لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندی هەپەگە حەقی ئارمانج بەشداری لە بەرنامەی تایبەتی ستێرک تی ڤیدا کرد و لە بارەی پرسە گەرمەکانەوە قسەی کرد.
حەقی ئارمانج ئاماژەی بەوەکرد کە بزوتنەوەکەیان بزوتنەوەیەکی مرۆییە و بە بیری هێنایەوە کە دوای بومەلەرزەکەی باکووری کوردستان بە بڕیاری هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەوانیش بڕیاری ئاگربەستیان دابوو.
حەقی ئارمانج وتی، "بڕیارێکی گونجاو و مرۆڤدۆستانەبوو. بەڵام دەوڵەتی تورک ئەو بڕیارەکە بە شێوەیەکی دیکە قۆستەوە و هێرشەکانی بۆ سەر باکور، باشور، رۆژئاوا، مەخمور و شەنگال زیاتر کرد. جارێکی تر ئاشکرا بوو کە دەوڵەت و دەسەڵاتداری تورک لە هەموو مرۆڤایەتیەک بێبەشن".
حەقی ئارمانج هێمای بۆ ئەوەش کرد، کە ئەو کاتە چەندین چالاکی گەریلا ئەنجام دران، دەوڵەتی تورکیش گەیشتبووە بنبەست و چەقیبوو، هەلومەرجی وەزریش زۆر لەبار بوو، پلان و بەرنامەی بەهێزیان بۆ چالاکی دانابوو و وتی: "دوای ئەو بڕیارە ئێمە هەموو پلانەکانمان بۆ ئەنجامدانی چالاکی هەڵوەشاندەوە. هەم بوومەلەرزەبوو، هەمیش گەلەکەمان و گەلانی تورکیا زۆر ئازاریان چەشتبوو. دواتریش پرۆسەی هەڵبژاردن دەستیپێکرد. هەربۆیە ئاگربەست درێژکرایەوە. لەو قۆناغەدا دەوڵەتی تورکی فاشیست و نەژادپەرست جارێکی دیکە سەلماندی کە پێداگری لەسەر شەڕ دەکات".
لە فەرماندەکانی هەپەگە حەقی ئارمانج باسی لەوەکرد کە دەوڵەتی تورک لەم ساڵانەی دواییدا هێرشەکانی زیاد کردووە و وتی، "بەتایبەتی لە دێرسیم و بۆتان، لە هەموو گۆڕەپانێکی کوردستان هێرشی گەورەی بۆ سەر کولتور و ژینگە ئەنجامداوە. بە شێوەی سیستماتیک دارستانەکانی کوردستان دەسوتێنێت. لە هەندێک ناوچە بەنداو دروست دەکرێت، لەهەندێک ناوچە رێگە لێدەدەن، سروشتی کوردستان تاڵان دەکرێت. هەندێکیش بەشداری لەو تاڵانکارییەی ژینگەدا دەکەن، لەگەڵ دەوڵەتی تورک هاوکاری دەکەن. باش دەزانین کە ئەوانە کێن. تەندەر وەردەگرن، هەموو رۆژێک تاوانەکانیان زیاتر دەکەن، بە دڵنیاییەوە لێپرسینەوەی ئەوەیان لەگەڵ دەکرێت. دەزانرێت ئەوانە کێن، ئەوان خۆیشیان ئەوە دەزانن.
بەتایبەتی خەڵکی ئێمە لە بۆتان، بەگشتیش گەلەکەمان لە کوردستان دەبێت لەبەرامبەر تاڵانکردنی ژینگەدا بوەستنەوە.گەلەکەمان لە رووی ئابووریەوە تەنگی پێهەڵچنراوە، دوژمن لە کوردستان سیاسەتێکی بەم جۆرە پەیڕەو دەکات. دەبێت بە دڵنیاییەوە گەلەکەمان هاوبەشی لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک بۆ تاڵانکردنی ژینگە نەکات. بێ شک کێشەی ئابووری هەیە، بەڵام هەرگیز نابێت ببنە کەرستە و ئامرازێکی ئەو سیاسەتانەی دوژمن".
حەقی ئارمانج جارێکی تر بە بیری هێنایەوە کە دوژمن ئاگربەستی وەک هەلێک قۆستووەتەوە، هێرشەکانی زیاتر کردووە و وتی، "لەو هێرشانەدا هەندێک هەڤاڵمان شەهیدبوون. دوژمنیش ژمارەیەکی زۆر زیانی گیانی هەبوو. لە ئەیالەتی ئامەد ١٣ سەربازی داگیرکەر سزادران. ٤ هەڤاڵمان شەهیدبوون. هەڤاڵانمان دڵگەش، باوەڕ، مەعسوم و زین شەهیدبوون. هەڤاڵانی بە نرخ بوو کە بۆ ماوەیەکی زۆر لەوێ خەباتیان دەکرد. لە هەرێمی باگۆک دوژمن هێرشی ئەنجامدا. هەڤاڵانمان ٨ داگیرکەریان سزادا. لەو هێرشانەدا هەڤاڵمان باهۆز شەهیدبوو. هەروەها لە بۆتان-بەستا دوژمن ئۆپراسیۆنی گەورەی بەڕێوەبرد. ٧ هەڤاڵمان کە یەکێکیان هەڤاڵ لەیلا بوو شەهیدبوون. لە هێرشەکانی ئەم دواییەشدا لە دوو ناوچە شەڕ هاتە ئاراوە، هەڤاڵ رێنجبەر، هەڤاڵ باوەڕ بە شێوەیەکی گیانبازانە بەرپەرچی دوژمنیان دایەوە. لەو شەڕەدا هەردوو هەڤاڵەکەمان شەهیدبوون. هەڤاڵان شەڕگەر و دڵشێر شەهیدبوون. هەڤاڵانمان لەبەرامبەر هێرشەکاندا خۆیان پاراست. دەوڵەتی تورکی قورسایی خستووەتە سەر هێرش لە رێگەی تەکنەکۆژیا و هێرشی ئاسمانییەوە. هەروەها لە رێگەی سیخوڕەکانەوە هەوڵ دەدات شوێنی هەڤاڵانمان دەستنیشان بکات. گەریلاش تاکە یەک هێرشی دوژمنیش بێ وەڵام ناهێڵێتەوە".
فەرماندە حەقی ئارمانج رایگەیاند، کە لە هەموو شوێنێک دوژمن هێرش ئەنجام دەدات، گەلی کورد دەکوژێت و وتی، "لە باشور، رۆژئاوا، مەخمور هەموو رۆژێک هێرش ئەنجام دەدات. شەهید دەدرێت. واتە پلانی جینۆساید خراوەتەکار. لەبەرامبەر ئەوەشدا هیچ واتایەک بۆ بڕیاری ئاگربەست نەمایەوە. دەبێت هەموان دۆخەکە بەم جۆرە هەڵبسەنگێنن. لەئێستا بەدواوە چالاکییەکانمان بەردەوام دەبن. لێپێچینەوە و حسابپرسینەوە لە هێرشەکانی سەر گەلەکەمان و شەهیدانمان و کوژرانی منداڵانی کورد بە دڵنیاییەوە دەکرێت. گەریلاکانی کوردستان لە دژی فاشیزم لە هەموو شوێنێک ئەرک و رۆڵی خۆیان بە جێدەگەیەنن".
هـ . ب