ئازاد بارش: ئامەد ئامادەیە، گۆڕانکاری لە ئامەدەوە دەست پێدەکات
ئازاد بارش کاندیدی ئامەدی پارتی چەپی سەوز رایگەیاند، گەل گۆڕانکاری دەوێت و وتی، ئامەد ئامادەیە، گۆڕانکاری لە ئامەدەوە دەست پێدەکات.
ئازاد بارش کاندیدی ئامەدی پارتی چەپی سەوز رایگەیاند، گەل گۆڕانکاری دەوێت و وتی، ئامەد ئامادەیە، گۆڕانکاری لە ئامەدەوە دەست پێدەکات.
لە ئامەد کاروباری هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز بە فراوانی بەردەوامە. ئازاد بارش کاندیدی پارتەکە لە ئامەد رایگەیاند کە گەل داوای گۆڕانکاری دەکات.
ئازاد بارش بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و وتی، " کەشوهەوایەکی بێوێنە هەیە. گەل جۆش و خڕۆشی هەیە. ئێمەش جۆش و خڕۆشمان هەیە. کۆبونەوەکانمان لەگەڵ گەل بەهێزن. گۆڕانکاری و ئازادی خۆیان پیشان دەدەن."
بارش ئاماژەی بە دیالۆگی ئەوان و گەل کرد و وتی، " گەل داوای گۆڕانکاری دەکات."
بارش باسی ئەوەشی کرد کە گەل زۆر چالاکە و گەنجان زیندوون و ژنانیش زۆر چالاکن.
بارش ئەوەی خستەڕوو کە بە تایبەتی گەنجان زۆر هەوڵ دەدەن جێدەستیان دیار بێت و هەموو کەسێک دەڵێت ئێمە لەگەڵ پارتەکەی خۆمانداین و ناونیشانمان دیارە."
بارش وتی، " ئامەد ئامادەیە و گۆڕانکاری لە ئامەدەوە دەست پێدەکات و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا:
" ئامەد سەرکەوێت تورکیا سەردەکەوێت، گەل سەردەکەوێت. لێرە جۆش خڕۆشێکی زۆر هەیە کە لە هەموو کوردستان بڵاو دەبێتەوە و هەنگاو بە هەنگاویش لە تورکیا بڵاودەبێتەوە."
دەشڵێت، پشتگیریەکی زۆر هەیە. کاندیدەکان ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و وتی، " دەرگاکانیان بۆ ئێمە دەکەنەوە. ئێمەش هەوڵ دەدەین لە پشت دەرگاکان تاریکی لەناوببەین. هەڵبژاردن هەموو شتێک دەگۆڕێت، بەڵام قۆناغی دوای هەڵبژاردن گرنگە."
بارش هەروەها وتی، گەل داواکارە کێشەی کورد چارەسەر بکرێت و دیموکراسی و ئاشتی جێگیر ببێت و گۆڕانکاری ببێت، بەم شێوەیە کەشوهەوای گۆڕانکاری لەنێو گەلدا بڵاوبووەتەوە."
ف.ق