ئاسایشی سلێمانی په‌یامنێرانی رۆژنیوزی ئازادكرد، به‌ڵام كه‌لوپه‌له‌كانی نه‌داونه‌ته‌وه
ئاسایشی سلێمانی ٢ په‌یامنێری رۆژنیوزی ده‌ستگیركردبوو و دوای یه‌ك رۆژ ئازادی كردن، به‌ڵام نزیکەى ٢٠ رۆژە هێشتا كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانیه‌كانی پێنه‌داونەتە‌وه.
ئاسایشی سلێمانی ٢ په‌یامنێری رۆژنیوزی ده‌ستگیركردبوو و دوای یه‌ك رۆژ ئازادی كردن، به‌ڵام نزیکەى ٢٠ رۆژە هێشتا كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانیه‌كانی پێنه‌داونەتە‌وه.
له ٢٤ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢١دا به‌رهه‌م له‌تیف و بڕوا ئه‌سعه‌د په‌یامنێرانی رۆژنیوز كاتێك له سلێمانی خۆپیشاندانی خوێندكارانیان رووماڵ ده‌كرد، له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیركرابوون.
هه‌ر دوو رۆژنامه‌وانەکە لە دوای رۆژێك به كه‌فاله‌ت ئازادكرابوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌لە تایبه‌تەکانیان، كامێرای ڤیدیۆ و کامێرای وێنەگرتنەکەیان دەستی بەسەردا گیرابوو.
دوای ئازادبوونی رۆژنامه‌نووسه‌كان، به‌ڕێوبه‌ریی ئاژانسی رۆژنیوز سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایشی سلێمانیان كردبوو، ئاسایش به‌ڵێنیدابوو، كه‌لوپه‌له‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام ماوه‌ی ٢٠ رۆژه تێپەڕیوە و هێشتا كه‌لوپه‌له‌كان راده‌ست نه‌كراونه‌ته‌وه.
ژ.ت