ئاسایشی ئێزدخان له‌باره‌ی دووه‌مین ساڵیادی رێككه‌وتنی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م كه ساڵی 2020 له نێوان ئیداره‌ی هه‌ولێر و به‌غدا به بێ به‌شداری خه‌ڵكی شه‌نگال به‌سه‌ر شه‌نگالدا سه‌پێنرا، راگه‌یه‌نراوی بڵاوكرده‌وه.
راگهیهنراوهكه له دۆڵی كهرسێی چیای شه‌نگال له‌لایه‌ن ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ئێزدخان زیاد شهنگالیهوه خوێندرایه‌وه.
زیاد شه‌نگالی رایگیه‌اند، "٩ی تشرینی یه‌كه‌م له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان و ئیراده‌ی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازی ئێمه رێككه‌وتنێك له نێوان عێراق، ده‌وڵه‌تی تورك و په‌ده‌كه واژۆ كرا. له‌و رێككه‌وتنه‌دا كه‌س له شه‌نگال به‌شدارنه‌بوو و روانینه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێزدی تێیدا به بنه‌ما نه‌گیران. به‌و په‌یمانه ویستیان جارێكی تر گه‌له‌كه‌مان كۆمه‌ڵكوژ بكه‌ن. به‌ڵام ئێمه ئه‌وه‌مان قه‌بوڵ نه‌كرد. ئێمه وه‌ك ئاسایشی ئێزدخان به‌رامبه‌ر به په‌یمانه‌كه وه‌ستاینه‌وه و له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان تێكۆشاین. به‌و تێكۆشانه رێگه ناده‌ین ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگادا نییه، له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان جێبه‌جێ بكرێت".
له درێژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایشی ئێزدخاندا هاتووه، "كاتی ئه‌وه هاتووه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال به فه‌رمی بناسرێت و ئیتر شه‌نگالییه‌كان خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن. ئێستا شه‌نگال وه‌ك پێشوو نییه، رێكخستنی خۆیان دروست كردووه و له‌سه‌ر بنه‌مای هزری رێبه‌ر ئاپۆ بوونه‌ته خاوه‌ن سیسته‌م. له‌ئێستا به‌دواوه گه‌له‌كه‌مان خۆی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات. گه‌له‌كه‌مان بڕیاره‌كانی نه له هه‌ولێر و نه له به‌غداوه وه‌رناگرێت".
ئاسایشی ئێزخان رایگه‌یاند، كه كێ ده‌بێت با ببێت، ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر شه‌نگال و گه‌ل وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه و به‌م جۆره به‌رده‌وام بوو، "ئێمه رێگه ناده‌ین به هیچ كه‌سێك ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر شه‌نگال و خۆی بكاته خاوه‌نی شه‌نگال. كه‌س ناتوانێت باس له شه‌نگال بكات، ئه‌و مرۆڤانه‌مان كه له به‌رخودان و فه‌رمان رزگاریان بووه ئه‌وان خاوه‌نی شه‌نگالن".
له راگهینراوهكهدا زیاد شه‌نگالی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "نه‌ك هه‌ر له شه‌نگال له ته‌واوی جیهان گه‌لانی بنده‌ست بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له داگیركه‌ران بپارێزن، خۆڕاگری ده‌كه‌ن. ئێمه‌ش وه‌ك گه‌لی شه‌نگال و كۆمه‌ڵگای ئێزدی تاكۆتایی، ئێمه خۆڕاگری ده‌كه‌ین، چونكه بۆ ئێمه به‌رخودان ژیانه".
هـ . ب