتی سیاسیدا لە ڕێگای خۆی دەرنەچووە، بەڵام لە هێڵی سیاسی ئایدۆلۆژیدا لەسەر بنەمای پارادایمی نوێ هێزی پێچەوانەکردنەوەیە و هەڕەشە لە دەسەڵاتخوازی دەکات.

سیستەمەکە هەڵسەنگێنرا و ئەڵتەرناتیڤەکەی دیاری کرا

قوڵبوونەوەی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر پرسی پرۆسەی ڕووخانی سۆسیالیزمی ڕاستەقینە و پرۆسەکانی دواتر، بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی لە ئیمراڵی بەدیلگیرا و چووە قۆناغێکی نوێوە. بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ئیمراڵی بەرزترین ناوچەی قوڵایی بوو. وشەی نهێنی سیستەمی ٥ هەزار  ساڵەی دەوڵەتخواز و چەوسێنەر و داگیرکەری شیکردەوە. ئیتر سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی دەوڵەتیی ناتوانێت ڕاستی خۆی بشارێتەوە. تا ئەو کاتەی کە سیستەمەکە هەڵسەنگێنرا، ئەڵتەرناتیڤەکەی بە توندی دەستنیشان کرا. کەموکوڕییەکانی سۆسیالیزمی کلاسیکی لابران، سیستەمێک دیاری کراوە کە دۆخی سۆسیالیزمی تاقیکراو ڕووناداتەوە. تیشکی خستەسەر کێشە ئابووری و کۆمەلایەتی و کەلتووری و سیاسییەکانی ئەم سەردەمە و ڕێگاکانی چارەسەرکردنیان خستەڕوو. پەکەکە بەم کارەکتەرە بوو بە بزووتنەوەیەک کە ڕێگای ڕزگاری نیشانی مرڤایەتیدا. پەکەکە ئەو هێڵە سیاسیە ئایدیۆلۆژییەی خستەڕوو کە بوونی گەلی کورد مسۆگەرکراوە و ئازادی کورد نیشان دەدات. مۆدێرنیتەی دیموکراتی، نەتەوەیی دیموکراتی، کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی، ئازادی ژنان، کۆمۆنی دیموکراتی و کەسایەتی ئازاد، ژیانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی نوێشی وەک ڕەچەتەی ڕزگاری بۆ هەموو مرۆڤایەتی خستەڕوو. بێگومان ئەو لایەنانەش دەبێت قووڵتر بکرێنەوە و فراوان بکرێن. ڕەنگە بە هۆی بارودۆخی ئیمرالیەوە لە دەرەوەی وڵات زەحمەتی هەبێت، بەڵام بەڕای ئێمە ڕێگای سەرەکی ڕزگاری مرۆڤ دیاری کراوە. بۆیە ئەمڕۆ بیرۆکەی ڕێبەرایەتی و تێکۆشانی پەکەکە بووەتە کارەکتەرێکی جیهانی.

نەخۆشی زوو بەدەستهێنانی دەسەڵات

هێڵی فکری و سیاسی و ڕێکخراوەیی و کرداری پەکەکە چۆن ئەنجامێکی بۆ خەڵکی کوردستان و خەڵکی ناوچەکە و هەموو جیهان بەرهەم هێناوە؟ چۆن ئەزموونێکی بۆ هێزە شۆڕشگێڕەکانی جیهان و گەلانی چەوساوە دروست کرد؟

پەکەکە هەر لە سەرەتاوە بۆ ئازادی گەلی کورد هاتە سەر تەختی مێژوو. بە ئایدۆلۆژیای سۆسیالیستی هێڵی خەباتێکی لەسەر بنەمای برایەتیی گەلان هەبوو، بەڵام کاریگەری تێڕوانینی دەوڵەت نەتەوە هەبوو. وەک پارتێک ئازادی کردە بناغە، پێکهاتەی بیرۆکەی دەوڵەت زۆر گەشەی نەکرد. بەڵام تیۆرەی دەوڵەتی نەتەوە کاریگەری لەسەر فکر و کرداری ئێمە هەبوو. بۆیە وەک عەقڵییەت و بیرۆکەیەک لەسەر بنەمای دەوڵەت نەتەوە، ناتوانرێت ئەو مشتومڕانەی دەوڵەتی تورک کە کوردیان قەتڵوعام کرد، بە تەواوی بنبڕ بکرێت. لە ساڵانی ١٩٩٠دا گەریلاکان زۆر گەورە بوون، گەیشتتنە ئاستی ئازادکردنی تەواوی کوردستان، بەڵام بەهۆی نەخۆشی دەسەڵاتداری زوو، دەرفەتەکە بەکارنەهێنرا، چالاکی گەریلاکان لە ئاستی ئازادکردنی کوردستاندا نەبوون، تەنیا بە لێدانی چەند گورزێک دەوڵەتی تورکی بێزار کرد. وەک رێبەر ئاپۆ دەڵێت، لە بری ئەوەی دەرفەتەکان بەکاربێنن و هەنگاوی ئەنجامگیر هەڵگرن، زوو بەدوای دەسەڵاتەوە کەوتن و نەیانتوانی دەرفەتەکان بەکاربهێنن.

هەوڵدان بۆ بەهێزکردنی گەل

ئامانجی پارادایمی نوێی ڕێبەر ئاپۆ، دەوڵەتی نەتەوەیی نەبوو،  کۆمەڵگایەکی ئازاد بوو، تێگەیشتنی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی هەیە کە لەدژی گەل خۆی بەهێز ناکات، بەڵکو خودی گەل بەهێز دەکات. ئەم تێگەیشتنە بە شێوەیەکی سەرەکی ژنان و گەنجان لە ڕێکخراوێکی تەواو دیمۆکراتیکدا کۆدەکاتەوە. ڕێکخستنی ژیانێکی دێموکراسی و ئازاد بۆ پرۆسەی دوای شۆڕش و ڕزگاری کوردستان شەرتە و هەرئێستاش دەسەڵاتی بەگەل داوە و بەم شێوەیە خەباتی دێموکراسی و ئازادی دروست کردووە. ئێستا هەموو دەزگا سیاسیەکان ڕێکخراوەیی بوون و بوون بە خاوەن هێز و دەبوو ژنان و گەنجان لەبەرچاو بگرن. پارتە سیاسییەکان و هەروەها ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە تایبەتمەندییەکانی ئیدارەی مەرکەزی و دەسەڵاتی دەوڵەتەوە لەو هەڵوێستەی گەنجان و ژنان نیگەران بوون. بێگومان کەلتووری ڕەخنە لەناو پەکەکەشدا تاڕادەیەک لەناو کۆمەڵگەدا جێگیر بووە، بەڵام بە پارادایمی نوێی ڕێبەر ئاپۆ کۆمەڵگا کەوتە بارودۆخێکەوە کە زیاتر بۆچوونەکانی دەرببڕێت و ڕەخنە بگرێت. لە لایەکی دیکەوە تێڕوانینی نەتەوەیی دیموکراتی کۆمەڵگە ئیتنیکی و ئایینییەکانی لە کوردستان لە تێکۆشانی ئازادی نزیک کردۆتەوە. زیاتر بەڕوونی بینراوە کە ئێمە جوڵانەوەیەک نین کە لەسەر بنەمای باوەڕ و ناسنامەی ئیتنیکی بێت. بێگومان پەکەکە هەر لە سەرەتاوە تێگەیشتنێکی وەهای لەبارەی نەتەوەی دیموکراتی هەبووە.

ئایدیۆلۆژیای ڕزگاری ژنان

بە باشی بینرا کە گەورەترین کاریگەری لەسەر گۆڕانکاری و وەرچەرخانی کۆمەڵایەتی لە ڕێکخراوی ژنان و ئازادیەوە دێت. هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان و خێزان و سوپای ژنان کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا دامەزرا و سووربوونی ئایدۆلۆژیای ڕزگاریی ژنان لە ٨ی ئازاری ١٩٩٨ لە ئیمڕاڵی قووڵایی تیۆریی بەرفراوانی هەبوو. پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ و ئایدۆلۆژیای ئازادی ژن کە کردی بە ناوەندی سیستەمی دیموکراسی ئازادیخوازی، نەک تەنیا لەناو پەکەکەدا بەڵکو لەناو کۆمەڵگەشدا گۆڕانکاری گەورەی کردووە. ژنان ئێستا بوونەتە ئەکتەری سەرەکی خەباتی سیاسی و پێکهاتەی ڕێکخراوەیی. ڕێبەر ئاپۆ پشتگیری لە هاوسەرۆکایەتی و نوێنەرایەتیی یەکسانی ژن و پیاو لە هەموو ڕێکخراوە سیاسییەکان و هەیکەلی ڕێکخراوەییدا کرد و گۆڕانکاری گەورەی لە زهنیەتی و ژیانی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و سیاسیدا کرد. وەک سەیرکردنی خۆرهەڵات، ژنان لەسەرتاسەری جیهاندا سەرنجیان خستە سەر ژنانی کورد و کوردستان و هەموو کەس ئەمەی بینی، گۆڕان و وەرچەرخانی گەورە لەنێو ژناندا مانای وەرچەرخانێکی ڕیشەیی بوو لە سیاسەت و ژیانی کۆمەڵایەتیدا. لە واقیعی کۆمەڵایەتی کوردیدا بە زەقترین شێوە بینرا کە بنەمای کۆمەڵایەتیبوون و وشیاری دێموکراسی و ئازادی تێکۆشانی ئازادیی ژنانە.

ئەو عەقڵییەتەی کە هەناسەی بەبەر گەلدا کردەوە

تێڕوانینی نەتەوەیەکی دیموکراتی کە ڕێبەر ئاپۆ دەریبڕیوە، پێشتر تێگەیشتنێکی سیاسی لە ئازادی و دیموکراسی بۆ کورد پەرەپێداوە و لە هەمان کاتیشدا تێڕوانینی گەلانی بەرامبەر بە کورد گۆڕیوە. بە شێوەیەکی سەرەکی لە تورکیا و سوریا لەسەر بنەمای یەکسانی و برایەتی نێوان گەلان تێگەیشتن لە ژیانی هاوبەشی کورد لەگەڵ گەلانی تورکیا، کورد لەگەڵ گەلانی سوریا پەرەی سەندووە. لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە ناسیۆنالیزم و دینداری و تایفەگەریی توند بوو، نەتەوەیەکی دیمۆکراتیک کولتوور و عەقڵیەتێکی دروست کرد کە هەناسەی بەبەرگەلدا کردەوە. لە جیاتی ئەو تێگەیشتنەی کە ئازادی لە دەوڵەتداریدا دەیبینێت، ئەو تێگەیشتنەی کە ئازادی لە کۆمەڵگای ڕێکخراودا دەیبینێت و دیموکراتیزەبوون کاریگەر بوو. ئەم دۆخە هۆشیاریی بە کورد داوە کە پێویستە کەلتووری دیموکراسی و تێکۆشانی دیموکراسی بۆ ئازادی پەرە پێبدەن. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە گەل بۆ ئازادی سەفەربەر ببێت. بۆ ئازادی کوردستان سەردەمێکی نوێ دەستیپێکرد کە گەلی کورد هەمووی هەڵگرتبێت. چونکە ئازادی گەلی کورد و کوردستان زۆر زەق بووە. ئازادی کۆمەڵایەتی و ئازادی تاکەکەسی و بەگشتی ئازادی گەلی کورد و کوردستان پێکەوە کۆبووەوە. ئەم ڕاستییە وای لە خەڵکی کوردستان کرد کە لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێک بۆ سەر تێکۆشانی ئازادی بوەستنەوە. ئازادی گەلی کورد و کوردستان لەڕێکخراوی دێموکراتی کۆمەڵگاو ژیانی دێموکراسیدا دۆزرایەوە کە بێگومان گۆڕانێکی گرنگی عەقڵییەتیە. ئەمەش هێزی گەورەی بەخشی بەخەباتی ئازادی و خەباتی سیاسی.

ڕێگای ڕزگاری بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دەتوانین بە ئاسانی ئەوە بڵێین، تا ئەو کاتەی هێڵی سیاسی و ئایدیۆلۆژی لەسەر بنەمای پارادایمی نوێی ڕێبەر ئاپۆ دەرکەوت، ڕۆژهەڵاتی ناوین گەیشتبووە کۆتایی رێگە. ئەو نەیدەزانی کە کێشەکە چۆن چارەسەر دەکرێت. دەسەڵاتی پاوانخواز هەموویان وەک چارەنووسی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوون. بێبەشکردنی ژیانی دیموکراتیک و ئازاد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وەک چارەنووسێک بوو. بە پارادایمی نوێی ڕێبەر ئاپۆ و هێڵی ئایدۆلۆژی سیاسی ڕێگایەکی نوێی ڕزگاری بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانرا. بێگومان نەتوانرا هێڵی سیاسی ئایدۆلۆژی ڕێبەر ئاپۆ بە خێرایی و بەرفراوانی لەناو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوبکرێتەوە، بۆیە هەڵسانەوەی خەڵکی عەرەب بەدوای رێگەیەک بوو. بێگومان تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد لەم ڕاپەڕینەدا کاریگەر بوو، بەڵام بێهێڵبوون و بێئاگابوون بووە هۆی ئەوەی کە تێڕوانینێکی سیاسی هەڵەی وەک داعش دەست بە جووڵە بکات. ئەگەر بیروبۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە خێرایی و بەرفراوانی بگەیشتنایە گەلی عەرەب، ئەوا داعش دروست نەدەبوو، گەرانی گەل لەسەر هێڵی نەتەوەیی دیموکراتی و کۆمەڵگایەکی ژینگەیی دیموکراتی و ئازادی ژنان دەبوو. لە کاتێکدا کە ئەو دەوڵەتە ٥ هەزار ساڵە لەو جێگەیەی کە لێی دامەزرابوو تێکدەچوو، روویان لە مۆدێلی بەڕێوەبەری جێگرەوە کە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکە دەکرد."

ژ.ت / ف.ق